text
stringlengths
0
94.6k
ژماره‌ی برینداره‌کانی سلێمانی بۆ ده که‌س به‌رزبۆوه‌و[ .،]یه‌ک که‌س کوژراوه [ 18 : 31 ] 2011 / / 26 - زیره‌ک عه‌بدولره‌حمان / سلێمانی - له خۆپێشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی که توندوتیژیی لێکه‌وته‌وه، یه‌ک که‌س گیانی له‌ده‌ست دا و ده که‌سیش بریندار بوون که نۆیان چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه‌و[ .،]ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه کراونه‌ته‌وه. دکتۆر "هاوار نه‌قشبه‌ندی" به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی، کوژرانی دوو که‌سی به‌درۆ خسته‌وه‌و[ .،]به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له خۆپێشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ 2 که‌س گوللـه‌یان به‌رکه‌وت که یه‌کێکیان گیانی له‌ده‌ست دا و ئه‌وی دیکه‌شیان که گوللـه به‌ر ڕانی که‌وتبوو گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌و[ .،]ئێستا له ژێر چاودێری دایه‌و[ .،]نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ده‌کرێت. هاوار نه‌قشبه‌ندی هه‌روه‌ها ئاشکراشی کرد: نۆ که‌سی دیکه‌ش به هۆی ده‌نگی ته‌قه تاساون و بریندار نه‌بوونه‌و[ .،]ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون و چاره‌سه‌ریان بۆ کرا و و نێردراونه‌ته ماڵه‌وه.
کوردستانی سوریا ڕووبه‌رووی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی بۆته‌وه [ 18 : 55 ] 2012 / / 31 قامیشلو 31 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) – دوای ئازادکردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کوردستانی سوریا، له ئێستادا دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ڕووبه‌رووی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی بوونه‌ته‌وه‌. په‌یامنێرمان له کوردستانی سوریا پێیڕاگه‌یاندین که له ئێستا ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌می سووته‌مه‌نی له وێستگه‌کان ده‌گاته ناوچه ئازادکراوه‌کانی کوردستانی سوریا و هاوڵاتیان دووچاری نه‌بوونی نه‌وت، غاز، به‌نزین و گازوائیل بوونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م قه‌یرانه وایکردووه سووته‌مه‌نی به نرخێکی زۆر گران له بازاڕی بفرۆشرێنه‌وه‌و[ .،]ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی زۆر خراپی کردۆته‌وه سه‌ر ڕه‌وشی گوزه‌رانی هاوڵاتیان، هه‌ر به هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری په‌ککه‌وتنی جموجۆڵی ئۆتۆمبیل ده‌کرێت له شاره‌کاندا. په‌یامنێرمان له قامیشلو ده‌ڵێت: شۆفێری ئۆتۆمبیله‌کانی دانیشتووانی شاره‌که ڕۆژانه بۆ چه‌ند کاتژمێرێک له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی 40 لیتر به‌نزیندا بن، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا که به‌رپرسی وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی شاره‌که باس له مه‌ترسی ته‌واوبوونی ڕێژه‌ی به‌نزین ده‌کات له وێستگه‌که‌یدا. هه‌روه‌ها چڕتربوونی شه‌ڕوپێکدادان له نێوان سوپای ئازادی سوریا و هێزه سه‌ربازییه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌ت بوونه‌ته هۆکاری نه‌گه‌یشتنی سووته‌مه‌نی به ناوچه کوردنشینه‌کان.
هه‌ولێر.. به هۆکارێکی نادیار قوتابیه‌کی زانکۆ بریندار کرا [ 14 : 14 ] 2010 / / 21 -قائیدمیرۆ/هه‌ولێر- له یه‌کێک له گه‌رِه‌که‌کانی شاری هه‌ولێر به‌هۆکارێکی نادیار قوتابیه‌کی زانکۆ بریندار کرا. له‌مباره‌یه‌وه ، سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمر جنسی هه‌ولێر به "په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند، دوێنێ له گه‌رِه‌کی برایه‌تی شاری هه‌ولێر که‌سێک به‌ناوی "ن" له سه‌ر کێشه‌یه‌کی نه‌زانراو ده‌سترِێژی گولله له گه‌نجێک ده‌کات به‌ناوی " ئه‌حمه‌د، س،ح" ته‌مه‌ن 21 ساڵ له ئه‌نجامدا چه‌ند گولله‌یه‌ک به‌ر گه‌نجه‌که ده‌که‌وێت و بریندار ده‌بێت. سه‌رچاوه‌که گووتیشی: گه‌نجه برینداره‌که قوتابی کولیژی ئادابه‌و[ .،]خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشکیه‌وه‌.
هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه ده‌درێت [ 18 : 50 ] 2009 / / 24 - ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ کرد و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ئه‌م ساڵ 2009 ته‌واو کرد، "شێخ خالد عه‌تیه‌"ی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن، دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی بۆ سبه‌ی دواخست و بڕیاریشه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه بدرێت. جێی ئاماژه‌یه‌، بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ئه‌م ساڵ 2009 ، که تائێستا په‌سه‌ند نه‌کراوه به 63 ملیار دۆلاره دانراوه‌و[ .،]له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی به‌رمیلی نه‌وت به 50 دۆلار هه‌ژمار کراوه‌.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: تا کۆتایی ئه‌مساڵ هه‌شت لیوای هێزی پێشمه‌رگه یه‌کده‌خرێنه‌وه [ 18 : 26 ] 2010 / / 07 - "جه‌بار یاوه‌ر" گوته‌بێژ و بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرای کرد، تا کۆتایی ئه‌مساڵ هه‌شت لیوای هێزی پێشمه‌رگه یه‌کده‌خرێنه‌وه‌و[ .،]پرۆسه‌که‌ش تا ڕێکخستن و یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت. جه‌بار یاوه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆ زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی و یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و[ .،]به‌رده‌وامیی ئه‌م پرۆسه‌یه، به‌ر له مانگێک بڕیاری یه‌کخستنه‌وه‌ی 8 لیوای هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووبوو و دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره چه‌ند لیژنه‌یه‌ک بۆ دابین کردنی بودجه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دامه‌زار. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشکرای کرد: یه‌که‌م جار کار له‌سه‌ر یه‌کخستنی چوار لیوا ده‌کرێت و دیاری کردنی جێگا و ڕێگای ئه‌م چوار لیوایه‌و[ .،]بودجه‌ی مانگانه‌و[ .،]هه‌موو پێداویستییه‌کانی، له‌لایه‌ن ئه‌م لیژنانه‌وه دیاری ده‌کرێت و دوای کۆتایی کاری لیژنه‌کان، ئه‌م چوار لیوایه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌به‌سترێنه‌وه‌و[ .،]دوای ڕێکخستن و یه‌کخستنه‌وه‌ی ئه‌م چوار لیوایه، ده‌ست به ڕێکخستن و یه‌کخستنه‌وه‌ی چوار لیواکه‌ی دیکه ده‌کرێت. پێشتریش کاری ڕێکخستن و یه‌کخستنی چواری لیوای هێزی پێشمه‌رگه کۆتایی پێهاتبوو. جه‌بار یاوه‌ر گوتی: دوای ڕێکخستنی هه‌یکه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشبینی ده‌کرێت تاکۆتایی ئه‌مساڵ کۆتایی پرۆسه‌ی یه‌کخستنی هه‌شت لیوایه‌که بێت، دوای ڕێکخستنی هه‌یکه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ 12 لیوای هێزی پێشمه‌رگه، پرۆسه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وکاته‌ی هه‌موو ئه‌و هێز و لیوایانه‌ی بڕیاران له‌سه‌ر دراوه، یه‌ک ده‌خرێنه‌وه. بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕوونی کرده‌وه: له کوردستان 18 لیوای پیاده‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ دوو لیوای هێزی پشتیوانی و ئه‌م پرۆسه‌یه تاکو ڕێکخستن و یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م هێزانه له ساڵی ئاینده‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و هێچ هێزێکی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت نامێنێت. جه‌بار یاوه‌ر ئاشکرای کرد: هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان ده‌بن و ئه‌م چوار لیوایه‌ی یه‌کده‌خرێنه‌وه، یه‌کیان له سنووری شاره‌زوور، ئه‌وی دیکه‌یان له سنووری قه‌ڵادزێ، یه‌کێکیشیان له سنووری حاجی ئۆمه‌ران و چواره‌مینیشیان له سنووری فیش خابوور و دهۆک جێگیر ده‌کرێن.
01 . 09 . 2009 تولین ده‌لۆگلوو ده‌ڵێت ئۆپـۆزیسـیۆنی تورکیا له دژی چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد نیـیه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی زیاتر دیموکراتیزه‌کردنی تورکیا و ڕۆڵی له چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و وڵاته‌و[ .،]هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ئۆپـۆزیسـیۆنیش له به‌رامبه‌ریدا هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس تولین ده‌لۆگلوو سه‌رۆکی ئۆفیسی ڕۆژنامه‌ی هه‌به‌ر تورک له واشـنتن کردووه‌و[ .،]پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه‌. تولین ده‌لۆگلوو ده‌ڵێت ئه‌و پـێوانیـیه لایه‌نی ئۆپـۆزیسـیۆنی تورکیاش له دژی کرانه‌وه بن، به‌ڵام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تێـبگه‌ن ئه‌م کرانه‌وه‌یه چی له‌خۆده‌گرێت یان پـێـکهاته‌کانی چین و ده‌شڵێت پـێشیوایه زۆر که‌س دان به‌وه‌دا ده‌نێن حکومه‌ت هه‌نگاوێـکی باش ڕووه‌و پـێش ده‌نێت به‌ڵام هاوکات داوای زانیاری زیاتری ئه‌و هه‌نگاوانه له حکومه‌ت ده‌کرێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 5 : 25 خوله‌که‌. :// . . / / - 58 - 2009 - 09 - 02 - 7 - 89226007 / 953823 .
ئه‌نجامی یارییه‌کانی خولی پله نایابه‌کانی عێراق بۆ تۆپی باله [ 12 : 13 ] 2010 / / 04 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - دوێنێ یارییه‌کانی جه‌وله‌ی یه‌که‌می قۆناغی دوومی یارییه‌کانی گرووپی باکووری خولی پله نایابه‌کانی عێراق بۆ تۆپی باله له شاری سلێمانی ده‌ست پێ کرد. دوێنێ 3 یاری به‌رِێوه‌چوو تێیدا یانه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و مه‌سافی و حه‌بانییه توانیان سه‌رکه‌وتن به ده‌ستبهێنین، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی ( 3 - 2 ) گێم له هه‌ولێری برده‌وه‌، مه‌سافی به ئه‌نجامی ( 3 - 1 ) گێم له شه‌قلاَوه‌ی برده‌وه وحه‌بانیه به هه‌مان ئه‌جام له ئه‌کادی برده‌وه‌. ئه‌مرِۆ سێ یاری تر به‌رِێوه‌ده‌چێ، هه‌ولێر – شورِته‌، مه‌سافی – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی شه‌قلاَوه – حه‌بانیه‌.له‌م گرووپه 4 یانه بۆ قۆناغی کۆتاییه‌کانی ئه‌م خوله سه‌رده‌که‌ون.
سه‌رۆک وه‌زیرانی سوریا گه‌یشته به‌غدا [ 12 : 11 ] 2009 / / 21 - به مه‌به‌ستی مۆرکردنی چه‌ند ڕێکه‌وتنێکی ئابووری و بازرگانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی سوریا "موحه‌مه‌د ناجی ئه‌لعه‌تری" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه گه‌یشته به‌غدا. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق "هۆشیار زێباری" به ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگه‌یاند، شاندێکی باڵای سوریا به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته هاتۆته عێراق، بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیه‌کانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ بکرێن. گوتیشی: یه‌کێک له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که تاوتوێ ده‌کرێت مه‌سه‌له‌ی کردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی عێراقه بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست که به سوریادا تێپه‌ڕده‌بێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد که دۆسیه‌ی ئه‌منیش باسی لێوه‌ده‌کرێت.
05 . 01 . 2012 ڕێژه‌ی بێـکاری له ئه‌مه‌ریکا به ئه‌ندازه‌یه‌ک داده‌به‌زێت له لایه‌ن ئابوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خولقاندنی 200 هه‌زار کاری له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوودای به‌خۆه‌وه بینی، هاوکات ڕێژه‌ی بێـکاری له سـاڵی 2009 وه دابه‌زیوه‌ته نزمترین ئاستی. ڕاپـۆرتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی کاروپـیشه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات ڕێژه‌ی بێکاری هاتۆته خواره‌وه‌و[ .،]گه‌یشـتۆته 8 . 5 % . ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و کارانه‌ی له مانگی ڕابردوودا خولقێنران له بواری به‌شی تایبه‌تدا بوون، به تایبه‌ت به‌شه‌کانی گواستنه‌وه‌و[ .،]بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی.
ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردی ڕۆژهه‌ڵات داوای هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وش و پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێم ده‌که‌ن [ 19 : 54 ] 2011 / / 02 - په‌نجا که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا، له‌باره‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان و خۆپێشاندانه‌کانی سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی داوای هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که ده‌که‌ن، ئاماژه‌یانداوه که حکومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعییه‌تی خۆی له ڕێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی 25 / 7 / 2009 به‌ده‌ستهێناوه‌و[ .،]خه‌ڵک به هه‌ڵبژاردن، حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیان دیاری کردووه‌. وێنه‌یه‌کی ئه‌م به‌یاننامه‌یه که تایبه‌ت به‌ده‌ستی ئاژانسی په‌یامنێر که‌وتووه‌، تێیدا هاتووه "گومان له‌وه‌دا نییه که خۆپیشاندان و ڕێپێوانی هێمنانه‌و[ .،]ئاشتیانه بۆ ڕخنه‌گرتن له شێوازی هه‌ڵسووکه‌وت و ده‌رخستنی که‌م و کورتییه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا، مافی هه‌موو تاکێک و لایه‌نێکه‌و[ .،]له کاریگه‌رترین شێوازه‌کانی ده‌ربڕینی به‌شێک له ڕای گشتییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌زموونی حوکمڕانی کوردی له هه‌رێمی کوردستان که به ده‌ریایه‌ک له خوێن و ڕووبارێک له فرمێسک پێکهاتووه‌و[ .،]به‌رهه‌می خه‌باتی سه‌دان ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مانه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو که‌مووکورتی و ناته‌بایانه‌ی که ده‌ست له یه‌خه‌ی به‌رنادات، موڵک و سامانی هه‌موو تاکێکی کورده‌و[ .،]هه‌موو لایه‌ک به حکوومه‌ت و حزبه‌کان و خه‌ڵکی بێلایه‌نیشه‌وه ده‌بێت ته‌واوی هێز و توانای خۆیان بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌سکه‌وته مێژووییه که چقڵی چاوی دوژمنانی گه‌ل و دیموکراسیه‌ته‌، بخه‌نه گه‌ڕ و نه‌هێڵن به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌م ئه‌زموونه مێژووییه بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه‌". هه‌روه‌ها ئه‌م 50 که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیرییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رپرسیارییه‌تی پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستانیان خستۆته سه‌ر شانی هه‌ر یه‌ک له‌سه‌رۆکی هه‌رێم، ڕێبه‌رانی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌و[ .،]ناوه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆک و هه‌ڵسوورێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. له‌به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌یاندا له‌چه‌ند خاڵێکدا پێشنیازی خۆیان له‌باره‌ی هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی هه‌رێم ده‌ربڕیوه‌و[ .،]پێشنیازیان کردووه که هه‌موو لایه‌نه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان، هه‌وڵ و توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ هه‌ر چی زووتر هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌و[ .،]گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌ش و هه‌وایه‌کی دۆستانه‌و[ .،]برایانه‌و[ .،]به‌رگرتن له درووستبوونی مه‌ترسی زیاتر بۆ سه‌ر ئه‌زموونی حوکمڕانی کوردستان. هه‌روه‌ها به‌بڕوای ئه‌وان جێبه‌جێکردنی بڕیاره 17 خاڵییه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان که به کۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی کورد، په‌سه‌ند کراوه به مه‌رجێک ته‌واوی لایه‌نه‌کان له سه‌ری ڕێک بکه‌ون، ده‌توانێت هه‌نگاوێکی کاریگه‌ری بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی زۆربه‌ی کێشه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مووان بۆ سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم. له‌خاڵێکی دیکه‌دا، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میان بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و شه‌هیدان، هیوای چاکبوونه‌وه‌ی بریندارانیان خواستووه‌و[ .،]وتویانه :"داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین که هێمنی و ئارامی کوردستان بپارێزن و په‌نا بۆ توندوتیژی نه‌به‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ک هێرش نه‌که‌نه سه‌ر باره‌گای حیزبی و حکومییه‌کان و وه‌ک هه‌میشه بسه‌لمێنن که گه‌لی کورد، گه‌لێکی ئاشتیخواز و لایه‌نگری دیالۆگ و دیموکراسیه‌ته‌و[ .،]جه‌ماوه‌ر و هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له یه‌ک تێده‌گه‌ن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه که کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن ". له‌سێیه‌مین خاڵی پێشنیازه‌که‌یاندا به‌پێویستی ده‌زانن که به‌زووترین کات کۆبوونه‌وه‌و[ .،]دیالۆگ له‌نێوان ڕێبه‌رانی باڵای پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی گونجاو و ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه ده‌ست پێ بکات. له‌دوا خاڵی پێشنیازی که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیرانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هاتووه‌:" له کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان، دان به که‌مووکورتی به‌رچاو له ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌که‌ن و ئاماده‌ن بۆ ڕیفۆرم و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ده‌یان ساڵه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه هه‌ره‌س هێناوه‌کانی ناوچه‌که به‌راورد بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌تی خۆی له ڕێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی 25 / 7 / 2009 به‌ده‌ستهێناوه‌و[ .،]خه‌ڵک به هه‌ڵبژاردن، حکوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیان دیاری کردووه‌و[ .،]هیوادارین هه‌موو لایه‌نێک ڕێز له ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵک بگرێت. له‌گه‌ڵ ڕێزماندا ... ئه‌حمه‌د قازی، دکتۆر ئیبراهیم یۆنسی، ساڵح نیکبه‌خت، به‌هرام وه‌له‌دبه‌یگی، دکتۆر قوتبه‌دین سادقی، دکتۆر بایه‌زید مه‌ردووخی، دکتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده‌، دکتۆر محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی، دکتۆر فه‌ره‌یدوون نووری، سه‌ید مه‌عرووف سه‌مه‌دی، سه‌ید هاشم هیدایه‌تی، محه‌مه‌د که‌مانگه‌ر، عه‌تا نه‌هایی، کامبیز که‌ریمی، ئه‌حمه‌د به‌حری، حاسڵ داسه‌، ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، کامران محه‌مه‌د ڕه‌حیمی، ئه‌رده‌شیر په‌شه‌نگ، عه‌بدوڵڵا سۆهرابی، محه‌مه‌د ڕه‌ئووف قادری، په‌رویز حه‌بیبی، باقر زیائی، بێهزاد کوردستانی، فاتح بادپه‌روا، هاشم سه‌لیمی، محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی، محه‌مه‌د ڕه‌ئووف ته‌وه‌کولی، شه‌مس بورهان، ئیسلامیان، خالید ته‌وه‌کولی، عه‌تا قادری، ڕه‌زا شه‌جیعی، ئه‌حمه‌د ته‌ها، مه‌نووچێهر که‌مه‌ری، سوله‌یمان ڕه‌زایی، هۆمایوون ئه‌مینی، محه‌مه‌د یه‌عقووبی، ئیسماعیل مه‌حموودی، عوسمان نووری، محه‌مه‌د که‌ریمیان، ئازاد حاجی ئاقایی، سه‌ید مه‌سعوود حوسێنی، مێهران له‌یلانی، ئه‌دیب ڕۆسته‌م پوور، ئیره‌ج وه‌رزی نیژاد، محه‌مه‌د مووه‌فه‌قی، ناسیح مه‌حموودی، محه‌مه‌د حوسێنی و محه‌مه‌د ڕه‌شید ئه‌مینی. 10 / 12 / 1389 ـ 1 / 3 / 2011
به بڕیارێکی فه‌رمیانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار زیاتر له شه‌ست که‌سی ئێرانی ئازادکران [ 11 : 29 ] 2007 / / 17 - به بڕیاری فه‌رمیانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق، پۆلیسی پارێزگای (واست) زیاتر له 60 که‌سی به‌ره‌گه‌ز ئێرانی ئازادکرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی به‌زاندنی سنووری عێراق به‌شێوه‌یه‌کی نا یاسایی له‌لایه‌ن دادگاوه سزای زیندانی جیاوازیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. له‌مباره‌یه‌وه (لیوا عه‌بدولحه‌نین ئیماره‌) فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای (واست) ئاشکرایکرد که دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌کان بڕیاری سزای زیندانیکردنی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆری به‌ره‌گه‌ز ئێرانی بۆ ماوه‌ی جودا حودا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی نا فه‌رمی بۆ ناوخاکی عێراق دزه‌یان کردبوو، به‌ڵام به‌پێی بڕیارێکی فه‌رمیانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له کۆی 96 ده‌ستگیرکراو 65 که‌سی ئێرانی به‌ناوی میوان ئازادکران و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له ماوه‌یه‌کی نزیکی داهاتوودا به بڕیارێکی دیکه‌ی فه‌رمیانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار 40 که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش به هه‌مان شێوه ئازاد بکرێن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کان له دوای شه‌ڕی ئازادی عێراق له 2003 ـه‌وه تاکوو ئێستا زیاتر له 2 هه‌زار که‌سی ئێرانی ده‌ستگیرکراون که به‌شێوه‌ی نا یاسایی سنووری عێراقیان به مه‌به‌ستی سه‌ردانکردنی مه‌زارگه‌و[ .،]شوێنه پیرۆزه‌کان به‌زاندووه‌.
14 . 12 . 2004 دوو ‌چه‌کدار باسێکیان له ناوچه‌یه‌کی ده‌وروپشتی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان فڕاندووه‌‌ - 2004 - 12 - 15 دوو ‌چه‌کدار باسێکیان له ناوچه‌یه‌کی ده‌وروپشتی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان فڕاندووه‌ و نزیکه‌ی زیاتر له 20 که‌سیان وه‌ک بارمته ده‌ستگیر کردووه‌. فڕێنه‌رانی ئه‌و پاسه داوای یه‌ک ملیۆن یۆرۆ ده‌که‌ن تاوه‌کو گیراوه‌کان ئازاد بکه‌ن. ئه‌و دوو چه‌کداره‌ ده‌مانچه‌و[ .،]کڵاشینکۆف و نارنجۆکیان پێ بووه‌ کاتێک به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه چونه‌ته ئه‌و پاسه‌ی که به‌ره‌و ناوه‌ندی ئه‌سینای پایته‌خت به‌ڕێکه‌وتووه‌. کاتێک که فڕێنه‌ران ته‌قه‌یان به پاسه‌که‌دا کردووه‌، شۆفێره‌که‌و[ .،]ئه‌و که‌سه‌ی که بلیته‌کان وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ ژنێکی سوار بووی ناو پاسه‌که توانیویانه خۆیان ڕزگار بکه‌ن. له پاشدا کۆمه‌ڵێکی تریشیان توانیویه‌تی خۆی ده‌رباز بکات و ئێستاکه به پێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، هێشتا سیانزده‌ که‌س وه‌ک بارمته له ناو پاسه‌که‌دا ده‌ستگیر کراوه‌. دوو فڕێنه‌ره‌که باوه‌ڕ ده‌کرێت خه‌ڵکی ڕووسیا یان ئه‌لبانیا بن و داوایان کردووه‌ به ساغی و سه‌لامه‌تی به‌ره‌ فڕۆکه‌خانه ببرێن و بڕی زیاتر له ملیۆنێک و سێ سه‌د هه‌زار دۆلاریان بدرێتێ. له به‌رامبه‌ریشدا، به‌ڵێنیان داوه‌ به‌وه‌ی گیراوه‌کان ڕزگار ده‌که‌ن. :// . . / / - 58 - - 2004 - 12 - 15 - 3 - 1 - 89161557 / 942492 .
19 . 08 . 2011 سه‌رکوت کردنه‌کان له سوریا به‌رده‌وامه له لایه‌ن هێزی ئاسایشی سوریا به‌لایه‌نی که‌م دوو که‌سیان له هه‌رێمی حومسی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که کوشتووه. ئه‌و کوشتن کارییه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که هێزه‌کانی سوریا زیاتر له 28 که‌سیان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوشت. سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رکوت کردنه دڕاندانه‌کانی زیاتر کردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی دڵنیا کرده‌وه له‌وه‌ی که ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کان کۆتایی پێ هاتووه‌. هێرشی له‌شکری دژ به شاری که‌ناری لازه‌قییه‌، شاری دێرئه‌لزوور و شاری حه‌ماش ئه‌نجام دراوه‌.
به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان دوو گه‌نج ده‌ستگیرکران [ 13 : 05 ] 2009 / / 03 – باهۆز/ له‌شارۆچکه‌ی "شوان" و به‌تۆمه‌تی بریندارکردنی هاووڵاتیه‌ک، هێزه‌کانی پۆلیس دوو گه‌نجی سه‌رخۆشیان ده‌ستگیر کرد. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتوون، دوێنێ دوو گه‌نجی هاوڕێی یه‌کتر به ناوی "کامه‌ران" و "دڵشاد" که ته‌مه‌نیان له‌نێوان( 18 تا 20 سالاَن)دایه‌،برِێکی زۆر مادده‌ی بێهۆشکه‌ریان به‌کارهێناوه‌و[ .،]له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و مادده‌یه‌دا، سه‌رخۆش بوون و به چه‌قۆ هێرشیان بردۆته سه‌ر گه‌نجێک به ناوی "م" و دوو چه‌قۆیان له‌جه‌سته‌یداوه‌و[ .،]بریندارییان کردوه‌،پاش ڕه‌وانه‌کردنی برینداره‌که بۆ نه‌خۆشخانه پۆلیس هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌که‌ی ده‌ستگیرکردوه‌. هاوکات له‌سه‌ره‌تای لێکۆڵینه‌وه‌شدا تۆمه‌تباره‌کان دانیان به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌که‌یاندا ناوه‌.
ژه‌نه‌راڵێکی پاسداران: له‌کاتی بارگرژیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا دوورنییه کرده‌ی خۆکوژی له‌که‌نداو ئه‌نجامبده‌ین. [ 15 : 38 ] 2007 / / 29 – فه‌رمانده‌یه‌کی پایه به‌رز له سوپای پاسداران له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که ئه‌گه‌ر ئه‌و بارگرژیه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران زیادی کرد، ئه‌وا ئه‌و کاته دوور نییه ملیشیای ئیسلامی(به‌سیج) کرده‌وه‌ی خۆکوژی له‌که‌نداو ئه‌نجامبدات. به پێی هه‌واڵی (فرانس پرێس) ژه‌نه‌راڵ "عه‌لی فه‌داوی فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریاوانی له سوپای پاسدارانی ئێران، گوتی: له کاتی پێویستیدا ئه‌وا ملیشیای ئیسلامی(به‌سیج) به‌کاردێنین، که ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی خۆکه‌ژی له که‌ندا و ئه‌ندامانی ئه‌م ملیشیایه ئاماده‌ن کرده‌وه‌ی گه‌وره له که‌نداوی فارس ئه‌نجامبده‌ن.
24 . 07 . 2011 دیمو‌کرات و کۆماریـیه‌کانی گونگرێس پلانی جودا بۆ قه‌رزه‌کان دا‌ده‌ڕێژن له لایه‌ن ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی سینات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا پلانی جودای تریان ئاماده‌کردووه بۆ زیادکردنی سنووره‌کانی قه‌رزی فیدراڵی دوای ئه‌وه‌ی کونگرێس و کۆشکی سپی شکستیان هێنا له گه‌یشتن به ڕێکه‌تنامه‌یه‌کی هه‌ردوو پارتیـیه‌که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا. جۆن بۆینه‌ری ڕێبه‌ری پارتی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا داوای له هاوڕی کۆماریـیه‌کانی کرد پـشتیوانی پلانێکی نوێ بکه‌ن که بریتی ده‌بێت له درێژه‌پێدانێکی کاتی به سنووره‌کانی قه‌رز و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان. بۆینه‌ر زووتر گوتبووی که پێی وانییه هه‌ردوو پارتیـیه‌که بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک. دیموکرات هاری ڕیدی ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کی مه‌ودا درێژتری گه‌ره‌که بۆ درێژه‌پێدان به سنووره‌کانی قه‌رزی فیدراڵی هاوکات که‌مکردنه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلار له خه‌رجیـیه‌کان.
خانه‌واده ڕاگوێزراوه عێراقیه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه وێران و دزراوه‌کانیان [ 12 : 27 ] 2007 / / 26 - به‌پێی گوته‌ی ژه‌نه‌راڵه‌کانی سوپای نوێی عێراق، ئێستا ڕۆژانه ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری کۆچبه‌ران و ڕاگوێزراوانی عێراق له سوریا و ئه‌رده‌نه‌وه به‌ره‌و وڵاته‌که‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و[ .،]به‌شی زۆریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵێکی ڕووخاو و دزراو، هه‌روه‌ها ڕوونیشیانکرده‌وه که گردبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاگوێزراوانه له‌سه‌ر سنووره‌کان کێشه‌ی ئه‌منی دروست ده‌کات. له‌مباره‌یه‌وه لیوا موحسین حه‌سه‌ن سه‌رۆکی هێزه سنوورپارێزه‌کانی عێراقی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: زۆری ژماره‌ی خانه‌واده عێراقیه گه‌ڕاوه‌کان له‌سنووره‌کانی سوریا و ئه‌رده‌ن کێشه‌ی زۆر بۆ پاسه‌وانه ئه‌منیه‌کان و لایه‌نی ئه‌منی له‌و ناوچانه دروست ده‌کات. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسی یه‌کێێک له خاڵه سنووریه‌کانی نێوان عێراق-سوریا ڕایگه‌یاند که ڕۆژانه 700 – 1000 هاوڵاتی عێراقی له سوریاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق. هه‌روه‌ها لیوا عه‌دنان جه‌واد عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه پیاده‌کانی عێراق له لێدوانێکدا به فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند: به‌شی زۆری ئه‌و خانه‌وادانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق به تایبه‌تی له به‌غدا، ده‌بینن که ماڵه‌کانیان وێران بووه‌و[ .،]هیچ شتێکی تیادا نه‌ماوه‌. هه‌روه‌ها ڕوونیکرده‌وه که چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه ئه‌رکی حکومه‌تی عێراقیه‌.
27 . 10 . 2010 کۆمارییه‌کان نێوی ژماره‌یه‌ک زۆری ژنیان بۆ کاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2 ی مانگی 11 تۆمار کردووه له لایه‌ن کۆمارییه‌کان نێوی ژماره‌یه‌ک زۆری ژنیان بۆ کاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2 ی مانگی 11 تۆمار کردووه‌. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سێندی شه‌ین چاوێک به لێدوانه‌کانی شاره‌زایاندا ده‌خشێنێت که چۆن باس له‌م کاندیده ژنانه ده‌که‌ن. کاندیدا ژنه‌کانی پارتی کۆماری له لایه‌ن ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه سه‌رنجێکی زۆریان له ڕه‌که‌به‌رایه‌تی کۆنگریس و فه‌رمانداری ئه‌یاله‌ت له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریکا ده‌درێتی. ڕاوه‌رگرتنه گشتی یه‌کان نیشانده‌ده‌ن کاندیداکانی کۆماری بۆ سنێتی ئه‌مریکا له ئه‌یاله‌تی نێڤادا، شارۆن ئه‌نجل، ته‌نیا چه‌ند چه‌ند ڕۆژ پێش ده‌نگدان زۆرله ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی دیموکرات له سنێت هه‌ری ڕید نزیکه‌. ئه‌نجل هیرشێکی توندی بردۆته سه‌ر ڕید له به‌رئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی کۆچبه‌رانی ناقانوونی نه‌رمه‌و[ .،]ده‌نگیشی به ئه‌و پرۆگرامانه‌ی حکومه‌ت داوه خه‌رجێکی زۆر هه‌ڵده‌گرن. هاری ڕید! پێویسته تێبگه‌یت که ئێمه کێشه‌ی پاراستنی خانه‌نشینیمان هه‌یه‌. تێکست:ئه‌نجل یه‌کێک له ئه‌و چه‌ندین کاندیده ناسراوانه‌ی ژنه ئه‌وانه‌ی خۆیان به کۆمارێکانی تی پارتی ده‌زانن و پشتیوانی له حکومه‌تی سنووردار، له‌شکری به‌هێز و دانی باج له پله‌ی نزم دا ده‌که‌ن. مایکل ئۆ بڕایان بۆ ڕۆژنامه‌ی دێ هیل ده‌نووسێت. ئه‌وان به شێت ناومان ده‌به‌ن و پێمان ده‌ڵێن بێ ئه‌قڵ ئێمه به خۆمان ده‌ڵێین ئێمه گه‌لین. تێکست: کریستین ئۆ دانل کاندیدای کۆماری بۆ سنێتی ئه‌مریکا له دێلێوره‌. ئه‌و خانمه ده‌لیت ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و کاندیدا توندڕه‌وه‌کانی تی پارتی ناو ناتۆره‌یان لێده‌نێن و به ناڕه‌وایانه ڕه‌فتار ده‌که‌ن. واشنتۆن با پێت بڵێم گومانت نه‌بێت و له‌گه‌ڵ دایکاندا کێشه دروست مه‌که که ده‌یانه‌وێت سه‌رهه‌ڵده‌ن. تیکست: فه‌رمانداری پیشووی ئه‌یاله‌تی ئالاسکا و جیگای پشتیوانی تی پارتی سارا په‌لین له لایه‌ن هیندیک له کاندیدا ژنه‌کانی کۆماری پشتیوانی لێکراوه‌. ئه‌و ده‌سته واژه‌ی "ورچه بۆره مێه‌‌‌کان "ی بۆ ناوزه‌دکردنی ژنانی به مشور به‌لام به توانای به کارهێنا. ئه‌مڕۆ ژنان ده‌بینیت تێده‌کۆشن بۆ ئابوری، په‌روه‌رده‌، هه‌ژای، گه‌شه‌پێدان ئاسائیشی نیشتیمانی و تیرۆرسم. و ئێمه گه‌یشتوون به‌و خاڵه‌ی که زۆربه‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا بڕوا ده‌که‌ن که کێشه‌کانی ژنانیش جیاواز نین له‌گه‌ڵ پیاواندا. و ئێمه ئه‌وه له کاندیده‌کاندا به‌دی ده‌که‌ین که له سه‌روی ده‌نگه‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاتدان. میشل بێرنارد له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربه‌خۆیی ژنان، گروپێکی لێکوله‌ر و سه‌ربه هیچ پارتێک نیه‌، ده‌ڵێت ئه‌م گروپه ژنانه‌ی کاندیدا جیاوازن چونکه ئه‌وان تیشک ناخه‌نه سه‌ر نێر یان مێی و ئه‌وان داوا له ژنان ناکه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی ژنن ده‌نگیان پێ بده‌ن. دێڤید هاوکینگس له به‌ریوه‌به‌ری گۆڤاری کانگریشنال کوارتیرلی که گۆڤارێکی حه‌وتوانه‌یه ده‌ڵیت وێ ناچیت ژماره‌ی ژنان له کونگریس له 2 ی مانگی دابێت زیاد بکات. " بۆ هه‌ر ژنێکی کۆماری یان دێمۆکرات که به خه‌ریکن سه‌رکه‌ون، هیندێکیان خانه‌نشین ده‌بن و هێندیکتان له نایبه‌نه‌وه‌. بۆ وێنه‌، له کالیفۆرنیا، جارلی فایورینا سه‌روکی پیشووی هولیت په‌که‌رد و بژاره‌ی کوماری بۆ سنێته‌، له به‌رامبه‌ر ژنێکی تر، باربارا باکسر خۆی کاندید کردوه‌. هێندێک له ئه‌و ژنانه‌ی ڕه‌نگه نه‌توانن بچنه کۆنگرێس، وه‌ک باکسر و سناتۆر بله‌نچه لینکولن له ئارکانزاس، سه‌روکی کومیته‌ی به هێزن. ئه‌گه‌ر کۆمارێکان له کۆنترۆلی زۆرینه‌ی خانه‌ی نوێنه‌ران دا سه‌رکه‌ون، جیگای نانسی پێلوسی دێمۆکرات- واتا یه‌که‌م ژن که سه‌روکی خانه‌ی نوێنه‌ران ده‌گرێته‌وه‌. میشل بێرنارد له ئه‌نجومه‌نی ژنانی سه‌ربه‌خۆ ده‌لیت ئه‌گه‌ر کاندیداکانی ژن ئه‌و ساڵ سه‌رنه‌که‌ون، ئه‌و له به‌ر ڕه‌گه‌زیان نیه‌. ئه‌و خانمه ده‌ڵیت ڕاوه‌رگرتنی ئه‌م زووانه‌ی ده‌نگده‌رانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ری ده‌خات که ده‌نگده‌ران ڕه‌زامه‌ندیان سه‌باره‌ت به دوو پارته گه‌وره‌کان نیه‌.
ده‌ربه‌ندیخان؛ به هۆی ئاگر زیاتر له سه‌د دۆنم زه‌وی سووتا [ 17 : 58 ] 2010 / / 30 - شه‌مزین عه‌باس/ده‌ربه‌ندیخان- به هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له سنووری ده‌ربه‌ندیخان زیاتر له 100 دۆنم زه‌وی سووتا. ملازم "که‌یوان ئه‌حمه‌د مسته‌فا" به‌ڕیوه‌به‌ری ئاگرکوژێنه‌وی ده‌ربه‌ندیخان به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگرێکی گه‌روه له سنووری گوندی "قاشتی"ی ده‌ربه‌ندیخان ڕووی‌دا و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 100 دۆنم زه‌وی سووتا. که‌یوان ئه‌حمه‌د گوتی: به هاوکاریی پۆلیسی دارستان، توانرا له ماوه‌ی دوو کاتژمێردا ئاگره‌که کۆنتڕۆڵ بکرێت و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێکی گیانیی به‌دواوه نه‌بوو و هه‌روه‌ها توانرا ده‌واجینێک و ئۆتۆمێلێک له سووتان ڕزگار بکرێت. ناوبراو گوتی: هێشتا هۆکاری ئاگره‌که نادیاره‌و[ .،]لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی به‌رده‌وامه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی ئاگرێکی بچووک که ده‌واجینه‌که کردبوویه‌وه ئه‌مه ڕووی دابێت و به هۆی ڕه‌شه‌باوه په‌ره‌ی سه‌ندووه، چونکه ئه‌مڕۆ ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز له ده‌ربه‌ندیخان هاتووه. ئه‌مساڵ به هۆی که‌میی باران و به‌رزیی پله‌ی گه‌رما، ئاگرێکی زۆر له سنووری ناوچه‌که که‌وتۆته‌وه‌و[ .،]زیانێکی زۆری به سروشتی ناوچه‌که گه‌یاندووه.
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا پشتی له عێراق کردوه [ 10 : 04 ] 2010 / / 30 _ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا پابه‌نده به به‌ڵێنه‌کانی و ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتۆن بۆ کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی. له‌مباره‌یه‌وه‌، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق مۆفه‌ق ئه‌لڕوبه‌یعی ڕایگه‌یاند، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا پابه‌نده به به‌ڵێنه‌کانی خۆی بۆ کشاندنه‌وه‌ی هێزه جه‌نگیه‌کانی له عێراق. ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وتیشی: چونکه ئیداره‌ی سه‌رۆک ئۆباما پشتی له عێراق کردوه‌و[ .،]ده‌یه‌وێت لێی ڕزگار بێت. ئه‌مه له کاتێکدایه که به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکاش هه‌میشه ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه که سورن له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کان له‌کاتی دیاریکراودا. جێی ئاماژه‌یه به گوێره‌ی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی، تا مانگی ئه‌یلولی داهاتوو ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا ته‌واوی هێزه جه‌نگیه‌کانی خۆی بکشێنێته‌وه‌.
له به‌ر درێسی کاسیاس ده‌رکرا [ 13 : 33 ] 2008 / / 24 - له به‌ر داوای کردنی درێسی گوڵچی یانه‌ی ڕیال مه‌درید " ئیکه‌ر کاسیاس " له یانه‌که‌ی ده‌رکرا. له دوای ته‌واوبوونی یاری نێوان ئه‌تله‌تیکومه‌درید و یانه‌ی ڕیال مه‌درید که هه‌فته‌ی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی لالیگای ئیسپانی به‌رِێوه‌چوو ڕاهێنه‌ری جه‌سته‌یی یانه‌ی ئه‌ته‌له‌یکومه‌درید " سباستیان ترۆبۆلی " داوای له‌ درێسی گوڵچی یانه‌ی ڕیال مه‌درید "ئیکه‌ر کاسیاس " کرد و ئه‌ویش زور به خۆشحالییه‌وه داوایه‌که‌ی قبۆلی کرد و درێسه‌که‌ی پێشکه‌شی کرد، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکومه‌درید ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ڕاهێنه‌ری "سباستیان ترۆبۆلی " قبۆلی نه‌کرد و بریاری ده‌رکردنی دا.
حاجی ئۆمه‌ران .. دوای پاککردنه‌وه‌ی له مین و پارچه ته‌قه‌مه‌نی کێڵگه‌ی مینی سه‌یداوه ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌که‌ی کرایه‌وه [ 17 : 05 ] 2010 / / 03 - به‌ختیار قادر/حاجی ئۆمه‌ران- له‌ڕێورسمێکدا به‌ئاماده‌بوونی (سیراج بارزانی ) سه‌رۆکی ده‌زگای گشتی کاروباری مین‌و به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران و ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی و هاوڵاتیانی ناوچه‌که‌، دوای پاکردنه‌وه‌ی کێڵگه‌ی مینی سه‌یداوه له‌لایه‌ن ده‌زگای گشتی کارو باری مین ڕا ده‌ستی خاوه‌نه‌که‌ی کرایه‌وه‌. له‌م باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هۆشیار کردنه‌وه له ده‌زگای گشتی کاروباری مین (ئاکۆ عه‌زیز) بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: دوای کارکردنی تیمه‌کانمان له زه‌وی سه‌یداوه‌ی گوندی شیوه‌ره‌شی سنوری حاجی ئۆمه‌ران بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، ئه‌مرۆ له ڕێو ڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بونی سه‌رۆکی ده‌زگای مین(سیراج بارزانی)و به‌رپرسان و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که‌، دوای پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ( 645 ) مینی دژه که‌سی له جۆری ( )، ( 14 )، ( 72 ) ( 53 ) پارچه ته‌قه‌مه‌نی ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌که‌مان کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، به‌هۆی نزیکی زه‌وی ناوبراو له گونده‌کانی سه‌یداوه‌و شیوه‌ره‌ش و ڕێگای سه‌ره‌کی هاملتۆن له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو چه‌ندین هاوڵاتی تیایدا بونه‌ته قوربانی یاخود که‌م ئه‌ندام بوونه‌. ڕونیشی کرده‌وه‌، ڕووبه‌ری زه‌ویه‌که‌ 15 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌یه‌و له سه‌ر داواکاری ده‌زگای خێر خوازی بارزانی بوه بۆ ئه‌وه‌ی دوای پاککردنه‌وه‌ی بیکه‌ن به پرۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری له بواری وه‌به‌رهێنان بۆ ناوچه‌که‌. جێگه‌ی باسه‌، به پێی ئه‌و ئاماره‌ی له ده‌زگای گشتی کارو باری مین ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر که‌وتوه‌، کۆی ڕووبه‌ری پیس بوو به‌مین له هه‌رێمی کوردستان( 776 ) کیلۆمه‌تری دووجا یه‌و له دوای ساڵی 1991 وه ڕووبه‌ری 400 کیلۆمه‌تر له مین و ته‌قه‌مه‌نی پاککراوه‌ته‌وه‌.
لیژنه‌یه‌ک به‌مه‌به‌ستی گه‌‌ڕانه‌وه‌ی کورده فه‌یلییه‌کان بۆ ناو عێراق پێک‌هێنرا [ 14 : 00 ] 2009 / / 16 - سه‌رۆکی لیژنه‌ی کۆچ و کۆچبه‌ران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌ک به‌به‌شداری نوێنه‌رانی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان، به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده فه‌یلییه‌کان بۆ ناو عێراق و پێدانی مافه‌کانیان پێک‌هێنرا‌. سایتی هه‌واڵی (خه‌به‌ر) بڵاوی‌کرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆکی لیژنه‌ی کۆچ و کۆچبه‌ران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (عه‌بدولخالق زه‌گه‌نه‌) ڕایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌ک به‌به‌شداری نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌کانی (کۆچ وکۆچبه‌ران، بازرگانی، ناوخۆ، ده‌ره‌وه‌) له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌و[ .،]باری شارستانی، به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده فه‌یلییه‌کان بۆ ناو عێراق و پێدانی مافه‌کانی خۆیان وه‌ک هاوڵاتی پێک‌هێنراوه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، که به نیازه به مه‌به‌ستی هانی کورده فه‌یلییه‌کان سه‌ردانی ئێران بکات، تاکو بۆ ناو عێراق بگه‌ڕێنه‌وه‌. (عه‌بدولخالق زه‌گه‌نه‌) ڕوونیشیکردۆته‌وه‌، که حکومه‌تی عێراق ئاماده‌یه قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی فه‌یلییه‌کان بکاته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌موو مافه‌کانیان له‌وانه‌ش پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکات.
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک باکووری ژاپۆنی هه‌ژاند [ 9 : 30 ] 2011 / / 23 هه‌ولێر 23 ته‌موز/ یۆلیۆ ( )- ئه‌مڕۆ شه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز به پێوه‌ری 6 . 5 پله‌ی ڕێخته‌ر باکووری ژاپۆنی هه‌ژاند. به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئاژانسی فه‌ره‌نسا، ڕێکخراوی که‌شناسی ژاپۆن ڕایگه‌یاندووه‌، له‌گه‌ڵ به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌که‌ن به‌ڵام ترسی تسونامی ناکرێ. ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه که‌ناره‌کانی ده‌ریای ئارام و نزیک له هه‌مان شوێن که تسومانی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕوویدا گرتووه‌ته‌وه‌. تا ئێسته هیچ هه‌واڵێک له برینداربوونی یان کوژرانی هاوڵاتیان بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌. مانگی ئایار/مارسی ئه‌مساڵ بوومه‌له‌رزه‌و[ .،]تسونامی له‌و وڵاته 22 هه‌زار کوژراو و وونبووی لێ که‌وته‌وه‌و[ .،]کێشه‌ی بۆ بنکه‌ی ئه‌تۆمی فۆکۆشیما دروست کرد که مه‌ترسیه‌کی زۆری دروست کردبوو. ژاپۆن له‌و وڵاتانه‌یه که ده‌که‌وێته سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه‌و[ .،]ده‌وترێ 20 % بوومه‌له‌رزه له‌و وڵاته ڕووده‌دات و سالانه زیاتر له دوو هه‌زار بوومه‌له‌رزه ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه‌. ش.ب
عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم مالکی به ڕکابه‌ری لیسته‌که‌یان وه‌سفده‌کات [ 10 : 50 ] 2009 / / 22 – سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق لیستی زۆرینه‌ی شیعه‌کان و لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسای به ڕکابه‌ری یه‌کدی وه‌سف ده‌کات و داوایشیکرد پێداچوونه‌وه به ڕه‌وشی ئه‌منی عێراق بکرێت. له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم ڕایگه‌یاند، ئه‌ندامانی لیستی ئیئتلافی یه‌کگرتوی شیعه‌و[ .،]ئه‌ندامانی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی ڕکابه‌ری یه‌کدین.ئه‌لحه‌کیم له باره‌ی ڕه‌وشی ئه‌منی عێراقه‌وه دوا و گوتی " ڕه‌وشی ئه‌منی عێراق پێویستی به چاوپێداخشاندنه‌وه هه‌یه‌و[ .،]پێویسته حکومه‌تی عێراق ستراتیژێکی نوێ له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وڵات بگرێته‌به‌ر".روونیشیکرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق جیاوازی ده‌کات له نێوان ئه‌و به‌عسییانه‌ی که ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی موچه‌و[ .،]مافی دامه‌زراندن بوونه‌ته به‌عسی و ئه‌وانه‌ی که سه‌دامیین و ده‌یانه‌وێت حوکمی عێراق بگێرِنه‌وه بۆ دیکتاتۆریه‌ت.
خولی عێراق.. هه‌ولێر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا [ 2 : 26 ] 2012 / / 09 هه‌ولێر ٩ فه‌برایه‌ر/شوبات ( ) – دوێنێ چوارشه‌ممه‌ یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ١٥ له‌ خولی نایابی عێراق به‌رێوه‌چوو ،تیادا یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. له‌ یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی که‌ربه‌لا کرد ،تیادا یانه‌ی هه‌ولێر به‌ گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. تاکه‌ گۆلی یارییه‌که‌ له‌ ڕێگای یاریزان لوئه‌ی سه‌لاح له‌ خوله‌کی ٩٠ تۆمارکرا. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه‌ بۆ ٣٠ خاڵ هاته‌ ڕیزبه‌ندی دووه‌می خولی نایابی عێراق ، و یانه‌ی که‌ربه‌لا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی ١٨ خاڵ له‌ ڕیزبه‌ندی ١١ مایه‌وه‌. ئه‌نجامی یارییه‌کانی تر شه‌رگات × تاگی ٢-١ ته‌له‌به‌ × نه‌فت ٠-١ سه‌ناعه‌ × زاخۆ ١-١ دهۆک × مه‌سافی ٠-٠ /
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان: به‌رپرسانی سووریا تاوانیان به‌رانبه‌ر هاووڵاتییانیان ئه‌نجام داوه‌ [ 11 : 07 ] 2012 / / 03 بان کی مون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌ولێر 3 ی ئازار / مارس ( ) – سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون، گوتی؛ به‌رپرسانی سوریا به‌ ئاشکرا تاوانیان به‌رانبه‌ر به‌ خه‌لکی سڤیلی ولاته‌که‌یان ئه‌نجام داوه‌. بان کی مون، له‌ وتارێکیدا له‌به‌رده‌م کۆمه‌له‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گوتی؛" کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانیوه‌ ئه‌رکی خۆی ئه‌نجام بدات و هه‌ڵویستی ناکۆکی کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی ده‌ستی به‌رپرسانی سوریای بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی زیاتر به‌رانبه‌ر به‌ هاولاتیانیان والا کردووه‌. به‌ گوته‌ی بان کی مون: ئه‌و وێنه‌یه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ سووریا ده‌بینرێ "تاوانه‌" و گوتی، ئه‌وه‌ ناتوانرێ قبوول بکرێ، چۆن ده‌توانین مرۆڤ بن و ئه‌و دۆخه‌ قبوڵ بکه‌ن؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا سکرتێر گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ چه‌کدار کردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕێگا چاره‌ نییه‌. به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گوتی: هێزه‌ دژبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت خه‌لکی مه‌ده‌نی وه‌ک به‌رگری مرۆیی به‌کار دێنن. له‌ هه‌مان کاتدا خاچی سووری نێوده‌وله‌تی ده‌ڵێ:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی به‌رپرسانی سووریامان وه‌رگرت، به‌لام مۆله‌تی گه‌یاندنی هاوکارییه‌کان بۆ باباعمر و حمس نه‌داروه‌. باباعه‌مرو له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا بۆردومانێکی سه‌خت کراوه‌ و ژماره‌ی کوژراوانی بۆردومانه‌کان به‌ ده‌ستی هێیزه‌کانی ڕژێمی سووریا له‌ به‌رزبه‌بوونه‌وه‌دایه‌. دوێنێ هه‌ینی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، ڕایگه‌یاند، ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی ١٧ که‌س له‌ حمس پێگه‌یشتووه‌. بان کی مون له‌ درێژه‌دا گوتی، کاتی یه‌کده‌نگی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ر دۆخی سوریا هاتووه‌. به‌ گوته‌ی ئه‌و، به‌رده‌وامی ناکۆکیه‌کانی وڵاتان ده‌ستی به‌رپرسانی سووریا له‌ زیاتر کردنی ڕێژه‌ی تاوانه‌کان فراوانتر ده‌کات. هه‌روه‌ه‌ها بان کی مون به‌رپرسانی سوورای به‌ هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ چه‌کداربوونی ئۆپۆزسیۆنی سوریا زانیوه‌ و ئاماژه‌یدا که‌ مامه‌ڵه‌ی خراپی به‌رپرسانی ئه‌و ولاته‌ وای کردووه‌ که‌ هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن که‌ زۆربه‌یان یاشتیخوازن، ده‌ست بۆ چه‌ک به‌رن". سه‌رچاوه‌: بی‌بی‌سی
فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌ران: حکومه‌تی عێراق بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌سه‌ر په‌نابه‌ران جێبه‌جێ نه‌کردووه [ 11 : 43 ] 2012 / / 07 سلێمانی ٧ئه‌یلوول/سه‌پته‌مبه‌ر( )- پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چه‌ند بڕیارێکی ده‌رکرد له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام تاکو ئێستا حکومه‌تی عێراق پابه‌ند نه‌بووه به جێبه‌جی کردنی ئه‌و بڕیارانه‌و[ .،]به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقیش داوا له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ده‌کات فشاره‌کانی چڕ بکاته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ی کراوه بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی. به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراق له هه‌رێمی کوردستان "ئامانج عه‌بدوڵڵا" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "حکومه‌تی عێراق تاکو ئێستا پابه‌ند نه‌بووه به جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که له ماوه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی عێراقی ناوه‌وه‌و[ .،]ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندی کرد." ئامانج عه‌بدوڵڵا داوا ده‌کات: "سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم فشاره‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق ئه‌و ڕێککه‌وتنانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه که له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه کردوویه‌تی سه‌باره‌ت به به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران." به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراق له هه‌رێمی کوردستان هیواداره‌، "نوێنه‌ره‌کانی کورد له به‌غدا ڕۆڵی جددیان هه‌بێت له‌و بابه‌ته‌و[ .،]چی دیکه ڕێگه نه‌ده‌ن ڕۆڵه‌کانی عێراق و کورد به‌و شێوه‌یه‌و[ .،]به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی عێراق بکرێنه‌وه‌." له گرنگترین بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی په‌نابه‌ران بریتی بوون له ڕاگرتنی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنامه‌کان و سازکردنی سمینارێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر په‌نابه‌ران. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ .
کارکردن له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر کێشی له‌ش زیاد ده‌کات [ 11 : 40 ] 2010 / / 01 _زاناکان ئاشکرایان کردوه که کارکردن له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی زیاد بونی کێشی له‌شی مرۆڤ. هه‌روه‌ها ووتیشیان زۆرکارکردن له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ زیاتر ئاره‌زووی خواردن بکات ئه‌م زۆر خواردنه‌ش ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وبونی مرۆڤ به هۆی نه‌جوڵانی مرۆڤ دوای خواردن . له‌به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاری ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که له فه‌رمانگه‌کاندا زۆر له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر کارده‌کان ناوه ناوه پشوو بده‌ن ئه‌گینا کێشی له‌شیا زیاد ده‌کات.
ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی تازه خورماتوو گه‌یشته 270 که‌س [ 13 : 04 ] 2009 / / 21 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئاسایشی که‌رکوک ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ گه‌یشتۆته 270 که‌س، حکومه‌تی هه‌رێمیش هاوکاری پێویستی ڕه‌وانه‌ی که‌رکوک کردوه‌. له‌مباره‌یه‌وه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکوک "عه‌قید سالار خالید" له لێدوانێکی تایبه‌تدا به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ئێستا ژماره‌ی قوربانیه‌کان گه‌یشتۆته 72 شه‌هید و 198 بریندار، وتیشی: لێکۆڵینه‌وه‌و[ .،]هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌کان به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی ڕووداوه‌که‌. "عه‌قید سالار خالید" ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، حکومه‌تی هه‌رێم هاوکاری و کۆمه‌کی پێویستی ڕه‌وانه‌ی که‌رکوک کردوه به تایبه‌تی کۆمه‌کی ته‌ندروستی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتۆته شاره‌که‌. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وه چ په‌یوه‌ندییه‌کی به نزیکبوونه‌وه‌ی واده‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌شاره‌کاندا هه‌یه‌، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکوک ئاشکرایکرد، تیرۆرستان به‌و کرده‌وه ده‌یانه‌وێت بیچه‌سپێنن که بونیان هه‌یه‌و[ .،]ده‌توانن مه‌ترسی دروست بکه‌ن.
خوله‌کا شێوه‌کاریێ ب هه‌لکه‌فتا بیست و هه‌فت ساڵیا ئه‌نفالکرنا بارزانیان هاته ڤه‌کرن [ 14 : 57 ] 2010 / / 02 - نازم بیراکه‌پری/ بارزان- ب هه‌لکه‌فتا بیست و هه‌فت ساڵیا ئه‌نفالکرنا بارزانیان، خوله‌کا هونه‌رێ شێوه‌کاریێ ل بارزان هاته ڤه‌کرن. سه‌عید وه‌یسی به‌رپرسێ سه‌نته‌رێ ڕه‌وشه‌نبیریێ نزار، ل دۆر ڤێ چه‌ندێ بو ئاژانسا په‌یامنێر گوت "ئه‌ڤرو دووشه‌مبی، سه‌نته‌رێ ڕه‌وشه‌نبیریێ نزار، خوله‌کا هونه‌رێ شێوه‌کاریێ بو 20 کور و کچێن ده‌ڤه‌را بارزان ڤه‌کر". گوت ژی "ئه‌ڤ پێشانگه‌هه کو بو ده‌مێ 40 ڕوژا دێ یا به‌رده‌وام بیت، تێدا ڕۆژانه بو ده‌مێ ئێک ده‌مژمێر و نیڤا ل باره‌گه‌هێ سه‌نته‌رێ، وانه‌ێیێن پراکتیکی و تیۆری دهێنه خوندن". ئه‌و ئێک ژی ڕاگه‌هاند "شێوه‌کار سابر نزاری کو هه‌تا نها چار پیشانگه‌هێن شێوه‌کاری یێن تایبه‌ت ڤه‌کرینه‌، وانه‌یێن ڤێ پیشانگه‌هێ پێشکێش دکه‌ت".
مه‌نده‌لی... ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی چوار هاوڵاتی کرده قوربانی [ 14 : 57 ] 2008 / / 11 - ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له شارۆچکه‌ی "مه‌نده‌لی" چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی کرده قوربانی. سایتی هه‌واڵی "نیوزماتیک" بڵاویکرده‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرسی له شارۆچکه‌ی "مه‌نده‌لی" ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بۆمبێکی چێندراو له‌نزیک ناوچه‌ی "توحمایه‌"ـی باکووری "مه‌نده‌لی" به‌ئۆتۆمبیلێکدا ته‌قییه‌وه‌و[ .،]به‌هۆیه‌وه چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون، که برینی دووانیان سه‌خته. هه‌مان سه‌رچاوه که نه‌یویستووه ناوی ئاشکرا بکرێت ڕوونیکردۆته‌وه‌، هاوکات هێزه ئه‌منییه‌کان ناوچه‌که‌یان گه‌مارۆ داوه‌و[ .،]برینداره‌کانیش بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه‌.
خولی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئاواره عه‌ره‌ب و مه‌سیحیه‌کانی ‏نیشته‌جێی هه‌رێم کۆتایی هات [ 11 : 52 ] 2010 / / 25 - دوای 10 ما‌نگ له به‌رده‌وام بوون، له ئاهه‌نگێکی به‌رفراواندا له هه‌لێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، کۆتایی هاتنی خولی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئاواره عه‌ره‌ب و مه‌سیحیه‌کانی ‏نیشته‌جێی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌ئاماده‌بوونی د.فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ‏وه‌زیری په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری و لاوان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌و پارێزگاری هه‌ولێرو ‏ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار و نوێنه‌رانی ولاَتانی بیانی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌رپرسانی ‏دیکه‌ی حیزبی و حکومی، ئێواره‌ی دوێنێ له ئاهه‌نگێکدا ڕِێکخراوی تواناسازی لاوان به‌هاوکاری ده‌زگه‌ی گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی ‏نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکی (‏ ‏)، دوای 10 مانگ وانه گوتنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ 500 به‌شداربووی ‏ئاواره مه‌سیحی و عه‌ره‌به‌کانی ناوه‌رِاست و باشووری عیراق، کۆتایی هاتنی خولی فێربوونی زمانی ‏کوردی ڕاگه‌یاند‎.‎ سه‌ره‌تای ڕێوره‌سمه‌که به‌کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌کی وێنه‌یی ده‌ستی پێکرد که گوزارشتی له کار و ‏چالاکییه‌کان و چۆنیه‌تی به‌رِێوه‌چوونی خوله‌که ده‌کرد‏‎.‎ به‌رپرسی ڕِێکخراوی تواناسازی لاوان له گوته‌یه‌کیدا ڕِای گه‌یاند "ماوه‌ی 10 مانگه کار ده‌که‌ین بۆ ‏ئه‌وه‌ی به‌شداربووان فێری زمانی کوردی بکه‌ین، ئه‌وانه‌ی که له‌و خوله‌دا به‌شدارن 500 که‌س له‌و ‏مه‌سیحی و عه‌ره‌بانه‌ن که به‌هۆی توندوتیژییه‌وه ناوچه‌کانی خۆیان جێهێشتووه‌و[ .،]له هه‌رێمی ‏کوردستان نیشته‌جێن، بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و خوله‌ش 38 مامۆستای خۆبه‌خش وانه‌یان ده‌گوته‌وه‌.‏ پاشان سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گووتی جێگه‌ی دڵخۆشیه که ‏وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌شێک بووه له‌و پرِۆژه‌یه‌، هیوادارین ئه‌م جۆره خولانه زیاتر و فراوانتر بێ، ‏ئێمه ئاسانکاری ته‌واو ده‌که‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له هاوکاری بۆ سه‌رخستنی ئه‌و جۆره خولانه‌.‏ ئینجا ئه‌ندرۆ سنۆ به‌رپرسی تیمی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی گوتی "خۆشحاڵین توانیومانه هاوکاری ‏ئه‌م پرۆژه‌یه بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی عێراقییه‌کان به‌شێوازێکی باشتر ژیانی خۆیان بگۆرِن‎".‎ دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاری وه‌زیری ڕۆشنبیری و پارێزگاری هه‌ولێر و خاتوو شیرین ئامێدی، فلێمێکی ‏دیکۆمێنتی له باره‌ی کار و چالاکییه‌کانی 10 مانگی خوله‌که پێشاندرا. ئینجا چه‌ند تابلۆیه‌کی ‏هه‌ڵپه‌رِکێ له‌لایه‌ن به‌شدار بووان پێشکه‌ش کراو خه‌ڵات به‌سه‌ر 32 به‌شداربووی ئاست به‌رزی ‏خوله‌که دابه‌ش کرا‎.‎
ئابووری ئه‌مه‌ریکا له کاره‌ساتدایه [ 13 : 38 ] 2008 / / 03 - سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا "ستیڤان هاریر" ڕایگه‌یاند، بارودۆخی ئێستای ئابووری ئه‌مه‌ریکا له حاڵه‌تی"کاره‌سات"دایه‌. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی "فرانس پرێس" سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا "ستیڤان هاریر" له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنیدا بارودۆخی ئێستای ئابووری ئه‌مه‌ریکای به "کاره‌سات" وه‌سفکرد. له‌باره‌ی هۆکاری ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌شه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا درکاندی، سیاسه‌تی "نا به‌رپرسانه‌" ئه‌و باره ناهه‌مواره ئابوورییه‌ی خوڵقاند.
ئه‌مه‌ریکا ئێرانی به ده‌ستوه‌ردان له‌کاروباری ئه‌فغانستان تۆمه‌تبارکرد [ 20 : 54 ] 2008 / / 07 - وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند هه‌رچه‌نده کۆماری ئیسلامی ئێرانی به فه‌رمی پشتیوانی بۆ حکومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌ربرِیوه به‌ڵام به کرده‌وه سنووره‌کانی ئاوه‌ڵاکردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری و چه‌ک بگاته چه‌کدارانی تاڵیبان. یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری ئاسیای ناوه‌رِاست و باشووری ئاسیا"ریچارد باوچه‌ر" ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده کۆماری ئیسلامی ئێرانی به فه‌رمی پشتیوانی بۆ حکومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌ربرِیوه‌، به‌ڵام به کرده‌وه سنووره‌کانی ئاوه‌ڵاکردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری و چه‌ک بگاته چه‌کدارانی تاڵیبان. گوتیشی: ئێران به هه‌ر ڕێگایه‌ک بۆی بلوێ ده‌ست وه‌رده‌داته ناو کاروباری ئه‌فغانستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نایه‌وێت سنووره‌کانی به‌ته‌واوی کۆنترۆڵ بکات. ڕوونیشیکرده‌وه‌، که ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له ئه‌فغانستان که‌متره له ڕاده‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له عێراق و به‌رده‌وام فشاری سیاسی ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه‌کانی ئه‌فغانستان و پاره‌و پول ده‌داته لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی کابوڵ دروست بکات. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، که به ئاشکرا ئێران هاوکاری حکومه‌تی کابوڵ ده‌کات به‌ڵام له هه‌مانکاتدا به نهێنی هاوکاری مادی تاڵیبانیش ده‌کات هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی حوکمی تاڵیباندا دوژمنی یه‌کتر بوون. له باره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تارانیشه‌وه "باوچه‌ر" گوتی :کۆماری ئیسلامی ئێران نایه‌وێت تاڵیبان سه‌رکه‌وێت به‌ڵام له دژی ئه‌وه‌شه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان "حامید کارزای" به‌هێز بێت. "باوچه‌ر"که له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی ده‌کرد،ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ پاریس تاوتوێکردنی پرسی سازدانی کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تییه له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئه‌فغانستا و هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و وڵاته‌.
کوژرانی 10 که‌س و جیابوونه‌وه‌ی 300 پاسه‌وانی کۆماری له سوپای سوریا [ 17 : 56 ] 2011 / / 14 هه‌ولێر 14 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) – ئه‌مڕۆ له ژێر ناوی "هه‌ینی ئازادیخوازانی سوپا" خۆپیشاندانی به‌رفراوان له زۆربه‌ی شاره‌کانی سوریا سه‌ری هه‌ڵدا، له ئه‌نجامی پێکدادانیشدا له‌گه‌ڵ هیزه ئه‌منییه‌کان ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار که‌وته‌وه‌، به‌پێی ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، سێ هه‌زار کوژراو هه‌یه‌. به‌پێی هه‌واڵێکی که‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌، دوای نوێژی هه‌ینی له چه‌ند مزگه‌وتێک له دیمه‌شقی پایته‌خت خۆپیشاندانی به‌رفراوان سه‌ری هه‌ڵداوه‌، دروشمی سه‌رکه‌وتن بۆ حه‌مس و داوای پارستنی نێونه‌ته‌وه‌ی و له‌سێداره‌دانی سه‌رۆکیان ده‌وته‌وه، به‌پیی هه‌واڵه‌کانیش خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ شه‌بیحه ڕووبه‌روو بوونه‌ته‌وه‌. له ڕووداوێکی تازه‌دا ڕائید ماهر نعێمی که پێشتر له پاسه‌وانی کۆماری له ئه‌دله‌ب جیابۆته‌وه‌، ڕایگه‌یاند: زیاتر له 300 ئه‌ندامی پاسه‌وانی کۆماری له سوپای ده‌سه‌ڵات جیابوونه‌وه‌، وتیشی: من ‌خۆم له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌رینه‌ه‌وه له‌ریزی ئه‌وانه‌دا بووم و به‌شداریم له دامرکاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان ده‌کرد. له‌لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانان کوژرانی 10 که‌سیان به گوللـه‌ی هێزه‌کانی ئه‌منی له ئاواییه‌کانی سه‌ر به دیمه‌شق ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها سوپای سوریایان تۆمه‌تبارکرد به ئه‌نجامدانی کوشتارگه له ناوچه‌ی داعلی سه‌ربه دیمه‌شق. به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رسه‌دی سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕامی عه‌بدولره‌حمان به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 10 که‌س کوژراون، له‌وانه حه‌وت که‌س له داعلی سه‌ربه ده‌رعا و یه‌کیکیش له سه‌قبای سه‌ربه دیمه‌شق و یه‌کێکی دیکه له گه‌ڕه‌کی قیده‌م له دیمه‌شق و ئه‌وه‌ی دیکه له عه‌ندانی سه‌ربه حه‌له‌ب کوژراون. وتیشی: 30 بریندار هه‌یه‌، برینی پێنج له‌و بریندارانه له داعل سه‌خته‌. هه‌ر به پێی هه‌واڵه‌که‌ی عه‌ره‌بیه‌، له قامیشلۆ نزیکه‌ی 20 هه‌زار کورد وه‌ک ڕێزلێنانێک له مه‌شعه‌ل ته‌مۆ خۆپیشاندانێکیان سازکرد. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ڕایگه‌یاند: له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندانه‌کان له مانگی ئازاره‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ری هه‌ڵداوه‌، به‌لایه‌نی که‌م سێ هه‌زار که‌س کوژراون، که 187 له‌وانه منداڵن، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی، دامرکاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان به‌و شێوه‌یه‌، هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی لێده‌که‌وێته‌وه‌. وێنه‌که له ئه‌لعه‌ره‌بیه وه‌رگیراوه‌. ص . س
به‌سره‌.. هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیرکردنی کاندیده قه‌رزداره‌کان ده‌ستپێکرد [ 9 : 07 ] 2010 / / 12 - فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای به‌سره‌، هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستگیرکردنی کاندیده قه‌رزداره‌کانی ده‌ستپێکرد. پۆلیسی به‌سره چه‌ندین سکاڵای له لایه‌ن بازرگان و هاوڵاتیان له باره‌ی چه‌ند کاندیدێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، که له‌کاتی هه‌ڵًبژاردن بۆ بانگه‌شه قه‌رزیان کردووه‌، ئێستا دوای ده‌رکه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کان و ده‌رنه‌چوونیان، وڵاتیان به‌جێهێشتووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ک له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌سره ڕایگه‌یاند؛ له گه‌ڵ به دیارکه‌وتنی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کان، ئه‌و جۆره سکاڵایانه له به‌رزبوونه‌وه دایه‌. سه‌رچاوه‌که گوتیشی: زۆربه‌ی سکاڵاکان له لایه‌ن هه‌ندێ بازرگانی شاره‌که‌وه تۆمار کراون، که قه‌رزیان داوه‌ته ئه‌و کاندیدانه‌، به‌و هیوایه‌ی له دوای ده‌رچوونیان، پاره‌کانیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌.
ده‌رهێنه‌رکا پیرۆیی خه‌ڵاتا ورچێ زێرِین ب ده‌ست خوڤه ئانی [ 16 : 01 ] 2009 / / 15 - به‌رلین- فلمێ "لا تیتا ئاسوستادا" یا ده‌رهێنه‌را پیرۆیی کلاودیا لیۆسا، کو به‌حسی تاونێن دسه‌ت درێژیێن سکێسی ل سالێن هه‌شتێ یا ل وه‌لاتێ وێ دکه‌ت، کاری خه‌لاتا ورچا زێرِین د ڤه‌ستیڤالا به‌رلین ب ده‌ست خو ئانی. ل گۆری نوچه‌یه‌کا ئاژانسا فرانس پرێس، کلاودیا لیوسا ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌را ئیتالی یا پیرۆیی کو ژی وێ ( 32 ) ساڵه‌، ل دۆر ڤی خه‌لاتێ گوت "ئه‌ڤ چه‌نده زێده‌یا خوشه‌، گه‌له‌ک گه‌له‌ک سوپاس بۆ لێژنا دادوه‌ریا فه‌ستیڤالێ". لیوسایێ بۆ ڕۆژنامه‌نڤیسان گوت "بۆ جارا ئێکێ فلمه‌کێ پیرۆیی د فه‌ستیڤالا به‌رلین یا سینه‌مایی به‌شدار دبیت و خه‌لاتا سه‌ره‌کی تێدا ب ده‌ست خو دینیت".
که‌سی دووه‌می ڕێکخراوی حزبوڵا ده‌ستگیرکرا [ 10 : 06 ] 2008 / / 05 - چه‌ند به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکی و عێراقی ڕایانگه‌یاند، هێزه ئه‌منیه‌کانی عێراق به هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریکا توانیویانه که‌سی دووه‌م له ڕێکخراوی سه‌ربازی "حزبوڵا" له شارۆچکه‌ی سه‌در ده‌ستگیر بکه‌ن. به‌گوێره‌ی چه‌ند ئاژانسێکی فه‌ره‌نسی هێزه ئه‌منیه‌کانی عێراق به یارمه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریکا توانیویانه له شارۆچکه‌ی "سه‌در" له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا که‌سی دووه‌می ڕێکخراوی سه‌ربازی "حزبوڵا" ده‌ستگیر بکه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی گوتووه‌: ئه‌و ڕێکخراوه به‌رپرسه له مه‌شق پێدان و ڕاهێنانی نمونه‌ی چه‌کدارانی میلیشیای مه‌هدی.
سلێمانی... ڕێ وڕه‌سمی پرسه ڕێکخرایه‌وه [ 13 : 17 ] 2009 / / 02 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د – سلێمانی / له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌شارۆچکه‌ی "پیره‌مه‌گرون" جارێکی دیکه ڕێوره‌سمی "پرسه‌" ڕێکخرایه‌وه‌، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چه‌ند بریارێکی په‌یوه‌ست به‌و بواره خرانه بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌. له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا "مه‌سعود خورشید کلکه‌سماقی" پێشنوێژ و وتاربێژی مزگه‌وتی "شێخ ئیسماعیلی عاوه‌لاێنی" به‌ئاژانسی "په‌یامنێری" ڕاگه‌یاند: "دوای چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ک که له‌سه‌ر ڕێنمایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی و یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و به‌ئاماده‌بونی زیاتر له 150 که‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌که به‌ڕێوه‌چوو، بریاردرا به نه‌هێشتنی پرسه‌ی به‌یانیان و به‌کارنه‌هێنانی ئاوی کانزایی و جیاوازی نه‌کردن له نێوان چینه‌کانی به‌شداربوو له‌پرسه‌دا و پاک ڕاگرتنی مزگه‌وت له‌کاتی پرسه‌دا و به‌شداری پێنه‌کردنی منداڵان به‌تایبه‌ت له پرسه‌ی ئافره‌تاندا چونکه مه‌ترسی له‌سه‌رباری ته‌ندروستی مندالان دروست ده‌کات. هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه کردنی ڕێگه‌گرتن به ئۆتۆمبێل و سه‌ردانی کردنی مالی خاوه‌ن پرسه بۆئه‌وانه‌ی به‌شداری پرسه‌ی مزگه‌وتیان کردووه‌و[ .،]دروستکردنی خواردن و ئه‌رک خستنه سه‌ر خاوه‌ن پرسه به‌شێکی دیکه‌ی بریاره‌کانه‌". مامۆستا "مه‌سعود خورشید کلکه‌سماقی" ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه که هیچ کام له‌م بریارانه پێچه‌وانه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نین و ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند:"جگه‌له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدایه هاوکات به‌شداری کردنی پرسه له‌کاتی ده‌وامی فه‌رمانگه‌کاندا و ئه‌رک خستنه سه‌ر خاوه‌ن پرسه به دروستکردنی خواردن و چێشت و نان وه‌کو دیارده‌یه‌کی ناشیاوی لێهاتبوو، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بون خۆشحال بون به‌و بڕیارانه‌و[ .،]ئێستا خراوه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌" .
سه‌رۆکی لێژنه‌ی نه‌زاهه داوای له ئیئتیلاف کرد لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره گه‌نده‌ڵه‌کان بکات [ 10 : 54 ] 2008 / / 10 - سه‌باح ساعدی سه‌رۆکی لێژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌کوتله‌ی ئیئتیلاف کرد لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کانی کوتله‌که‌ی بکات ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له گه‌نده‌ڵی دارایی. به پێی هه‌واڵی سایتی ڕادیۆ (سه‌وا) سه‌باح ساعدی جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که پێویسته سیاسه‌تمه‌داره‌کان و لایه‌نه سیاسیه‌کان داواکاری گه‌لی عێراق جێبه‌جێبکه‌ن و ئه‌و که‌سانه موحاسه‌به‌بکه‌ن که گه‌نده‌ڵن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق هه‌ڵوێستی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌وڵی داپۆشینی گه‌نده‌لی ده‌ده‌ن. سه‌باح ساعدی له درێژه‌دا داوای له کوتله‌ی ئیئتیلاف کرد لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کانی کوتله‌که‌ی بکات ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له گه‌نده‌ڵی دارایی، چونکه موحاسه‌به‌کردنیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئیئتیلاف دایه‌. جێی ئاماژه‌یه‌، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وله‌تیه‌که سه‌باره‌ت به گه‌نده‌لی له عێراق، هه‌ندێک له په‌رله‌مانتاره‌کان چه‌ند کوتله‌یه‌کی په‌رله‌مانیان به‌وه تۆمه‌تبارکرد که بونه‌ته ڕێگر له‌به‌ر ده‌م لێپێچینه‌وه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکی گه‌نده‌ڵ.
یانه‌ی مه‌خمور بووه پاڵه‌وانی خولی پله دووه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی [ 14 : 36 ] 2011 / / 30 هه‌ولێر 30 حوزه‌یران/یۆنیۆ ( ) - ڕۆژی چوارشه‌ممه له یارگه‌ی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید یاری کۆتایی خولی پله دووه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی به‌رێوه‌چوو. تیاییدا هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید و مخمور ڕووبه‌رووی یه‌کتر بوونه‌وه له یارییه‌کی به‌هێزدا یانه‌ی مه‌خمور توانی بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی خۆیدا نازناوی خولی پله دووه‌کانی کوردستان به ده‌ستبهێنێت دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی ( 4 - 2 ) گۆڵ له یانه‌ی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید-ی برده‌وه دوای ته‌واوبوونی یارییه‌که له لایه‌ن سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان و ئه‌ندامانی یه‌کێتیه‌که خه‌لاَت تیپه سه‌رکه‌وتووه‌کان دابه‌ش کرا. هه‌ردوو یانه‌ی مخمور و هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید به‌فه‌رمی گه‌یشتنه خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی له وه‌رزی داهاتوو. ڕێبین ڕه‌مزی /
نزیکه‌ی حه‌فتا مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی په‌له‌وڕو ئاژه‌ڵ دراوه‌ته هاولاَتیان [ 19 : 23 ] 2011 / / 28 ڕاپه‌ڕین 28 ئاب / ئۆگۆست ( ) - به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌کات, به‌ده‌ر له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی بواری په‌له‌وه‌ڕو ئاژه‌ڵ خراونه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌، نزیکه‌ی 70 مۆڵه‌تی درامه‌زراندنی هه‌مان بواریش دراوه‌ته هاولاَتیان. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامان و دروستی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێم، عه‌باس عه‌بدی له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له ئێستادا له هه‌رێمی کوردستان ژماره‌یه‌کی زۆر له پڕۆژه‌ی به‌خێوکردنی مانگاو مه‌ڕو بزن و ڕاگرتنی گۆلک و کارگه‌ی ئالیک له هه‌رێمی کوردستان هه‌ن و ژماره‌یه‌کی زۆریشیان له بواری جێبه‌جێکردندان. وتیشی: هاوکات له هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا مۆڵه‌ت دراوه‌ته دامه‌زراندنی 45 پڕۆژه‌ی بواری په‌له‌وڕ، حه‌وت پڕۆژه‌ی به‌خێوکردنی مانگا، 13 پڕۆژه‌ی به‌خێوکردنی مه‌ڕو به‌زن، دامه‌زراندنی دوو کارگه‌ی ئالیک و پڕۆژه‌یه‌کی ڕاگرتنی گۆلک بۆ گۆشت. وتیشی: به‌رده‌وام خواستێکی زۆر له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و جۆره پڕۆژانه له‌لایه‌ن هاولاَتیانه‌وه هه‌یه‌و[ .،]داوای پێدانی مۆڵه‌تمان لێده‌که‌ن. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد: له دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه حکومه‌ت تا بڕی 100 ملیۆن دینار قه‌رزی کشتوکاڵیان پێده‌دات. هێمای بۆ ئه‌وه‌شکرد: ئومێد ده‌که‌ین تا کۆتایی ساڵی 2013 که کۆتایی پلانی ستراتیجی کشتوکاڵه‌، له‌رووی دابینکردنی گۆشتی سپی، گۆشتی سور، هێلکه‌، به‌رهه‌مه‌کانی شیره‌مه‌نی و بواره‌کانی دیکه‌ی په‌له‌ورو ئاژه‌ڵ به پێداویستیه‌کانیشیانه‌وه بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی که پێویستمان به‌هیچ له هاورده‌ی ده‌ره‌کی ئه‌و بابه‌تانه نه‌مێنێت. دڵشاد ئه‌حمه‌د / ص . س
مارکێز و ئینیستا یاوه‌ری به‌رشلۆنه ده‌که‌ن بۆ یارییه‌که‌ی سوپه‌ری ئه‌وروپی [ 17 : 20 ] 2009 / / 27 – جۆزێ پیپ گواردیولا ڕاهێنه‌ری تیپی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 24 یاریزانی بانگهێشت کرد بۆ یارییه‌که‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی به‌رانبه‌ر شاختار دۆنتسیکی ئۆکرانی که سبه‌ی له یاریگه‌ی مۆناکۆ به‌رِێوه‌ده‌چێ. لیستی ناوه‌کان پێکهاتووه له هه‌موو یاریزانه‌کانی تیپی یه‌که‌م به هه‌ردوو یاریزان ڕافائێل مارکێزی مه‌کسیکی و ئه‌ندرێ ئینیستای ئیسپانییه‌وه که تا ئێستا له پێکانه‌که‌یان چاک نه‌بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له پێکهاته‌که چه‌ندین یاریزانی لاوی تێدایه وه‌کو، جیڤرین و ڤۆنتاس و مۆنتێرا و جۆناسان دۆس سانتۆس. جێی باسه سبه‌ی شه‌و هه‌ردوو تیپی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه (یاڵه‌وانی یانه‌کانی ئه‌وروپا) و یانه‌ی شاختار (پاڵه‌وانی جامی یه‌کێتی ئه‌وروپا) له جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی له ئیماره‌تی مۆناکۆ له فه‌ره‌نسا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن.
کوژراوانی چه‌قۆکێشیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی تۆکیۆ گه‌یشته 6 که‌س [ 16 : 48 ] 2008 / / 08 – ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆی تۆکیۆ ، گه‌یشته 6 که‌س . به پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی "فارس"، ئه‌مڕۆ پیاوێکی 25 ساڵه له کرده‌وه‌یه‌کی سه‌یردا له ناوچه‌ی (ئاکیهابارا) که به شاری ئه‌لکترۆنیک ناسراوه به ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهه‌ڵگر له 3 که‌سی دا و دواتر به چه‌قۆ به‌ر بووه که‌سانی نزیک خۆی و له‌و کرده‌وه‌یدا نزیکه‌ی 18 که‌سی کرده قوربانی خۆی که تا ئێستا 6 که‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه‌و[ .،] 12 که‌سیش به شێوه‌ی جیاجیا بریندارن. دواتر ده‌ستبه‌جێ 17 ئۆتۆمبێلی فریاکه‌وتنی پزیشکی گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌که‌و[ .،]هێزه‌کانی پۆلیس ئه‌و لاوه‌یان ده‌ستگیر کرد. جێی ئاماژه‌یه له لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌راییدا تۆمه‌تباره‌که هۆکاری ئه‌و کاره‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌وه که له ژیان بێزار بووه‌و[ .،]بۆ کوشتنی خه‌ڵکی ڕووی کردۆته ئه‌و شوێنه‌.
ده‌بێت ده‌رچوونی هه‌ر بڕیارو ڕاسپارده‌یه‌کی ماده‌ی 140 له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌ق بێت بۆ خاوه‌نه‌کانیان [ 18 : 43 ] 2008 / / 19 -له‌میانه‌ی دیداریکی دکتۆر محه‌ممه‌د ئیحسان وه‌زیری کاروباری ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌گه‌ڵ (تۆماس کرجنسکی) نوێنه‌ری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی ( 140 ) ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و شاندی یاوه‌ری، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه که ده‌بێت ده‌رچوونی هه‌ر بڕیارو ڕاسپارده‌یه‌ک له‌م قۆناغه‌دا له‌ سه‌ر بنه‌مای سه‌قامگیرکردنی باری ئاسایش و نه‌هێشتنی سته‌م و گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌ق بێت بۆ خاوه‌نه‌کانیان. به‌پێی ڕاگه‌یانراوێکی نووسینگه‌ی کاروباری ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم که وێنه‌یه‌کی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر گه‌یشتووه‌، له‌ دانیشتنێکدا ( که دوێنی له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو) دوایین پێشهاته‌کانی پڕۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی ( 140 ) باسی لێوه‌کرا. هه‌روه‌ها باس له‌ ڕۆڵی ( ) کرا له‌ جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌که‌ و نیگه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان به‌ تایبه‌تی له‌ سستی و دوا که‌وتنی کاره‌کانی ڕێکخراوی ناوبراو له‌م قۆناغه‌ دا باسی لێوه‌کر. هه‌روه‌ها تیشک خرایه‌ سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی کاره‌کانی لێژنه‌ی باڵای جێ به‌جێکردنی ماده‌ی ( 140 ) و به‌رده‌وام بوونی پرۆسه‌ی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئاواره‌ و عه‌ره‌به‌ هاورده‌کان له‌ گشت ناوچه‌ دابڕاوه‌کاندا تاکو ئه‌مڕۆ . له‌ درێژه‌ی دیداره‌که‌دا جه‌خت کرایه‌وه‌ که‌ ده‌بێت ده‌رچوونی هه‌ر بڕیارو ڕاسپارده‌یه‌ک له‌م قۆناغه‌دا له‌ سه‌ر بنه‌مای سه‌قامگیرکردنی باری ئاسایش و نه‌هێشتنی سته‌م و گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌ق بێت بۆ خاوه‌نه‌کانیان . له‌کۆتاییدا شانده‌که‌ پشتگیری له‌ ڕاو و بۆچوونه‌کان کرد و ڕایانگه‌یاند که‌ به‌دواداچون ئه‌نجام بده‌ن له‌م باره‌یه‌وه‌ .
نوێنه‌رێک داوای میواندارییکردنی قه‌زاو داواکاری گشتی ده‌کات [ 9 : 30 ] 2009 / / 16 - ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ، داوای میواندارییکردنی، ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زاو ده‌سته‌ی داواکاری گشتی کرد. (حوسێن فه‌للوجی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ داوای له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد، دانیشتنێکی تایبه‌ت بۆ گوێرگرتن له سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زاو و ده‌سته‌ی داواکاری گشتی سازبکرێت، بۆ ته‌واوی کردنی هه‌ڵوێسته‌کان له باره‌ی ڕه‌وشی ئه‌منی وڵاته‌وه‌. فه‌للوجی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند؛ میوانداریکردنی ئه‌م دوو لایه‌نه زۆر گرنگه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی وێنه‌ی ڕه‌وشی ئه‌منی وڵات ڕوون ببێته‌وه‌. ناوبراو گوتیشی: وه‌زیره ئه‌منییه‌کان سکاڵایان له‌سه‌ر قه‌زا و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی هه‌یه‌، چونکه ڕێوشوێنه‌کانیان له‌سه‌ر خۆیه ،وه خه‌ڵکی تاوانباریان به‌رداوه‌. ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕاشیگه‌یاند؛ له‌میانه‌ی دانیشته‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیر و به‌رپرسانی ئه‌منی وڵات ڕه‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی گرتووه‌، هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌مه بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوون ببێته‌وه‌.
18 . 08 . 2005 پاپا به‌نه‌دیکت سه‌ردانی کنیشته‌یه‌کی جوله‌که‌کانی ئه‌ڵمانیای کردووه پا پا به‌نه‌دیکت ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی کنیشته‌یه‌کی جوله‌که‌کانی له ئه‌ڵمانیا کردووه‌. پاپا ده‌ڵێت هه‌ستی به به‌ره‌وپێشچونێکی زۆر باشی په‌یوه‌ندی نێوان جوله‌که‌کان و کرسچیانه‌کان کردووه‌. پاپا هه‌وڵ ده‌دات له ماوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا ده‌نگی به که‌سانی بیروباوه‌ڕی جودا بکه‌وێت. ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاپا به یه‌که‌م گه‌شتی ڕه‌سمی بۆ ووڵاتانی ده‌ره‌وه داده‌نرێت. ئه‌و کنیشته‌یه‌ش که پاپا سه‌ردانی کردووه‌ له شاری کۆڵۆن له ساڵی 1938 دا و له ماوه‌ی ڕووداوی هۆلیکۆست له لایه‌ن نازییه‌کانه‌و سوتێنراوه‌و[ .،]له ساڵانی 1950 کاندا بیناکراوه‌ته‌وه‌. پاپا گوتی ده‌بێت کرسچیانه‌کان و جوله‌که‌کان پێکه‌وه له دژی جیاوزیکردن و دژایه‌تی کار بکه‌ن. ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای جوله‌که‌کانیش ده‌ڵێن ئه‌وان به‌م سه‌ردانه‌ی پاپا سه‌ربه‌رزن و خۆشحاڵن.
نووسینگه‌ی ئابووری و بازرگانی یۆنان له هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌وه‌ [ 10 : 51 ] 2009 / / 24 - به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه ڕاگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان بڕیاریدا نووسینگه‌ی ئابووری و بازرگانی وڵاته‌که‌ی له هه‌رێمی کوردستاندا بکاته‌وه‌. به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه "فه‌لاح مسته‌فا" له لێدوانێکی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێمی ڕاگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ کرانه‌وه‌ی زیاتر به‌ڕووی جیهان و هاندانی په‌یوه‌ندییه‌کی فراوان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقی فیدڕاڵ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان بڕیاریدا نووسینگه‌ی ئابووری و بازرگانی وڵاته‌که‌ی له هه‌رێمی کوردستاندا بکاته‌وه‌. جێی ئاماژه‌یه‌، پێرێ یه‌ک‌شه‌ممه له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کدا باڵیۆزخانه‌ی "یۆنان" له "به‌غدا" فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار کردبۆوه که ڕاوێژکار له به‌شی ئابووری و بازرگانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان "یاکۆڤۆس کۆلارۆس" له ڕۆژی 21 / 32009 / ، وه‌ک به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئابووری و بازرگانی "یۆنان" له هه‌رێمی کوردستان دست به‌کار بوو. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی تره بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی کوردستاندا، گه‌یشته 14 وڵات.
خولی ڕاهێنه‌رایه‌تی بۆ ڕاهێنه‌ره‌کانی کوردستان به سه‌رکه‌وتووی به کۆتا هات [ 17 : 54 ] 2010 / / 19 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌لێر - ڕۆژی پێنجشه‌ممه له هۆڵی کتێبخانه‌ی گشتی زه‌یتون له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان د.کاوه مه‌حمود و سه‌رۆک و گشت ئه‌ندامانی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان کۆتایی به خولی ڕاهێنه‌رایه‌تی بۆ ڕاهێنه‌ره‌کانی کوردستان هات. له‌م خوله وانه‌بێژی باوه‌ر پێکراوی ئه‌ڵمانی پیته‌ر فۆلمان به سه‌رکه‌وتوویی وانه‌کانی بۆ ڕاهێنه‌ره‌کان ده‌گۆته‌وه‌، له مه‌راسیمی ئاهه‌نگی کۆتایی خوله‌که بروانامه‌ی باوه‌رپێکراو له لایه‌ن وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان د. کاوه مه‌حمود و وانه‌بێژی ئه‌ڵمانی پیته‌ر فۆڵمان به‌سه‌ر ڕاهێنه‌ره‌کان دابه‌ش کرا، دواتر خه‌لاَتێکی تایبه‌ت له لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێ کوردستان درا به پیته‌ر فۆلمان که بریتی بوو له چه‌ند شتێکی فۆلکلۆری تایبه‌ت به کوردستان. جێی باسه ئه‌م خوله ماوه‌ی 6 ڕۆژی خایاند به سه‌رکه‌وتوویی به کۆتا هات.
نوێنه‌رێکی کورد: عێراقییه بڕوای به هاوپه‌یمانی نییه بۆ ئه‌وه‌ی کۆنگره‌ی نیشتمانی به‌ڕێوه‌ببات [ 16 : 38 ] 2012 / / 28 هه‌ولێر 28 شوبات/فه‌برایه‌ر ( )- نوێنه‌رێکی کورد ده‌ڵێت، فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان پێیان باشه کۆنگره‌ی نیشتمانی پێش لوتکه‌ی عه‌ره‌بی به‌ڕێه‌وبچێت و باشتره کوتله‌کانی عێراق به یه‌کگرتوویی له‌م لوتکه‌ی به‌شدار بێت. "مه‌حمود عوسمان" به ئاژانس و ڕادیۆ په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: پێشتر قه‌یرانی ڕێکخستنی کوتله‌کان له ئارادابوو و ئێستا چوونه‌ته ناو قه‌یرانێکی دیکه، ئه‌وه‌یش کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کونگره‌ی نیشتمانییه، سه‌باره‌ت به‌مه‌ش ڕایه‌کان جیاوازن و هاوپه‌یمانیی نیشتمانی به گشتی پێی باشه ئه‌م کۆنگره‌یه بۆ دوای لوتکه‌ی عه‌ره‌بی دوابخرێت، بیانووشیان نه‌بوونی کاته‌و[ .،]لایه‌نی عێراقییه‌ش پێیان وایه که هاوپه‌یمانی نایه‌وێت کۆنگره به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌گه‌ر بۆ پاش لوتکه‌ی عه‌ره‌بی دوابکه‌وێت، به واتای جێ‌به‌جێ نه‌کردنیه‌تی، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که کۆمیته‌ی ئاماده‌سازی به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی سه‌رکه‌وێت و پاشان له‌وانه‌یه پابه‌ند نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناو عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت، ته‌نانه‌ت "ئه‌یاد عه‌لاوی" سه‌رۆکی عێراقییه گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر کۆنگره‌که بۆ پاش لوتکه‌ی عه‌ره‌بی دواکه‌وێت، له لوتکه‌ی عه‌ره‌بی کێشه‌کان بخرێنه به‌رچاو و وه‌ک گوتراوه یاداشتیشیان داوه به به‌پرسانی عه‌ره‌بی. مه‌حمود عوسمان گوتی: لایه‌نی کورد پێی باشه پێش لوتکه‌ی عه‌ره‌بی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کگرتوو بن و سه‌نگیان هه‌بێ له‌م لوتکه‌یه‌و[ .،]ده‌توانن ڕۆڵیان هه‌بێت، گرنگیی ئه‌م لوتکه‌یه ته‌نیا ئه‌مه نییه که عێراق به‌شداره، چونکه خۆی لوتکه‌که له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵکو عێراق له‌م کۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێته سه‌رۆکی کۆمه‌ڵگه‌ی عره‌بی. سه‌باح ئه‌حمه‌د/ .
پشکنینێکی نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه گورچیله [ 17 : 11 ] 2010 / / 16 - زانایه‌کی ئه‌مه‌ریکایی ڕایگه‌یاندووه‌، پشکنینێکی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌. ستیفێن دۆپینێت توێژه‌ر له زانکۆی کالیفۆرنیا گوتوویه‌تی: "تاقیکردنه‌وه‌ی نوێمان دۆزیوه‌ته‌وه که شێرپه‌نجه‌ی گورچیله له قۆناغه‌کانی سه‌رتایی پیشان ده‌دات و ئه‌و دۆزینه‌وه‌مان خستۆته به‌رده‌م کۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شێرپه‌نجه له ویلایه‌تی کالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریکا بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ری". ئه‌و توێژه‌ره ڕوونی کرده‌وه: "له‌و پشکنینه‌دا که له‌سه‌ر خوێنی نه‌خۆش ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌رده‌که‌وێت که که‌سه‌که تووشبووی شێرپه‌نجه‌یه یا خود نا، هه‌روه‌ها ده‌رده‌خات خانه‌کانی شێرپه‌نجه گه‌شه ده‌که‌ن." دۆپینێت ئاشکرای کرد، له‌م جۆره تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا پێویست ناکات نموونه‌یه‌کی گورچیله‌ی که‌سه‌که بخرێته ژێر لێکۆڵینه‌وه‌.
یانه‌ی ئه‌یسی میلان واده‌ی پێشکه‌ش کردنی دیڤید بێکام به‌هانده‌رانی ئاشکرا ده‌کات [ 14 : 49 ] 2008 / / 17 - یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی واده‌ی پێشکه‌ش کردنی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیز " دیڤید بێکام " به هانده‌رانی یانه‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات. ڕوژنامه‌کانی ئیتاڵیا بڵاویانکرده‌وه‌، بریاروایه یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی له شه‌ممه‌ی داهاتوو یاریزانی یانه‌ی گالاسی ئه‌مریکی و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیز " دیڤید بێکام " به فه‌رمی پێشکه‌شی هانده‌رانی یانه‌که‌ی و ده‌زگایه‌کانی ڕاگه‌یاند بکات. جێی ئاماژه‌یه‌، یاریزانی ناوبراو به برِی بۆندێک ته‌نها له وه‌رزی داهاتوو بۆ یانه‌ی ئه‌یسی میلان یاری ده‌کات.
ئۆلیڤێرا چووه ڕیزی ڕیال بێتیس [ 11 : 04 ] 2009 / / 03 - یانه‌ی ڕیال بێتیسی ئیسپانی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بۆندێکی له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌رازیلی " ئۆلیڤێرا " مۆرکرد. ماڵپه‌ری یانه‌ی ڕیال بێتیس بڵاویکرده‌وه‌، له دوا ساته‌کانی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان یانه‌ی ڕیال بێتیس بۆندێکی فه‌رمی له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌رازیلی و یانه‌ی ڕیال زاراگۆزا " ڕێکاردو ئۆلیڤێرا " مۆرکرد . ماڵپه‌ره‌که ڕوونیشی کرده‌وه‌، یاریزان " ئۆلیڤێرا " به برِی 9 ملیۆن یۆرۆیه تاوه‌کۆ ساڵی 2013 یاری بۆ یانه‌ی ڕیال بێتیس ده‌کات . جێی بیرهێناوه‌یه‌، یاریزانی ناوبراو له ساڵه‌کانی 2004 _ 2005 یاری بۆ یانه‌ی ڕیال بێتیس یاری کردووه‌و[ .،]پاشان چووه ڕیزی یانه‌ی ئه‌یسی میلان و دواتر گه‌رِایه‌وه یانه‌ی ڕیال زاراگۆزا که ئێستا له خولی پله‌ی دووی ئیسپانی یاری ده‌کات.
سه‌عدی به‌رزنجی: داوامان له دیمستۆرا کرد پێشنیازه‌کانی بۆ قۆناغی دووه‌م و سێیه‌م پێکه‌وه پێشکه‌ش بکات [ 19 : 46 ] 2008 / / 29 - ڕێبین حه‌سه‌ن/ هه‌ولێر: سه‌عدی به‌رزنجی سه‌رۆکی لێژنه‌ی ماده‌ی 140 له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ دیموستورا دانیشتین وهه‌ڵوێستی کوردستانمان پێ ڕاگه‌یاند. سه‌عدی به‌رزنجی له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ په‌یامنێر ڕوونیکرده‌وه‌، که ئێمه له‌گه‌ڵ دیموستورا دانیشتین وهه‌ڵوێستی کوردستانمان پێ ڕاگه‌یاندو داوامانلێکرد که پێشنیازه‌کانی بۆ قۆناغی دووه‌م و سێیه‌م پێکه‌وه پێشکه‌ش بکات. هه‌روه‌ها سه‌عدی به‌رزنجی گوتیشی: داوامان لێکرد پێش ئه‌وه‌ی پێشنیاره‌که‌ی پێشکه‌ش بکات و بڵاوبکاته‌وه‌،به ئێمه‌ی پیشانبدات ، ئه‌ویش به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداین.
به‌شێک له ئه‌ندامان و هاوپه‌یمانه‌کانی لیسته‌که‌ی مالکی، وازی لێدێنن [ 11 : 41 ] 2010 / / 05 - چه‌ند زانیاریه‌کی دزه‌کردوو ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی لیسته‌که‌ی مالکی خه‌ریکه پاڵده‌ده‌ن به ئه‌یاد عه‌لاویه‌وه‌، به‌شێک له هاوپه‌یمانه‌کانیشی ده‌چنه ناو لیستی ئیتیلاخی نیشتمانیه‌وه‌. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له ناو هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه‌و[ .،]ده‌وڵه‌تی یاسا به ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"یان ڕاگه‌یاندوه که هه‌ندێک له ئه‌ندامانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن فه‌رامۆش کراون و مالکیش جگه له خۆیی شانس به هیچ که‌سێکی دیکه نادات و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش باسی پاڵێوراوی دیکه ناکرێت بۆ سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران. سه‌رچاوه‌کان وتوشیانه‌: بۆیه هه‌ندێک له ئه‌ندامانی لیسته‌که‌ی مالکی به جددی بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه پاڵ بده‌ن به عه‌لاوییه‌وه‌. به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌که‌، هه‌ندێک له هاوپه‌یمانه‌کانی نوری مالکی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌نیازن وازی لێبێنن و بچنه ڕیزی لیستی ئیتیلافی نیشتمانیه‌وه‌.
هه‌ولێر...ئافره‌تێک سکاڵای دژی مێردی تۆمارکرد [ 12 : 24 ] 2007 / / 21 – باهۆز / هه‌ولێر- له گه‌رِه‌کی باداوه‌ی شاری هه‌ولێر ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 32 ساڵه به‌ناوی"نازدار به‌کر" له بنکه‌ی پۆلیس سکالاَی له دژی مێرده‌که‌ی تۆمارده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رِه‌شه‌ی کوشتنی لێکردووه‌. به گوته‌ی دادخواز ماوه‌یه‌که مێرده‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌کیان هه‌بووبێت به سه‌رخۆشی هه‌رِه‌شه‌ی کوشتنی لێ ده‌کات وله دواجاریشدا به‌چه‌قۆ هه‌لًَیکوتاوه‌ته سه‌ری برینداری کردووه‌. دوای وه‌رگرتنی گوته‌ی دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه بریاریدا به به‌ندکردنی "خالید کازم"ی تۆمه‌تبار،به‌لاَم به‌هۆی خۆشوێن بزرکردنی تائێستانه‌توانراوه‌ده‌ستگیربکرێت،هه‌روه‌ها گه‌رِان به‌دوای بۆ ده‌ستگیرکردنی به‌رده‌وامه‌.
سوپای ئه‌مه‌ریکا کوشتنی سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای قاعیده‌ی ڕاگه‌یاند [ 10 : 23 ] 2010 / / 29 - سوپای ئه‌مه‌ریکا، کوشتنی سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای قاعیده‌ی له باکووری شاری موسڵ، ڕاگه‌یاند. سوپای ئه‌مه‌ریکا کوشتنی سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای قاعیده‌ی له باکووری شاری موسڵ ڕاگه‌یاند؛ که به‌رپرس بووه له گواستنه‌وه سه‌دان چه‌کداری بیانی له سوریایه‌وه بۆ عێراق و ئاماده‌کردنی خۆکوژه‌کان هه‌ر له ساڵی 2006 ه‌وه‌. به گوێره‌ی به‌یاننامه‌کی سوپای ئه‌مه‌ریکا که ئێواره‌ی دوێنێ بڵاوبۆته‌وه‌، ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی قاعیده 22 ی ئه‌م مانگه له بۆردومانێکی هاوبه‌شی هێزه‌کانی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی کوژراوه‌. له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یانناکه‌دا هاتووه‌، له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدا پشکینندا ده‌رکه‌وتووه‌، ئه‌و که‌سه‌ی کوژراوه‌، (سه‌عد عوبێد عه‌بید مه‌جیل ئه‌لشه‌مه‌ری)یه‌، که ناسراوه به ئه‌بوخه‌له‌ف. که به‌رپرس بووه له گواستنه‌وه سه‌دان چه‌کداری بیانی له سوریایه‌وه بۆ عێراق و ئاماده‌کردنی خۆکوژه‌کان هه‌ر له ساڵی 2006 ه‌وه .
پێکدادانه‌کانی باشوری عێراق سه‌د و حه‌فتا قوربانی و ده‌یان گیراوی لێ که‌وتۆته‌وه [ 9 : 40 ] 2008 / / 26 - چه‌ند به‌رپرسێکی ئه‌منی عێراقی ڕایانگه‌یاند، له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێکدادانه‌کانی نێوان چه‌کدارانی میلیشیای سوپای مه‌هدی و هێزه ئه‌منیه‌کانی عێراق 50 که‌س کوژراون و 120 ی دیکه‌ش برینداربوون،سوپای مه‌هدیش بڵاویکرده‌وه سی پۆلیسیان له به‌سره ڕفاندووه‌. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی تۆڕی (سی.ئێن.ئێن) له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی دوێنێ سێشه‌ممه له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق 50 که‌س کوژراون و 120 ی دیکه‌ش برینداربوون، له بابلیش ده‌یان چه‌کداری میلیشیای مه‌هدی ده‌سگیرکراون و دواتریش هێزه‌کانی پۆلیس توانیویانه بچنه ناو نوسینگه‌ی (سه‌در) له مزگه‌وتی (ئیمام عه‌لی) له ناوه‌ڕاستی شاری (حله‌). له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له سوپای مه‌هدی ئاشکرایکرد، چه‌کدارانی میلیشیای مه‌هدی توانیویانه 30 پۆلیسی عێراقی له به‌سره بڕفێنن، له ڕوداوه‌کانی شاری "حله‌"شدا کوژراو بریندارێکی زۆر که‌وتوه‌ته‌وه‌. جێی ئاماژه‌یه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هۆکاری به‌رپابوونی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌سره‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی چوار چه‌کداری داواکراو که سه‌ر به میلیشیای مه‌هدی بوون و تۆمه‌تباربوون به دانان و چاندنی لوغم وته‌قه‌مه‌نی، هێزه‌کانی پۆلیسی عێراق چوبوونه یه‌کێک له مۆڵگه‌کانی سوپای مه‌هدی له شاری به‌سره له‌ئه‌نجامدا چه‌کدارانی سوپای مه‌هدی به نارنجۆک و مووشه‌ک هێرشیان کردۆته سه‌ر هێزه‌کانی پۆلیس و شه‌ڕه‌که بڵێسه‌ی سه‌ندوه‌. به‌ڵام به‌رپرسێکی ڕه‌وتی سه‌در هۆکاری شه‌ڕه‌که‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه که واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان نزیک بووه‌ته‌وه‌و[ .،]ئه‌م پرۆسه سه‌ربازییه‌ش وه‌ک ئاماده‌کارییه‌که بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، سوپاش وه‌کو ئامارازێک به‌کاردێت بۆ به‌ده‌ست هێنای چه‌ند ئامانجێکی سیاسی.
خورشید سه‌لیم : هه‌وڵ ده‌ده‌ین دامه‌زراندن به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کان دابه‌ش بکرێت [ 20 : 59 ] 2011 / / 16 - بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵکی کوردستان کوردستان له بودجه‌ی 2011 سوودمه‌ند بن په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی کوردستانی ڕایده‌گه‌ینێت چه‌ند پێشنیارێکی گرنگمان له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی بیانکه‌ین به‌بڕیار له‌وانه زیاد سولفه‌ی هاوسه‌رگیری و خانوو به‌ره‌و[ .،]دروستکردنی قوتابخانه‌و[ .،]په‌رپێدانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ یارمه‌تی دانی هه‌ژاران. له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی کوردستان "خورشید سه‌لیم" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: وه‌ک فراکسیۆنی کوردستانی چه‌ند پێشنیارێکی گرنگمان له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه بڕیار وله هۆڵی په‌رله‌مان زۆرینه‌ی ده‌نگی بۆ به‌ده‌ست بێنین بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت مولزه‌م بیت به جێ به‌جێکردنیان. وتیشی: یه‌کێک له پێشنیاره‌کانمان داشکاندنی بودجه‌ی ته‌شغیلیه به ڕێژه‌ی 10 % ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی 997 ملیار دینار له‌و داشکاندنه بکه‌وێته ده‌ست په‌رله‌مان وئه‌م پاره‌یه به‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک دابه‌ش بکرێت وه‌ک سولفه‌ی هاوسه‌رگیری و خانو به‌ره‌و[ .،]ته‌رخان کردنی بڕی 150 ملیار دینار وه‌ک هه‌ڵمه‌تێکی نیشتمانی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان و ته‌رخان کردنی 40 ملیار دینار بۆ تۆڕی کۆمه‌لایه‌تی به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی هه‌ژاران. ڕوونیشکرده‌وه‌: ده‌ست کاری ڕێژه‌ی دامه‌زراندن ناکه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌کی داد په‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کان دابه‌ش بکرێت و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان بگرێته‌وه‌.
زارۆ تیڤی به‌ڕێوه‌یه [ 9 : 34 ] 2011 / / 04 هه‌ولێر 4 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )– سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند "پرِۆژه‌ی ته‌له‌فزێۆنێکی ئاسمانی تایبه‌ت به منداڵانیان پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌". به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان هه‌ڵگورد جوندیانی ڕایگه‌یاند "وه‌زاره‌ته‌که‌یان بۆ دابینکردنی ته‌له‌فزێۆنێکی ئاسمانی بۆ منداڵان، پرۆژه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردوه‌". گوتیشی "له پرۆژه‌که‌ماندا به‌نیازین ته‌له‌فزێۆنێکی تایبه‌ت به منداڵان له هه‌رێم به‌ناوی زارۆ تیڤی دابمه‌زرێنین، هاوکات له نێو ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش باسمانکردوه که پێویسته گرنگی به ڕۆشنبیری منداڵان بدرێت و دوور له توندرِه‌وی و ده‌مارگیری په‌روه‌رده بکرێن". ڕوونیشکرده‌وه "له نێۆ پرۆژه‌که‌یاندا 9 به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌منداڵانیان ڕه‌وانه‌کردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات". ماکوان عێزه‌ت/ پ. ف
عێراق ڕێککه‌وتنێکی نه‌وتی له‌گه‌ڵ میسر مۆرکرد [ 10 : 54 ] 2008 / / 07 - وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه تیایدا هاتووه‌، که له پێناو ئاماده‌کردن و نوژه‌نکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ده‌زگا نه‌وتیه‌کان، وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ میسر مۆرکرد. به پێی هه‌واڵی سایتی ڕادیۆ (سه‌وا) له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌، که له میانی سه‌ردانه‌که‌ی شاندی میسر بۆ عێراق، وه‌زیری نه‌وتی عێراق حوسین شه‌هرستانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی میسر سامح فه‌همی کۆبۆوه‌و[ .،]هه‌ردوو لا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاماده‌کردن و نوژه‌نکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ده‌زگا نه‌وتیه‌کانی عێراق و کێشانی لوله نه‌وت و فراوانکردنی هه‌ندێک له کێڵگه نه‌وتیه‌کان.
لیستی یاریزانانی به‌رشلۆنه به‌رامبه‌ر ئه‌رسناڵ [ 19 : 10 ] 2010 / / 29 – ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاری چوونی قۆناغی هه‌شته‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌ده‌چێت ، تیادا یانه‌ی ئه‌رسناڵ میوانداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌. لیستی یاریزانانی یانه‌ی به‌رشلۆنه گۆڵچی / ڤاڵدێز – بینتۆ هێڵی به‌رگری/ ئه‌بیداڵ – بیکی – پۆیۆل – ئه‌له‌ڤێس – ماکسوێل – میلیتۆ – مارکێز هێڵی ناوه‌راست/ کیتا – بۆسکێتس – تۆرێ – چاڤی – جۆناسان هێڵی هێرشبه‌ر/ هێنری –پێدرۆ – جیڤیرین – ئیبراهیمۆڤیچ – بۆیان – میسی. جێی باسه‌، یاریزانی ئیسپانی و یانه‌ی به‌رشلۆنه ( ئه‌نێستا) به هۆی پێکانه‌وه به‌شداری له‌م یارییه‌دا ناکات.
ئه‌فغانستان....سێ سه‌ربازی به‌ریتانی گیانیان له ده‌ستدا [ 9 : 55 ] 2008 / / 09 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی فره‌ره‌گه‌زه‌کان ڕایگه‌یاند، که له ئه‌نجامی کرده‌یه‌کی خۆکوژی له باشوری کابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان سێ سه‌ربازی به‌ریتانی گیانیان له ده‌ستدا. به پێی هه‌واڵی (سی ئین ئین) سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه‌، که له نزیک بنکه‌یه‌کی هێزه‌کانی به‌ریتانیا خۆکوژێک خۆی به ده‌وریه‌کی سوپای به‌ریتانیدا ته‌قانده‌وه‌، له ئه‌نجامدا سێ سه‌ربازی به‌ریتانی گیانیان له ده‌ستدا و سه‌ربازێکیش برینداربوو. جێی ئاماژه‌یه‌، به کوژرانی ئه‌م سێ سه‌ربازه به‌ریتانیه ژماره‌ی کوژراوانی سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کان له 2001 وه تاکو ئێستا ده‌گاته 100 سه‌رباز.
ئێران باڵیۆزی کانادای ده‌رکرد [ 9 : 07 ] 2007 / / 04 – کۆماری ئیسلامی ئێران باڵیۆزی وڵاتی (کانادا)ی له (تاران) وه‌ده‌رنا، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانادا (ماکسیم برنییه‌) وێڕای ئه‌وه‌ی پێناخۆشبوونی به‌رامبه‌ر به وه‌ده‌رنانی باڵیۆزی وڵاته‌که‌ی له تاران ده‌ربڕی، گوتیشی: ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران هیچ بیانوویه‌کی بۆ نیه‌. به‌پێی هه‌واڵی (ئاژانسی فرانس پرێس)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانادا ئاماژه‌یداوه که باڵیۆزخانه‌کانی هه‌ردوو وڵات له پایته‌ختی ئێران و کانادا به کراوه‌یی ده‌مێننه‌وه‌و[ .،]درێژه به کاروچالاکییه‌کانیان ده‌ده‌ن، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ش په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌کرێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئاڵۆزییه‌کانی نێوان کانادا و ئێران دوای مردنی ئافرتێکی کانادایی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی به ناوی (زوهره کازمی) دێت، که به‌هۆی ده‌ستگیرکردنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێرانه‌وه له زیندانی (ئیڤین)ی تاران به‌هۆی به‌توندی ئه‌شکه‌نجه‌دان و پێکانی له 10 ی ته‌مموزی 2003 ڕابردوو گیانی له ده‌ستدا.
08 . 06 . 2011 ژماره‌ی ئه‌و سوریـیانه‌ی بۆ تورکیا هه‌ڵهاتوون زیادیکردووه له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیا ئه‌مڕۆ گوتی ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیه سوریانه‌ی له‌به‌ر مه‌ترسی تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا په‌ڕیونه‌ته‌وه نێو خاکی تورکیا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و[ .،]گه‌یشتووه‌ته به لای که‌م 1600 که‌س. په‌نابه‌ران ئه‌وانه‌ی ڕوویان له تورکیا کردووه به‌هۆی سه‌رکوتکردنی چه‌ند هه‌فته‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له دژی خۆپـیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ته‌که‌ی، له وڵات هه‌ڵدێن. هاوکات هه‌ندێک له په‌نابه‌رانی سوری ده‌ڵێن چه‌کدارانی ڕه‌ش پۆش به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردووه‌. له لایه‌کی تره‌وه حکومه‌تی سوریا بانده چاکداراکانی سه‌ر هه‌رێمی سنووری تاوانبارکردووه به‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا 120 له ئه‌ندامانی هێزی ئاسایشی وڵاتیان کوشتووه‌و[ .،]به‌ڵێنی گرتنه‌به‌ری کاردانه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌شی له دژی ئه‌وانه‌ی به باندی چه‌کداران ناویان ده‌بات. هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی سوری وا به‌ره‌و باکوری وڵات ده‌جوڵێن بۆ پته‌وکردنی پێگه‌یان له ناوچه‌یه‌دا. په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سوری بۆ تورکیا، هاوکاتی ئه‌وه‌یه که هه‌وڵه‌کانی دیپلۆماتانی له پشت په‌رده‌وه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه‌یه بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی له سوریادا. ئه‌مڕۆ ڕووسیا ڕایگه‌یاند که ئه‌و له دژی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مه‌حکومکردنی سوریا ڕاده‌وه‌ستێت، ئه‌و مه‌حکومکردنه‌ی که له سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌تی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌لێکزه‌نده‌ر لوکه‌شڤیک، ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی نائارامی سوریا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتی جیهان و ئارامی ناکات. له ‌لایه‌کی تره‌وه پاپا بێنه‌دێکت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی سوریا بۆ ڤاتیکان کوبووه‌وه‌و[ .،]پێی گوتووه که ده‌بێت حکومه‌تی سوریا ڕێز له شکۆمه‌ندی هاوڵاتیانی خۆی بگرێت.
له هه‌ولێر نرخی نان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه [ 16 : 47 ] 2008 / / 25 – برِیار هێرش/ هه‌ولێر - به هۆی دابین نه‌کردنی سوته‌مه‌نی پێویسته‌وه خاوه‌ن سه‌مونخانه‌کانی هه‌ولێر برِیاریاندا نرخی سه‌مون گران بکه‌ن و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش وه‌ک چاره‌سه‌رێکی سه‌ره‌تای برِێک پاره‌ی بۆ هاوکاریکردنی خاوه‌ن سه‌مونخانه‌کان ته‌رخانکردووه‌. له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (په‌یامنێر) به‌رِێوبه‌ری کۆمپانیای دروستکراوی دانه‌وێڵه‌ی هه‌ولێر "کاکه زیاد ساڵح" ڕایگه‌یاند، به هۆی گرانی نرخی سوته‌مه‌نیه‌وه‌و[ .،]دابین نه‌کردنی سوته‌مه‌نی خاوه‌ن سه‌مونخانه‌کانی هه‌ولێر نرخی سه‌مونیان به‌رز کرده‌وه‌. گوتیشی: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک چاره‌سه‌رێکی سه‌ره‌تایی برِی( 360 ) هه‌زار دینار ته‌رخانکردووه بۆ هاوکاریکردنی خاوه‌ن سه‌مونخانه‌کان. ڕوونیشیکرده‌وه‌، له ئه‌مرِۆوه ده‌ستکراوه به دابه‌شکردنی ئه‌و برِ پاره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باری سه‌رشانی خاوه‌ن سه‌مونخانه‌کان سوک بکرێت. له‌و باره‌یه‌وه خاوه‌ن سه‌مونخانه‌یه‌کی شاری هه‌ولێر که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی: ئه‌و برِه پاره‌یه چاره‌سه‌ری گرفتی ئێمه ناکات و ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه نرخی سه‌مون به‌رزبکه‌ینه‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه خاوه‌ن سه‌مونخانه‌کان له برِی ( 10 )سه‌مون به هه‌زار دیناری چاپی نوێ بفرۆشن ئێستا ته‌نها ( 8 ) سه‌مون ده‌ده‌ن به هه‌زار دینار .
ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یارییه‌کانی جه‌وله‌ی دووه‌می پالاَوتنی جامی جیهانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا [ 11 : 52 ] 2008 / / 11 - له میانه‌ی یارییه‌کانی پالاَوتنی جامی جیهانی ساڵی 2010 دا ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یارییه‌کانی شه‌وی ڕابردوو به‌م شێوه‌یه‌بوو: ڕوسیا ( 2 _ 1 ) ویڵز ئازربایجان ( 0 _ 0 ) لیشتنشتاین کازاخستان ( 1 _ 3 ) ئوکرانیا دورگه‌ی فارو ( 0 _ 1 ) ڕومانیا مونتینیگرۆ ( 0 _ 0 ) ئیرله‌ندا ئه‌ندۆرا ( 1 _ 3 ) ڕوسیای سپی مولدوفا ( 1 _ 2 ) ئیسرائیل فیله‌ندا ( 3 _ 3 ) ئه‌ڵمانیا تورکیا ( 3 _ 3 ) به‌لجیکا بوسنه‌و هه‌رسک ( 7 _ 0 ) ئیستونیا لاتفیا ( 0 _ 2 ) یونان سوید ( 2 _ 1 ) مه‌جه‌ر سویسرا ( 1 _ 2 ) لوکسومبۆرک لیتوانیا ( 2 _ 0 ) نه‌مسا ئایسله‌ندا ( 1 _ 2 ) سکوتله‌ندا مه‌قدونیا ( 1 _ 2 ) هوله‌ندا ئیرله‌ندای باکوور ( 0 _ 0 )چیک سلوفینیا ( 2 _ 1 ) سلوفاکیا ئه‌ڵبانیا ( 3 _ 0 ) مالته‌ ئیتاڵیا ( 2 _ 0 ) جورجیا فه‌ره‌نسا ( 2 _ 1 ) سربیا کرواتیا ( 1 _ 4 ) ئینگلیز پرتۆگاڵ ( 2 _ 3 ) دانیمارک ئیسپانیا ( 4 _ 0 ) ئه‌رمینیا .
ڕۆژانه‌ی وه‌رزشیی سێشه‌ممه‌ [ 8 : 55 ] 2012 / / 28 هه‌ولێر 28 ی شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )- ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ له‌ میانی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 18 ی خولی یانه‌ بژارده‌کانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری، میوانداریی یانه‌ی حدود ده‌کات؛ له‌م یارییه‌دا یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رکه‌وتنێکی دیکه‌ تۆمار بکه‌ن و پێشه‌نگی خولی یانه‌کانی عێراق بۆ خۆیان قایمتر بکه‌ن. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌ میانی ڕۆژی فیفا بۆ یارییه‌ دۆستانه‌کان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و بۆسنیا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. خشته‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌ولێر: * تۆپی پێ –خولی بژارده‌ی عیراق – هه‌فته‌ی 18 زه‌ورا * مینا 2 . 30 ی دوای نیوه‌ڕۆ هه‌ولێر * حدود 4 . 30 ی ئێواره‌ * تۆپی پێ – یارییه‌ دۆستانه‌کان – ڕۆژی فیفا سڕبیا * ئه‌رمینیا 5 ی ئێواره‌ به‌رازیل * بۆسنیا 10 ی شه‌و * تۆپی باسکه‌ – خولی ئه‌ندیانا پیسه‌رز * گۆلدن ستێت 3 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ کلیفلاند کاڤالێرز * بۆستن سیلتکس 3 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ دیترۆیت بیستۆنز * ڤیلادیڤیا 3 . 30 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ هیوستن ڕۆکتس * تۆره‌نتۆ ڕاپتۆرز 4 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ میلواکی باکس * واشنتۆن ویزه‌رز 4 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ شیکاگۆ بۆڵز * نیو ئۆرلیانز 4 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ دالاس ماڤرێکس * نیوجه‌رسی نێتز 4 . 30 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ساکرامینتۆ کینگز * یوتا جاز 6 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ڕاپۆرت سالار جه‌لال
ئه‌فغانستان....ده‌یان چه‌کداری تاڵیبان کوژران [ 10 : 33 ] 2008 / / 07 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له سوپای ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند، که له ئه‌نجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزی فره‌ره‌گه‌زه‌کان بۆ سه‌ر بنکه‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، 32 چه‌کدار کوژران. به پێی هه‌واڵی سایتی ڕادیۆ (سه‌وا) سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه‌، که فرۆکه جه‌نگه‌یه‌کانی هێزی فره‌ره‌گه‌زه‌کان هێرشێکیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی چه‌کدارانی تاڵیبان له ویلایه‌تی باکتیکا (باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان) له ئه‌نجامدا 32 چه‌کدار کوژران. جێی ئاماژه‌یه‌، نزیکه‌ی 70 هه‌زار سه‌ربازی بیانی له چوارچێوه‌ی هێزی فره‌ره‌گه‌زه‌کان له ولاتی ئه‌فغانستان بڵاوبونه‌ته‌وه‌.
بڕاد پیت، جۆرج کلۆنی و چارلز سیرۆن له پاڵم سپرینگز ڕێزیان لێگیرا [ 18 : 21 ] 2012 / / 08 هه‌ولێر 8 کانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ر ( ) – فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی پاڵم سپرینگز ڕێزیگرت له بڕاد پیت و جۆرج کلۆنی و چارلز سیرۆن. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، ئه‌م ڕێزلێنانه‌ی سینه‌ماکاران که گلێن کلوز ئه‌کته‌ری کۆنه‌کاریشی گرته‌وه‌، شه‌وی ڕابردوو له ڕێوڕه‌سمێکدا به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌کته‌ره‌کانی دیکه که ئه‌مساڵ له‌م فیستیڤاڵه‌دا ڕێزیان لێگیرا بریتین له‌؛ جێسیکا چاستین، گه‌ری ئۆڵدمان و میشێل ویلیامز. چاستین خه‌ڵاتی تایبه‌تیی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی بۆ ڕۆڵگێڕان له فیلمه‌کانی کۆمه‌ک (هاریکاری)، دره‌ختی ژیان، په‌نابگره‌، گومان وه‌رگرت. فیستیڤاڵی فیلمی پاڵم سپرینگز ئه‌مساڵ به‌شێکی به‌رنامه‌کانی خۆی بۆ نمایشی فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌کانی مێژووی سینه‌مای جیهان ته‌رخانکرد. هه‌روه‌ها پێشاندانی چه‌ند فۆتۆیه‌ک له‌مێرلین مۆنرۆ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه بوو. ئه‌مساڵ بیست و سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی پاڵکم سپرینگز له ( 5 تا 16 کانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ر) له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 205 فیلم له 70 وڵاته‌وه ده‌خرێنه به‌دیدی ته‌ماشاوانان له‌م فیستیڤاَله‌دا. م.م
24 . 04 . 2009 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی عێراق ده‌کات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشـته عێراق به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌وێ و هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی. ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی ئه‌وه بۆ عێراق وه‌ک گه‌وره دیپـلۆماتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. ئه‌م سه‌ردانه‌ی خانم کلنتن که پـێشـتر ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو له کاتێـکدا دێت که توندوتیژیـیه‌کان به‌م دوایـیانه‌دا له عێراق زیادیکردووه که هه‌ر له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 150 که‌س کوژراون. خانم کلنتن به په‌یامنێرانی گوت سه‌ره‌ڕای ئه‌م توندوتیژیـیانه عێراق هه‌ر به‌ره‌و پـێشـه‌وه ده‌چێت. گوتیشی ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیانه نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه توندڕه‌وه‌کان ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشـتووه عێراق به‌ره‌و ڕێی ڕاسـت هه‌نگاو بنێت. خانم کلنتن له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردن ده‌رباه‌ری باری ئاسایشی عێراق. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکیش کۆده‌بێته‌وه‌. جێی ئاماژه پـێـکردنه زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له عێراق هاوکاتی ئه‌وه‌یه که نه‌خشه‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شـاره‌کانی عێراق تا کۆتایی مانگی شه‌ش جێبه‌جێ بکرێت، وه هه‌روه‌ها ئه‌و ئاماده‌کاریـیانه‌ی ده‌کرێن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا. :// . . / / - 58 - 2009 - 04 - 25 - 5 - 89227787 / 954110 .
10 . 12 . 2011 شه‌ڕی توند له نێوان سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و[ .،]هێزه‌کانی حکومه‌ت له سوریا ڕوویداوه له لایه‌ن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌و[ .،]هاوکاتی ده‌ستپـێـکردنی مانگرتنه گشـتیـیه‌که له سوریا، سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له له‌شـکر له نزیـک سـنووری ئوردن که‌وتنه شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت. دانیشـتوان و چالاکوانان ده‌ڵێن له شه‌وی ڕابردووه‌وه هێزه‌کانی لیوای دوازده‌ی زرێـپـۆش خۆیان کردووه به نێو شـارۆچکه‌ی بوسرا ئه‌لحه‌ریر. کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت 3 ماشێنی له‌شـکری له شه‌ڕه‌کاندا سووتێنراون. کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت شه‌ڕی هاوشێوه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی باشوری وڵاته‌که ڕوویانداوه‌.
چاودێرانی ئاژانسی ئه‌تۆمی دیسان گه‌یشتنه‌وه تاران [ 12 : 10 ] 2012 / / 20 هه‌ولێر 20 ی شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )- تیمی چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی‌، جارێکی دیکه گه‌ڕاونه‌ته‌وه تارانی پایته‌ختی ئێران و دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی درێژه پێده‌ده‌ن. تیمێکی چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی‌، بۆ جاری دووهه‌م له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مساوه گه‌یشتنه تاران پایته‌ختی ئێران و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بن له دانوستانه ئه‌تۆمییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی‌. ئاژانسی هه‌واڵی نیوه‌فه‌رمیی "مێهر نیوز" وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌وه‌ی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه که وه‌ک جاری پێشوو، جێگری سه‌رۆکی ئاژانسی ئه‌تۆمی‌، هه‌رمان نه‌کارێتس، سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌که‌ی ئاژانس ده‌کات. نه‌کارێتس له فڕۆکه‌خانه‌ی ڤیه‌ننا به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ڕاگه‌یاند هیواداره له‌م سه‌ردانه‌دا به ئه‌نجامێکی باش بگه‌ن. ته‌ئکیدیشی کرده‌وه که هه‌روه‌ک جاران، باسی سه‌ه‌رکی بریتییه له لایه‌نه سه‌ربازییه‌کانی پرۆژه ئه‌تۆمییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هه‌روه‌ها ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس به ناوی سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌کانه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه که ڕووسیا و چین فشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هاوکاریی چاودێرانی ئاژانسی ئه‌تۆمی بکات. تیمی چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم به سه‌رپه‌رشتیی جێگری سه‌رۆکی ئاژانس، 20 ڕۆژ پێش له سه‌ردانی یه‌که‌میان بۆ ئێران گه‌ڕانه‌وه‌و[ .،]ڕایانگه‌یاند چه‌ند دانیشتن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی به‌ڕێوه‌بردووه‌. ئا. ڕ
عسکه‌ری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی مالکی بۆ ئه‌مه‌ریکا به‌ڵگه‌ی هێنایه‌وه [ 11 : 43 ] 2009 / / 01 - ئه‌ندامی کوتله‌ی ئیئتیلاف له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سامی عسکه‌ری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالکی بۆ ئه‌مه‌ریکا به‌ڵگه‌ی هێنایه‌وه‌. سایتی هه‌واڵی خه‌به‌ر بڵاوی‌کرده‌وه‌، له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی‌دا، ئه‌ندامی کوتله‌ی ئیئتیلاف له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سامی عسکه‌ری ڕه‌تیکرده‌وه‌، گه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالکی بۆ ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانێکی حزبی بووبێت. سامی عسکه‌ری وتی:"دووپاتی‌ده‌که‌مه‌وه‌، که سه‌ردانه‌که حکومی بووه‌و[ .،]پێکهاته‌ی شانده‌که‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مالکی هیچ که‌سێکی نێو پارته‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌بردووه". جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌کانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی عێراقی ڕایانگه‌یاندبوو، که سه‌ردانه‌که‌ی مالکی بۆ ئه‌مه‌ریکا شێوازێکی حزبیانه‌ی هه‌ڵگرتووه‌. ‌
به‌غدا... ماتۆڕسکیلێک ته‌قییه‌وه‌و[ .،] 21 که‌سی کرده قوربانی [ 9 : 32 ] 2009 / / 29 - ماتۆڕسکیلێکی بۆمب‌چێندراو له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قییه‌وه‌و[ .،]به هۆیه‌وه 21 که‌س بوونه قوربانی. سایتی ڕادیۆ سه‌وا بڵاوی‌کرده‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند:" ئێواره‌ی دوێنێ سێ‌شممه‌، ماتۆڕسکیلێکی بۆمب‌چێندراو له ناوچه‌ی به‌غدای نوێ له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا ته‌قییه‌وه‌و[ .،]به هۆیه‌وه هه‌شت که‌س گیانیان له ده‌ست‌دا و 13 ی دیکه‌ش بریناربوون. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، ماتۆڕسکیله‌که له نزیک بازاڕێک و سینه‌مایه‌ک‌دا، وه‌ستێنرابوو.
وێنه‌یی.. ئه‌نته‌رمیلان گه‌یشته یاری پێش کۆتایی جامی ئیتالیا [ 16 : 35 ] 2010 / / 29 – شه‌وی ڕابردوو جامی ئیتالیا به‌رێوه‌چوو، تیدا یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل له یانه‌ی یۆڤانتۆسی برده‌وه‌، به‌مه‌ش یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان گه‌یشته یاری پێش کۆتایی. له قۆناغی هه‌شته‌می جامی ئیتالیا له یاریگای (سانسیرۆ) یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان میوانداری یانه‌ی یۆڤانتۆسی کرد، تیادا یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، گۆله‌کانی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له ڕێگای یاریزانان (دا سیلڤا لۆسیۆ ، ماریۆ بالوتێللی) له خوله‌که‌کانی ( 72 ، 89 ) تۆمارکرا، تاکه گۆلی یانه‌ی یۆڤانتۆس له یاریگای یاریزان (دیێڤۆ ڕیڤاس) له خوله‌کی ( 10 ) تۆمارکرا. به‌مه‌ش له یاری پێش کۆتایی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ڕووبه‌رووی یانه‌ی فیۆرنتینا ده‌بێته‌وه‌، و یانه‌ی ئۆدێنێزی ڕووبه‌رووی یانه‌ی ڕۆما ده‌بێته‌وه‌.
پاتۆ به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ یاری ناکات [ 16 : 10 ] 2012 / / 23 هه‌ولێر ٢٣ ئازار/ مارس ( )- یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتالی ئه‌لێکسنده‌ر پاتۆ به‌ هۆی پێکانه‌وه‌ له‌ یاریگایه‌کان دوور ده‌که‌ێته‌وه‌. هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتالی ئه‌لێکسنده‌ر پاتۆ به‌ هۆی پێکانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌ یاریگایه‌کان دوورده‌که‌وێته‌وه‌. به‌مه‌ش یاریزانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان پاتۆ له‌ یاری داهاتوو یانه‌که‌ی له‌ خولی ئیتالیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕۆمـــا یاری ناکات و له‌ یاری داهاتوو قۆناغی هه‌شته‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی یاری ناکات. هه‌ریه‌ک له‌ یاریزانان ڤان بۆمێل ، ئه‌لێکسانده‌ر میرکێل ، ڕۆبینیۆ ، کیڤن برانس بواتینگ له‌ پێکان گه‌راونه‌ته‌وه‌. /
فه‌رمانده‌یی سوپای ئازادی سووریا، له تورکیاوه گواسترایه‌وه بۆ ناو سووریا [ 18 : 58 ] 2012 / / 22 هه‌ولێر 22 ی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبر ( )- فه‌رمانده‌یی سوپای ئازادی سووریا ڕایگه‌یاندووه‌، ناوه‌ندی فه‌رماده‌ییه‌که‌ی له ناو وڵاتی تورکیاوه‌، گواستووه‌ته‌وه بۆ ناوچه ئازاد کراوه‌کانی ناو خاکی سووریا. ڕیاز ئه‌سعه‌د، فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای ئازادی سووریا، له ڤیدیۆیه‌کدا که له ئینترنێت بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، پشتڕاستی کردووه‌ته‌وه که فه‌رمانده‌یی سوپاکه‌یان، له تورکیاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناو سووریا. ئه‌گه‌رچی له ڤیدیۆکه‌دا ئاماژه به‌وه نه‌کراوه که چ کاتێک فه‌رمانده‌ییی سوپای ئازاد گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو سووریا، به‌ڵام ڕیاز ئه‌سعه‌د به ئاژانسی ئاسۆشیتد پرێسی ڕاگه‌یاندووه‌، هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌م کاره‌یان کردووه‌. فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م بڕیاره‌، یه‌کگرتوو کردنی هه‌موو هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌و[ .،]سوپای ئازاد شان به شانی هه‌موو هێزه‌کان، تا گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتن، خه‌بات ده‌کات. ئا. ڕ
"دڵی سوور" له ده‌وحه ترابیکا نوێنه‌رایه‌تی کوردستان ده‌کات [ 12 : 16 ] 2011 / / 25 هه‌ولێر 25 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکۆتبه‌ر ( )- فیلمی سینه‌مایی "دڵی سوور" له ده‌رهێنانی هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا، تاکه نوێنه‌ری سینه‌مای کوردستانه له فیستیڤاڵی سینه‌مایی ده‌وحه ترابیکا له قه‌ته‌ر. هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانس و ڕادیۆی په‌یامنێر گوتی "فیلمی سینه‌مای دڵی سوور، به‌رهه‌می پارساڵم، تا ئێستا له 25 هۆڵی سینه‌مای نه‌روێژ و وڵاتانی ئه‌وروپا نمایشکراوه‌، له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر 2011 ، له‌سه‌رتاسه‌ری سینه‌ماکانی فه‌ره‌نسا نمایش ده‌کرێت". گوتیشی "له ئێستادا به‌یه‌کێک له فیلمه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌شداربووی خولی ئه‌مساڵی فیستیڤاڵی ده‌وحه‌ی ترابیکاـی قه‌ته‌ر ده‌ست نیشانکراوه‌، که له‌نێو 84 فیلمدا تاکه فیلمی سینه‌مایی کوردییه به‌شدار ده‌بێت". ئه‌وه‌شی خسته ڕوو "ئه‌و فیلمه سینه‌ماییه له ڕیزبه‌ندی 14 فیلمی فیستیڤاڵه‌دایه که بۆ خه‌ڵاتی 100 هه‌زار دۆلاری کاندیده‌". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کرد "سێ به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌رویژی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له‌م فیستیڤاڵه‌دا ئاماده ده‌بن، ئه‌وانیش به‌ناوی کوردستانه‌وه به‌شدارییان کردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری قه‌ته‌ری چه‌ند گفتوگۆیه‌ک ده‌که‌ین به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی هونه‌ری". عه‌لی ئه‌حمه‌د که وه‌ک ئه‌کته‌رێکی سه‌ره‌کی به‌شداریی له فیلمی "دڵی سوور"دت کردووه‌، ئه‌ویش یه‌کێکه له‌وانه بۆ ئه‌و فیستیڤاڵه بانگهێشت کراوه‌، له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانس و ڕادیۆی په‌یامنێر گوتی "به‌شداریی کردنی من له‌و فیلمه سینه‌ماییه‌دا، هه‌نگاوێکی تازه بوو له کاروانی هونه‌ری نواندنمدا، چونکه شانسی من له‌کاری هونه‌ریی دا زیاتر له‌گه‌ڵ شانۆ و درامادا بووه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له‌گه‌ڵ سینه‌ما ئاشانا بووم بۆ من ئه‌زموونێکی باش بوو". چالاکییه‌کانی فیستیڤاڵی سینه‌مایی ده‌وحه ترابیکا ، له ڕۆژانی 25 - 29 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر 2011 به‌رِێوه‌ده‌چێت. فیستیڤاڵه‌که پێشتر له ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام له دوای ڕووداوی 11 ی سێپته‌مبه‌ری 2001 ـه‌وه گواسترایه‌وه بۆ قه‌ته‌ر، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و حکومه‌تی قه‌ته‌ر پاڵپشتی ده‌کات. پ. ف
له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازی ژنان و مندالاَنی هه‌ولێر چه‌ند چالاکیه‌ک به‌رِێوه‌چوو [ 8 : 10 ] 2010 / / 30 - به ئاده‌بوونی وه‌زیری کارو کاروباری کۆمه‌لاَیه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازی ژنان و مندالاَنی هه‌ولێر چه‌ند چالاکیه‌ک به‌رِێوه‌چوو ئاسۆس نه‌جیب گه‌رمیانی وه‌زیری کارو کاروباری کۆمه‌لاَیه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ئاماده‌بونی به‌رِێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، له‌به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازی ژنان و مندالاَنی هه‌ولێر پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی کاری ده‌ستی ژنانی چاکسازی کرده‌وه‌و به‌شداریشی کرد له‌رێوره‌سمێکی تایبه‌ت به نمایشکردنی شانۆگه‌ری و دابه‌شکردنی خه‌لاَت به‌سه‌ر ژنانی چاکسازی. له‌سه‌ره‌تادا وه‌زیری کارو کاروباری کۆمه‌لاَیه‌تی یه‌که یه‌که‌ی به‌شه‌کانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازی ژنان و مندالاَنی به‌سه‌کرده‌وه‌و[ .،]له‌نزیکه‌وه له‌کێشه‌و داواکاری به‌ندکراوانی کۆڵیه‌وه‌، پاشان له‌رێوره‌سمێکدا له‌به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازی ژنان و مندالاَن پێشانگایه‌کی هونه‌ری و کاری ده‌ستی ژنانی چاکسازی کرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی و ماندوبونی له‌به‌ندکراوان کرد بۆ ئه‌و توانایه‌ی له‌بنکه‌کانی چاکسازی به‌کاری ده‌هێنن. هه‌روه‌ک له‌به‌شێکی تری ڕێوره‌سمه‌که‌دا وه‌زیری کار به‌شداریکرد له‌نمایشکردنی شانۆگه‌ریه‌ک که‌له‌لایه‌ن ژنانی چاکسازی به‌هاوکاری گروپی گه‌نج بۆ شانۆ ڕێکخرابوو و گوزارشتی له ئازار و مه‌ینه‌تیه‌کانی خانمان ده‌کرد له‌نێو کۆمه‌ڵگادا. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری کار به‌و په‌رِی لێپرسراویه‌تیه‌وه گوێی له‌داواو داخوازیه‌کانی ژنانی چاکسازی گرت و له‌بارو گوزه‌رانیانی کۆڵیه‌وه‌. له‌کۆتایشدا له‌لایه‌ن وه‌زیری کارو کاروباری کۆمه‌لاَیه‌تی و ئاماده‌بوانه‌وه چه‌ند دیاری و خه‌لاَت به‌سه‌ر ژنانی چاکسازی دابه‌شکران و ژنانی چاکسازیش سوپاسی خۆیان بۆ وه‌زیری کار دوپاتکرده‌وه که‌هه‌رده‌م گوێ له‌داواکانیان ده‌گرێت و په‌رۆشی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیانه‌.
05 . 05 . 2011 ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی باسی تاوانی جه‌نگی له لیبیا ده‌کات له لایه‌ن ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌منستی ده‌ڵێت بۆی هه‌یه هێزه‌کانی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌ستیان له تاوانی جه‌نگی دابێت له شاری مسڕاته‌. هه‌ینی ئه‌منستی ڕاپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه تێدا ده‌ڵێت هێزه‌کانی قه‌زافی به "نایاسایی" خه‌ڵکی مه‌دنیان کوشتوووه له هێره‌شی هه‌ڕه‌مه‌کی به به‌کارهێنانی چه‌کی قورس،ڕۆکێت، بۆمبی هێشویی و سێره‌گر. لێکۆڵه‌ری ئه‌منستی دۆناتێلا ڕۆڤێرا گوتی هێرشی" بێ ووچان" کراوه‌ته سه‌ر دانیشتوانی مسڕاته‌و[ .،]له ئاکام به‌سه‌دان که‌س کوژراو‌ن.
05 . 05 . 2009 سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی پاکســتان و ئه‌فغانسـتان کۆده‌بێته‌وه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی پاکسـتان و ئه‌فغانسـتان کۆده‌بێته‌وه‌. کاربه‌ده‌ســتانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کاندا داوا له هه‌ردوو ڕێبه‌ر بکات نزیک‌تر هاوکاری یه‌کتری بکه‌ن له شه‌ڕی دژی توندڕه‌واندا. بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپـی به جودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای و سه‌رۆکی پاکسـتانی عاسف عه‌لی زارداری کۆبـبێته‌وه‌و[ .،]پاشـان هه‌رسێ ڕێـبه‌ر پـێـکه‌وه کۆبـبنه‌وه‌. ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز زارداری گوتی حکومه‌ته‌که‌ی چه‌که ناوه‌کیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان پاراسـتووه‌. سه‌رۆکی پاکسـتان به ته‌له‌فیزیۆنی ی ئه‌مه‌ریکی گوت که‌وا چه‌کدارانی تالیبان هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر حکومه‌تی پاکسـتان به‌ڵـکو ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئارامی وڵاته‌که‌. :// . . / / - 58 - 2009 - 05 - 06 - 1 - 89227812 / 954114 .
بکوژی پۆلیسێک له لایه‌ن ئاسایشی که‌رکوکه‌وه ده‌ستگیرکرا [ 17 : 21 ] 2010 / / 24 - دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژێک له کوشتنی پۆلیسێک، ئاسایشی که‌رکوک بکوژی ئه‌و پۆلیسه‌ی ده‌ستگیرکرد. به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی که‌رکوک، که وێنه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ به ده‌ست (ئاژانسی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) گه‌یشتووه‌، هێزه‌کانی ئاسایشی که‌رکوک به پێی چه‌ند زانیاریه‌ک و دوای چاودێرێکی ورد توانیان له ناو شاری که‌رکووک که‌سێک ده‌ستگیربکه‌ین به ناوی (نه‌وار حوسین عه‌لی) که فه‌رمانی ده‌ستگیر کردنی هه‌بووه‌، به پێی ماده‌ی ( 406 ). ناوبراو ده‌ستی هه‌بوو له کوشتنی پۆلیسێک له به‌رواری 10 / 6 / 2010 به ناوی(رائید کامل مه‌حمود)، ئه‌مه وه‌ک له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی ئاسایشی که‌رکوکدا هاتووه‌. ئه‌و تاوانباره له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌و[ .،]دانیشتوی شاری که‌رکوکه‌و[ .،]دواتر ڕه‌وانه‌ی دادگا کرا.
پرۆژه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌ هه‌وای گه‌رم [ 11 : 12 ] 2011 / / 09 هه‌ولێر ٩ تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) – ڕۆجه‌ر دافی داهێنه‌ری ئوسترالی بیرۆکه‌یه‌کی نوێی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خاوێن له‌ ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌کانه‌وه‌ پێشکه‌ش کرد که‌ بریتییه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌ هه‌وای گه‌رم که‌ ڕێژه‌ی بوونی له‌سه‌ر زه‌وی به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی قه‌تیسمانی گه‌رماوه‌ زیاد ده‌کات. ئه‌و داهێنه‌ره‌ پێی وای له‌ داهاتوودا ده‌توانێ کاره‌با بۆ شاره‌کان به‌ پشت به‌ستن به‌و شێوازه‌ دابین بکات. دافی گوتی پلان بۆ ئه‌وه‌ داده‌نێت که‌ پرۆژه‌که‌ی تاقی بکاته‌وه‌ به‌ دروستکردنی تاوه‌رێک که‌ به‌رزییه‌که‌ی ٢٦٠٠ مه‌تره‌ له‌ بیابانی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریکا و تاوه‌ره‌که‌ کار بۆ گه‌رمکردنی هه‌وا ده‌کات له‌ ڕێگه‌ی تیشکی خۆره‌وه‌. دافی هه‌وای سرووشتی به‌کارده‌هێنێت له‌ پرۆژه‌که‌ به‌ پشت به‌ستن به‌و هه‌وا گه‌رمه‌ی له‌ زه‌وییه‌وه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و له‌ زه‌وییه‌وه‌ ده‌ینێرێت بۆ به‌رزاییه‌کانی تاوه‌ره‌که‌ و له‌و پرۆسه‌ییه‌دا سه‌دان تۆڕبیان کار پێده‌کات که‌ کاره‌با دروست ده‌که‌ن. کۆمپانیای ئه‌نفیرۆ میشن که‌ دافی خاوه‌نیه‌تی ده‌ڵێ تاوه‌ره‌که‌ توانای دروستکردنی ٢٠٠ میگاوات کاره‌بای هه‌یه‌ و ئه‌و بڕه‌ به‌شی ئه‌وه‌ ده‌کات کاره‌بای خاوێن بۆ سه‌د هه‌زار ماڵ دابین بکات. ئه‌گه‌ر کۆمپانیاکه‌ سه‌رکه‌وتوو بێت له‌ دروستکردنی ئه‌و تاوه‌ره‌دا، ئه‌و تاوه‌ره‌ ده‌بێته‌ دووه‌م به‌رزترین باڵه‌خانه‌ی جیهان دوای تاوه‌ری خه‌لیفه‌ له‌ دوبه‌ی. پێشبینی ده‌کرێ دروستکردنی ئه‌و تاوه‌ره‌ کۆی ٧٥٠ ملیۆن دۆلاری تێبچێت. سه‌رچاوه‌: بی بی سی
ڕۆماننڤیس نینا بادۆن وه‌غه‌را داویێ کر [ 17 : 39 ] 2012 / / 24 ڕۆماننڤیس نینا بادۆن هه‌ولێر 24 ئاب/ ئۆگۆست ( )- ڕۆماننڤیسا بریتانی نیینا بادۆن، د ژیێ 87 سالیێ دا وه‌غه‌را داویێ کر. تۆرا بی بی سی یا بریتانی به‌لاڤکریه‌، بادۆن ل مالا خودا ل له‌نده‌نا پایته‌ختێ بریتانیا وه‌غه‌را داویێ کر. بادۆن ل سالا 1925 ل دایک بیه‌، ئێکه‌ژ[ .،]ڕۆماننڤیسێن هه‌ڤچه‌رخێن کو ڕۆمانێن زاروکان نڤیسینه‌و[ .،]تێدا یا سه‌رکه‌فتی بیه‌، ڕۆمانا خویا ئێکێ ژی ل سالا 1963 به‌لاڤکریه‌. ڕۆماننڤیسێ پتر ژ 40 ڕۆمانێن زراوکان نڤیسینه‌، دیارترین به‌رهه‌مێ وێ ژێ، ڕۆمانا "جه‌نگێ کاری". ئه‌ڤ ڕۆمانا وێ ل که‌نالێ بی بی سی ژی وه‌که به‌رهه‌مه‌کێ ته‌له‌فزیونی هاتیه پێشکێش کرن و پاشتر وه‌که به‌رهه‌مه‌کێ شانویی به‌رهه‌م هاتیه‌. پ. ف
بێهوده‌یی و چیرۆکی سێ سه‌ربازی به‌شداربوو له جه‌نگ [ 10 : 58 ] 2009 / / 12 - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا- شانۆگه‌ری "بێهوده‌یی" چیرۆکی سێ سه‌ربازه که باس له نه‌هامه‌تییه‌کانی جه‌نگ ده‌که‌ن، برِیار وایه به‌م نزیکانه له هه‌ولێر نمایش بکرێت. شانۆگه‌ری "بێهوده‌یی" له نووسینی سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان و ئه‌زموونی قوتابی گه‌یلان مه‌ولود و هه‌ریه‌ک له (هاوار ته‌ها، هێرش حه‌مه‌د، ده‌رباز مه‌ولود) وه‌کو ئه‌کته‌ر له‌و کاره به‌شدارن، هه‌موویان قوتابی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی هه‌ولێرن و برِیاره له‌ناوه‌رِاستی ئه‌و مانگه له‌میانی که‌رنه‌ڤاڵی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان نمایشبکرێ. ناوه‌رِۆکی ئه‌و شانۆگه‌رییه باس له میلله‌تێک ده‌کات، که تووشی جه‌نگ ده‌بن و ئه‌و سێ سه‌ربازه‌ی له‌و جه‌نگه به‌شداربن یه‌کیان ئه‌ندازیاره‌و[ .،]ئه‌ویدیکه‌یان ده‌رچووی کۆلیژی ئاداب به‌شی فه‌لسه‌فه‌یه‌و[ .،]ئه‌وی دیکه‌یان له‌کارگه‌ی دروستکردنی پێڵاو کارده‌کات، هه‌ریه‌ک له‌وانه باس له نه‌هامه‌تییه‌کانی خۆی ده‌کات و ده‌رچووه‌که‌ی به‌شی فه‌لسه‌فه زۆر ڕقی له جه‌نگه‌و[ .،]به‌رده‌وام ڕه‌فزی ده‌کاته‌وه‌. جگه له‌و ناوانه‌ی باسکران چه‌ندین قوتابی دیکه له‌و شانۆگه‌رییه به‌شدارن، ئه‌وانیش: جیهان ته‌ها وه‌کو یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر، ئاشتیڤان سه‌لام کۆیی وه‌کو به‌رِێوه‌به‌ری شانۆ، هه‌ریه‌ک له قوتابیان (ژیلوان شاخه‌وان، ده‌ریا تاریق، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، دڵشاد شه‌هاب، سه‌رکه‌وت وه‌لی، بژار سه‌عدی، شوان کاوه‌، ئه‌رسه‌لان یاسین، بارزان سلێمان، ڕۆژان جه‌بار، ڕێژنه دڵدار، مه‌هناز مه‌له‌ک، ده‌ڤه‌ن سه‌ردار) وه‌کو هاوکار له‌و کاره به‌شداربوونه‌.
په‌رله‌مانتارێک داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی له پله‌ی ئه‌فسه‌ران ده‌کات [ 18 : 58 ] 2009 / / 12 - په‌رله‌مانتارێکی عێراقی، داوای لێکۆڵینه‌وه له پله‌ی ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ ده‌کات. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵً (فه‌لاح حه‌سه‌ن زێدان) ڕایگه‌یاند؛ پێویسته له کاتی به‌خشینی پله‌ی ئه‌فسه‌ران له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ پشت به بنه‌ما یاسایی و ڕێوشوێنه سه‌ربازییه‌کان ببه‌سترێت. وتیشی: زۆرێک له ئه‌فسه‌ران، پله‌ی خه‌یاڵی و ساخته‌یان به‌ستووه‌، له کاتێکدا، ئه‌وانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌رچووی کۆلیژه‌کانی سه‌ربازی یاخود کۆلیژی پۆلیس نین. (فه‌لاح حه‌سه‌ن زێدان) که ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریشه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رسامی خۆی له‌وه پێشاندا هه‌ندێ له ئه‌فسه‌ران پله‌ی عه‌مید، یاخود لیوا و عه‌قیدیان به‌ستووه‌، که چی له بنه‌ڕه‌تدا خزمی سه‌ربازیان له سوپای عێراقی نه‌کردووه‌، نازانرێت چۆن چۆنی ئه‌و پله‌یان پێداوه‌و[ .،]چۆنیش ده‌توانێت سه‌رکردایه‌تی یه‌که‌یه‌کی سوپا بکات. هاوکات داواشی له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ کرد، لیژنه‌یه‌ک پێکبهێندرێت، به مه‌به‌ستی وردبینی و لێکۆڵینه‌وه له پله‌ی ئه‌فسه‌ران.
14 . 03 . 2011 هێزه‌کانی قه‌زافی هێرشێکی تریان کرده سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان له شاری ئه‌جده‌بیه‌ له لایه‌ن هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبی موعومه‌ر قه‌زافی هێرشی تری ئاسمانیان کرده سه‌ر شاری ئه‌جده‌بیه له خۆرهه‌ڵات که به‌ده‌ست سه‌رهه‌ڵداوه‌کانه‌وه‌یه‌و[ .،]به‌ره‌و بنکه‌ی سه‌ره‌کیان له بنغازی نزیک بوونه‌ته‌وه‌‌. شاهیدحاڵه‌کان ده‌ڵێن بۆمبارانکردنه‌که‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شی خۆرئاوای شاره‌که‌ی کردبووه ئامانج. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسا له‌و باره‌یه‌وه گوتی به لایه‌نی که‌مه‌وه چه‌کدارێک له‌و هێرشکردنه کوژراوه‌. هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش بۆردومانی شاری ئه‌جده‌بیه‌یان کرد له‌و ده‌مه‌ی هێرشیان کرده سه‌ر شاری که‌ناری زوواره له خۆرئاوا، نزیکه‌ی 120 کیلۆمه‌تر له خۆرئاوای ته‌رابلسه‌وه‌. زوواره یه‌کێکه له چه‌ند شارێکی خۆرئاوا که هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی دانیشتوانه‌که‌یدا گرتووه‌و[ .،]هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی هێشتا کۆنتڕوڵی دا‌مو‌ده‌زگا نه‌وتیه‌کانی ده‌که‌ن. جێی باسه هێزه چه‌کداره‌کانی ئۆپۆزسیۆن به چه‌کێکی که‌مه‌وه‌و[ .،]که‌موکوڕی ڕێکخستنیان نه‌یانتوانیوه ڕێ له به‌ره‌وپێشچوونی له‌شکری لیبیا به فڕۆکه‌ی جه‌نگی و چه‌کی قورسیانه‌وه بگرن.
نرخی نه‌وت به‌رز بۆوه [ 8 : 30 ] 2008 / / 21 - دوای دابه‌زینێکی زۆر و به‌کاریگه‌ری وه‌ڵامی ڕوسیا بۆ قه‌ڵغانی مووشه‌کی ئه‌مه‌ریکا و که‌مبوونه‌وه‌ی په‌ترۆڵی عه‌مبارکراوی ئه‌مه‌ریکا، نرخی نه‌وت هه‌ڵکشانی به‌خۆیه‌وه دی و گه‌یشته 116 دۆلار. به گوێره‌ی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" له مامه‌ڵه ئه‌لکرۆنیه‌کاندا نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت گه‌یشتۆته 116 . 30 ، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ک به‌رمیل له تێکه‌ڵه‌ی برێنت 67 سه‌نت به‌رزبۆته‌وه‌و[ .،]گه‌یشتۆته 115 . 03 دۆلار. ئه‌م نرخه‌ی که ئێستا بازاڕی نه‌وت به‌خۆیه‌وه دیوه به‌ڕێژه‌ی % 20 که‌متره له چاو نرخی ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موز.
02 . 06 . 2011 له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له تکریت 16 که‌س ده‌کوژرێن له لایه‌ن ڕۆژی هه‌ینی بۆمبێـک له مزگه‌وتێکی شـاری تکریتی عێراق ته‌قیـیه‌وه‌و[ .،]له ئاکامدا به لای که‌م 16 که‌س کوژران و زیاتر له 50 که‌سی دیکه برینداربوون. لێـکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له‌و ده‌مه‌دا ڕوویداوه که خه‌ڵـکه‌که له نوێژکردن لێبووبوونه‌وه‌و[ .،]ده‌ڕۆیشـتنه‌وه‌. مزگه‌وته‌که یه‌کێـکه له‌و شوێنانه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک له کۆشکه‌کانی له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا له‌و شـاره‌دا بیناکراون.
به‌رهه‌می هونه‌ری کۆلاژی ڕیالیزمی دوو قوتابی له پێشانگایه‌کدا [ 17 : 12 ] 2008 / / 26 - برِیار هێرش/ هه‌ولێر- بۆ یه‌که‌م جار پێشانگایه‌کی هونه‌ری کۆلاژی ڕیالیزمی له له لایه‌ن دوو قوتابی قۆناغی چوارمی کۆلێژی هونه‌ر جوانه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین کرایه‌وه‌. به ئاماده‌بوونی ژه‌مایه‌ک له قوتابیان و مامۆستایان و هونه‌رمه‌ندان، سه‌رله به‌یانی ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه له هۆڵی کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر، سه‌نته‌ری میدیا بۆ لاوان پێشانگایه‌کی هونه‌ری کۆلاژی ڕیالیزمی بۆ هه‌ردوو قوتابی قۆناغی چواره‌م (ئومێد سه‌عید و زمناکۆ ئه‌کره‌م) کرده‌وه‌و[ .،]ئه‌م پێشانگایه بۆ ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژ به‌رده‌وام بوو. ده‌رباره‌ی پێشانگاکه ئومێد سه‌عید له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گۆتی "بۆ ماوه‌ی سێ مانگ خه‌ریکی کارکردن بووین ئه‌م پێشانگایه‌، که بۆ جاری یه‌که‌مه پێشانگایه‌کی له‌م جۆره له هه‌ولێر بکرێته‌وه‌". له‌م پێشانگایه‌دا 34 به‌رهه‌می کۆلاژ نمایشکرابوو که هه‌ریه‌ک له هونه‌رمه‌ندان به 17 به‌رهه‌م به‌شداببوون. جگه له قوتابیانی کۆلێژ کۆمه‌ڵێک له هونه‌رمه‌ندان و ملمۆستایان و ڕۆشنبیران ئاماده‌بوون. تێبینی: ئه‌و وێنه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه دانراوه به‌رهه‌می ئه‌م پێشانگایه نییه‌.
سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بودجه‌ی ساڵی 2008 ده‌خاته ده‌نگ دانه‌وه [ 9 : 55 ] 2008 / / 20 - دوای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان کوتله جیاوازه‌کانی پارله‌مان به بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و[ .،]بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ ده‌نگ دان له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2008 ی عێراق. وابڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بونی نوری مالکی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارای عێراق به مه‌به‌ستی چاو خشاندنه‌وه به بودجه‌ی پێشنیارکراو بۆ ساڵی 2008 ی عێراق کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامبدات . له‌م باره‌یه‌وه ئه‌یاد سامه‌ڕای سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "الحیات"ی ڕاگه‌یاند، شێوازی کۆتای بودجه‌که دانراوه‌و[ .،]له‌و بودجه ئاماده‌کراوه‌شدا به‌شی هه‌ر یه‌که له هێزی پێشمه‌رگه‌و % 17 ی هه‌رێمی کوردستان له به‌ر چاوگیراوه‌و[ .،]پشکێکه له بودجه‌که‌. له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا سامه‌ڕای ئاشکرای کرد،هه‌مو ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کان گفتوگۆی له‌سه‌ر کراوه له‌و کۆبونه‌وانه‌ی که پێشتر به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان و سه‌رۆکی لیژنه‌کانی دارای و ئابوری و نوێنه‌رانی هه‌موو کوتله‌کانی ناو پارله‌مان به‌سترابو، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا ڕۆژی دووشه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بۆ دواهه‌مین جار چاو به بودجه‌که‌دا بخشێنرێته‌وه وبه‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ند کردنی بخرێته ده‌نگ دانه‌وه .
د جڤینه‌کێ دا ڕاسپاردێن کونفرانسێ فێته‌رنه‌ریێ ل دهوکێ هاتنه گه‌نگه‌شه کرن [ 17 : 14 ] 2011 / / 17 - محه‌مه‌د گوهه‌رزی/دهوک- د جڤینه‌کا به‌رفره‌هدا ل دهوکێ دیفچوونا وان برگه‌و[ .،]پێشنیار و ڕاسپاردێن ئێکه‌م کونفرانسێ خزمه‌تێن فێته‌رنه‌ریێ هاته‌کرن ئه‌وێ ل سالا ده‌ربازبووی ل دهوکێ هاتیه گرێدان. لدور ڤی بابه‌تی دکتور "دیار ته‌یب عومه‌ر" ڕێڤه‌به‌رێ گشتی یێ فێترنه‌ریا دهوکێ بو ئاژانسا په‌یامنێر دیارکر: "جڤینا ئیرو یا هه‌ڤپشک بوو، چه‌ند لایه‌نێن په‌یوه‌ندیدار وه‌کو کولێژا چاندنێ و پژیشکی و فێته‌رنه‌ری سه‌ر ب زانکویا دهوکێ و هه‌روه‌سا چه‌ند جهێن خزمه‌تگوزاری وه‌کو ساخله‌می و باژێرڤانی و ژینگه‌هـ و ڕێڤه‌به‌ریا چاندنێ تێدا به‌رهه‌ڤ ببون. دکتو دیار ته‌یب خویاکر: "کو دڤێ جڤینێ دا پێداچوونه‌ک ب هه‌می وان برگه‌و[ .،]ڕاسپارده‌و[ .،]پێشنیارا هاته‌کرن یێن کو د ئێکه‌م کونفرانسێ فێته‌رنه‌ریێ دا هاتیه دان، تاکو بزانین چ ئه‌نجام بده‌ست ئیناینه‌، سه‌باره‌ت وان ژی یێن تانها کار لسه‌ر نه‌هاتیه کرن و گه‌نگه‌شه لسه‌ر پلانا پاشه‌رۆژێ هاته‌کرن دگه‌ل دیتنا میکانیزمه‌کێ بو بجهئینانا وان پێشنیارا. دکتور دیار ئه‌و چه‌ند ژی دیارکر: "ئه‌ڤ جڤینه زۆرا گرنگ بوو ژبه‌رکوو چه‌ندین ڕاوبووچوونێن نوو هه‌بوون و هه‌ڤکاریا هه‌می لایا پێکڤه یا گرنگه ئه‌م دوێ باوه‌ری نه کو ب کارێ هه‌ڤپشک دێ خزمه‌تا ساخله‌میا خه‌لکی ب گشتی و یا گیانه‌وه‌را ژی باشتر هێته کرن. ئێکه‌م کونفرانسێ فێته‌رنه‌ریێ ل 5 / 8 / 2010 ێ هاتبوو گرێدان کو کونفراسه‌کێ تایبه‌ت بوو ب خزمه‌تێن فێته‌رنه‌ریێ ل دهوکێ.
وه‌زیری ته‌ندروستی: بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی ڕوو له دوکانه‌کانی لاکۆڵان مه‌که‌ن [ 17 : 10 ] 2012 / / 26 سلێمانی ٢٦ئاب/ئۆگۆست ( )- وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داواکارین هاوڵاتیان سه‌ردانی دوکانی لاکۆڵانه‌کان نه‌که‌ن به مه‌به‌ستی چاره سه‌ری پزیشکی. "رێکه‌وت حه‌مه ڕه‌شید" وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی ڕێگری کردن له ڕووداوی نه‌خوازراو که له کاتی پشکنین و به‌تایبه‌ت لێدانی ده‌رزی ڕووده‌دات، داواکارین هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی ڕوونه‌که‌نه دوکانه‌کانی لاکۆڵانه‌کان." سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه‌ی که له ئه‌نجامی لێدانی ده‌رزییه‌وه ڕوویان داوه بوونه‌ته هۆکاری گیان له‌ده‌ست دانی چه‌ند که‌سێک له هه‌رێمی کوردستان گوتی: "ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زۆر به‌داخه‌وه‌ین بۆ ڕوودانی ئه‌و ڕووداوانه‌و[ .،]ئه‌و که‌سانه‌ش که گومانیان له مردنی که‌سه‌کانیان هه‌یه ده‌توانن مردووه‌که‌یان بنێرنه پزیشکی دادوه‌ری بۆ لێکۆڵینه‌وه له هۆکاری گیان له‌ده‌ست دانه‌که." له‌مساڵدا و له ئه‌نجامی لێدانی ده‌رزییه‌وه چه‌ند هاوڵاتیه‌ک له هه‌رێم گیانن له‌ده‌ست دا و دواین ڕووداوی له‌و شێوه‌یه‌ش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شارۆچکه‌ی کۆیه ڕووی دا. نه‌به‌ز محه‌ممه‌د/ .
ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو درووستی پێشنیازه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌سه‌لمێنێت [ 17 : 33 ] 2009 / / 20 – ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند، ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو درووستی پێشنیازه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌سه‌لمێنێت. له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ، له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، (یوسف ئه‌حمه‌د) خۆشحاڵی خۆی، له باره‌ی پێشنیازه‌که‌ی (ژه‌نه‌راڵ ئۆدیرنۆ) ده‌ربرِی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ڕایگه‌یاند، "ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو دروستی پێشنیازه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌سه‌لمێنێت". یوسف ئه‌حمه‌د گوتی: " پێشنیازه‌کانی ئه‌و ژه‌نه‌راڵه ئه‌مه‌ریکییه له باره‌ی به‌یه‌که‌وه کارکردنی هێزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و سوپای عێراق که‌شێکی له بار، بۆ پێکه‌وه کارکردن و هه‌ماهه‌نگی و لێکتێگه‌یشتن ده‌خوڵقێنێت و زۆر پێویسته‌و[ .،]سوپای عێراق و پاسه‌وانی هه‌رێم به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ن". " ئه‌وانه‌ی ده‌نگۆی ڕێگه‌گرتنی هێزه‌کانی پاسه‌وانی هه‌رێم له سوپای عێراق بڵاوده‌که‌نه‌وه‌، پێویسته زۆر به باشی گوێبیستی وته‌کانی وه‌زیری به‌رگری عێراق بن، که ڕایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگییه‌کی زۆر باش له نێوان پێشمه‌رگه‌و[ .،]سوپای عێراقدا هه‌یه‌" ئه‌مه گوته‌ی یوسف ئه‌حمه‌دی نوێنه‌ری کورد بوو له به‌غدا. فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق، ژه‌نه‌راڵ ڕایموند ئۆدیرنۆ، ڕۆژی ( 17 / 8 ) ڕایگه‌یاند، "پێشنیازێکی بۆ دامه‌زراندنی هێزی ئه‌منی هاوبه‌شی سێ لایه‌نه‌، بۆ پاراستنی، ئه‌و ناوچانه‌ی که‌وتوونه‌ته سنووری ماده‌ی 140 خستووه‌ته‌رِوو". گوتیشی: " ئێمه به باشی ده‌زانیین، ئه‌و هێزه پێکبێت له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، سوپای عێراق و سوپای ئه‌مه‌ریکا، ئه‌رکی ئه‌و هێزه هاوبه‌شه سێ قۆڵییه‌، پاراستنی ڕه‌وشی ئه‌منی، ناوچه دابرِاوه‌کان بێت، که ئه‌و به ناوچه " کێشه‌داره‌کان" وه‌سفیی کردن". ئۆدیرنۆ ڕوونیکرده‌وه‌، " ئه‌و بیرۆکه‌یه‌، پێویستی به هه‌موارکردنی ده‌قی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان (عێراق و ئه‌مه‌ریکا) هه‌یه‌، به جۆرێک عێراق ڕێگه‌، به گه‌رِانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا بۆ ناو ئه‌و گوند و ئاواییانه بدات، که ده‌که‌ونه سنووری کاری هێزه هاوبه‌شه‌که‌وه‌". ئۆدیرنۆ زیاتر دواو گوتی: " ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌، له حاڵێکدا، ئه‌گه‌ر بیرۆکه‌که‌ی په‌سند کرا، ئه‌وا به نیسبه‌ت ئه‌مه‌ریکییه‌کانه‌وه‌، وه‌کو بینینی ڕۆڵی هێزی ئاشتیی پارێزییه‌، له نێوان هێزو لایه‌نه ناکۆکاندا، پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که له‌سه‌ر ناکۆکی زه‌وی، ده‌سه‌ڵات، نه‌وت بته‌قێته‌وه‌" به گوێره‌ی گوته‌ی خۆی. ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد، " که ئه‌رکی ئه‌و هێزه‌، زۆر ناخایه‌نێت و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌؛ متمانه‌، له نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و[ .،]سوپای عێراق دروست بێت، تاوه‌کو بتوانن بۆ داهاتوو به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ن". کارناسانی سیاسی له‌و برِوایه‌دان، ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێ ( 19 \ 8 ) به‌غدا و ئه‌و شه‌پۆله توندوتیژییه‌ی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌گه‌لێکی ڕۆشن و هه‌ستیارن؛ له باره‌ی نا توانایی و بێ هێزی سوپا و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالکی بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیانی عێراق.
سامی ئه‌تروشی به‌دووری زانی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو بۆ لایه‌نێکی دیاریکراو بێت [ 18 : 15 ] 2010 / / 27 – سامی ئه‌تروشی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که هیچ لایه‌نێک بۆی نییه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات که پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بۆ کێ ده‌بێت. ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (سامی ئه‌تروشی) به‌دووری زانی بۆ گرتنه ده‌ستی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ڕێککه‌وتن له‌نێوان ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراق و لیستی ئه‌لعراقییه کرابێت. سامی ئه‌تروشی ڕایگه‌یاندووه که به‌هۆی بوونی هاوپه‌یمانی و ئیئتیلافی مه‌بده‌ئی هیچ لایه‌نێک بۆی نییه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات که پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو بۆ کێ ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردووه که ئه‌و پێی وانییه ئیئتیلافی نیشتیمانی له‌مجۆره بڕیارانه‌ی دابێت، ئه‌مه ته‌نیا ده‌نگۆیه‌که ده‌چێته چوارچێوه‌ی خانه‌ی بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌. ئه‌تروشی گوتیشی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون له‌رێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره بانگه‌شانه ده‌یه‌وێت کاریگه‌ری بخاته سه‌ر ده‌نگی ده‌نگده‌ران له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
ڕه‌وشی ته‌ندروستی ڕائید فه‌همی جێگره [ 9 : 37 ] 2010 / / 31 - ڕه‌وشی ته‌ندورستی (ڕائید فه‌همی) وه‌زیری زانست و ته‌کنه‌لۆژیا و سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێکردنی ماده‌ی ( 140 ) ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ جێگره‌. دوێنێ هه‌ینی پاسی شاندی عێراقی له سه‌ر ڕێگه‌ی پانۆراما- ده‌ریای مردوو، له وڵاتی ئورده‌ن وه‌ر گه‌ڕا، که به‌هۆیه‌وه ( 5 ) له ئه‌ندامانی شاندی عێراقی گیانیان له ده‌ستدا و ( 25 )ی تر برینداربوون، که (ڕائید فه‌همی) وه‌زیری زانست و ته‌کنه‌لۆژیا و سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێکردنی ماده‌ی ( 140 ) ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ یه‌کێکه له برینداره‌کان. له‌و باره‌یه‌وه‌، (حه‌سه‌ن عاکف) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی عێراقی ڕایگه‌یاند؛ ڕه‌وشی ته‌ندورستی ڕائید فه‌همی وه‌زیری زانست و ته‌کنه‌لۆژیا جێگره‌و له‌سه‌ریه‌وه پێکندراوه‌. ناوبراو گوتیشی: ئێستا ڕائید فه‌همی و برینداره‌کانی تر، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی شا عه‌بدوڵا دووه‌می پاشای ئورده‌ن له نه‌خۆشخانه‌ی حوسێن له ئورده‌ن له ژێرچاودێریه‌کی چڕدان.
هه‌ولێر ... ته‌قینی بوتڵی غاز،سووتانی چوار که‌سی لێکه‌وته‌وه [ 16 : 28 ] 2008 / / 24 – باهۆز / هه‌ولیَر – له گه‌رِه‌کی (مه‌نتکاوه‌)ی شاری (هه‌ولیَر)، به هۆی ته‌قینی بوتڵی غاز چوار که‌س سووتان. به گووته‌ی "جه‌لال" که بۆ پۆلیس دواوه ،کاتیَک که به‌مه‌به‌ستی کرِینی ،بوتڵێکی غازی به پرِکراوی له سه‌ر بارهه‌ڵگره‌که فریَداوه‌ته سه‌ر زه‌وی ، بوتڵه‌که ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه شوفیَری بارهه‌ڵگره‌که " جه‌لال" و سێ که‌سی دیکه به ناوه‌کانی "ئه‌حمه‌د ، زیاد و مسته‌فا "به‌شیَوه‌ی جیاجیا سووتان. دواتر برینداره‌کان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی کراون. هه‌روه‌ها به‌پیَی ڕاپۆرتی پزیشکی نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراو باری ته‌ندروستی "ئه‌حمه‌د" خراپه ومه‌ترسی له سه‌ر ژیانیدا هه‌یه‌. هاوکات لیَکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ده‌ستی پێکردووه‌.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: تاکو ئێستا هێچ کێشه‌یه‌ک له که‌رکوک ڕووی نه‌داوه [ 17 : 34 ] 2010 / / 21 - ئارام شێرکو/که‌رکوک- عه‌مید "سه‌رحه‌د قادر" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کانی که‌رکوک سه‌ره‌ڕای جه‌ژنه پیرۆزانه له خه‌ڵکی کوردستان به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و یادی ڕاپه‌ڕین و ئازادی شاری که‌رکوک، ڕایگه‌یاند، تاکو ئێستا ئه‌م جه‌ژنه زۆر به ئارامی به‌ڕێوه‌چوو. عه‌مید سه‌رحه‌د قادر تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له لای هه‌مووان ڕوون و ئاشکرایه، له‌م ڕۆژه‌دا خه‌ڵکانێکی زۆر ڕوویان کردۆته سه‌یرانگاکان و خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم که ئێمه دوو ئه‌رکی پیرۆزمان له‌م بۆنه‌یه‌دا له‌سه‌ر شانه‌و[ .،]ده‌بێت جێ به‌جێ بکه‌ین. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کانی که‌رکوک گوتی: یه‌که‌م ئه‌رک، یادکردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌و[ .،] دووهه‌م ئه‌رکیشمان، پاراسته‌نی گیانی هاوڵاتیانه. عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ڕایگه‌یاند: ئێمه له سه‌رجه‌م سنووره‌کانی خۆمان هێزێکی باشمان خستۆته گه‌ڕ بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و جێگیر بوونی بارودۆخی ئه‌منی له که‌رکوک و دوروبه‌ری و تاکو ئێستا بۆنه‌کان زۆر به سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌چووه‌و[ .،]هیچ کێشه‌یه‌ک ڕووی نه‌داوه.