text
stringlengths
0
94.6k
14 . 11 . 2010 چین پـێشی هیندسـتان ده‌داته‌وه له ڕه‌وانه‌کردنی خوێندکاران بۆ خوێندن له ئه‌مه‌ریکا له لایه‌ن چین پـێشی هێندسـتانی داوه‌ته‌وه له ڕه‌وانه‌کردنی زۆرترین ژماره‌ی خوێندکار بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا له کۆلێژ و زانکۆکانی ئه‌و وڵاته‌دا درێژه به خوێندنی خۆیان بده‌ن. له ڕاپۆرتێـکی ئنسـتتیوتی خوێندنی نێونه‌ته‌وه‌یدا هاتووه نزیکه‌ی 128 هه‌زار خوێندکاری چینی له 2009 - 2010 په‌یوه‌‌ندیـیان به زانکۆ و کۆلێژه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌، واته به ڕێژه‌ی 30 % زیادیکردووه‌. هیندسـتان 105 هه‌زار خوێندکاری له هه‌مان ماوه‌دا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ڕه‌وانه‌کردووه‌. شایه‌نی باسه هیندسـتان له‌وه‌تای 2000 - 2001 یه‌که‌م وڵات بووه زۆرترین خوێندکاری بۆ خوێندن بێن بۆ ئه‌مه‌ریکا. سـاڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی خوێندکارانی چینی له نێو ژماره‌ی خوێندکارانی بیانیدا له ئه‌مه‌ریکا 19 % بووه‌. به‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی زیادبوونی به‌خۆوه بینیوه که 30 % بووه له نێو ئه‌و 25 وڵاته‌ی خوێندکار بۆ خوێندن ڕه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن. دوابه‌دوای چین عه‌ره‌بسـتانی سعودی دێت که به ڕێژه‌ی 25 % زیادیکردووه‌، به‌ڵام ژاپـۆن به پـێچه‌وانه‌وه به ڕێژه‌ی 15 % که‌می کردووه‌.
ڕۆژنامه‌نووسێکی ئه‌فغانی برِیاری له سێداردانی بۆ ده‌رچوو [ 18 : 31 ] 2008 / / 23 - به‌لخ - ڕۆژنامه‌نووسێکی ئه‌فغانی به‌ناوی په‌روێز کامبخش به‌هۆی وه‌رگرتنی وتارێک له ئینته‌رنێت و بڵاوکردنه‌وه‌ی له ناو هاورِێیانی، دادگای وڵاته‌که‌ی برِیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رخست. به‌پێی هه‌واڵێکی بی بی سی، ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه له دانیشتنێکی نافه‌ره‌می دادگای شاری مه‌زار شه‌ریف له ویلایه‌تی بلخ له باکووری ئه‌فغانستان، برِیاری له سێداره‌دانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه به‌تۆمه‌تی سوکایه‌تی کردن به‌ئایینی ئیسلام و شته پیرۆزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌، ده‌رچوو. په‌روێز کامبخش قوتابی قۆناغی سێی کۆلێژی ڕاگه‌یاندنه له زانکۆی به‌لخ، له هه‌مان کات وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس له ڕۆژنامه‌ی "جیهانی نوێ" کار ده‌کات. ناوبراو به‌ر له سێ مانگ وتارێک له یه‌کێک له مالپه‌رِه‌کان خوێندبووه‌وه‌و[ .،]دواتر له‌ناو هاورِێیانی بڵاوی کردبووه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌م وتاره‌ش برِیاری له سێدار دانی بۆ ده‌رچووه‌.
پیدرۆ چووه مێژووی تۆپی پێوه [ 15 : 47 ] 2009 / / 17 – یاریزانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی (پیدرۆ ڕۆدریگز لیدیسیما چووه نێو مێژووی تۆپی پێوه دوای ئه‌وه‌ی بووه یه‌که‌م یاریزان له مێژوودا که شه‌ش گۆڵ له شه‌ش پاڵه‌وانێتی جیاواز له یه‌ک وه‌رزدا تۆمار بکات. گۆڵه‌کانی پیدرۆ له جامی سوپه‌ری ئیسپانی له گۆڵی ئه‌تله‌تیک بیلباو و له جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی له گۆڵی شاختاردۆنته‌سیکی ئۆکرانی و له جامی شای ئیسپانیا له گۆڵی لیۆنیزا ( 2 ) گۆڵ و سێ گۆڵ له خولی ئیسپانیا و دوو گۆڵ له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا و دوایین گۆڵ له گۆڵی ئه‌تلانتی مه‌کسیکی بوو له جامی یانه‌کانی جیهان که ئێستا له ئه‌بوزه‌بی له ئیمارات به‌رِێوه‌ده‌چێ.
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی که‌رکوک به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات [ 18 : 56 ] 2009 / / 04 - ژارۆ شوانی / که‌رکوک – هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی پارێزگای که‌رکوک له وڵاتی سوید به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تێکی نێوده‌وڵًه‌تی ده‌کات. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مرِۆ سه‌رچاوه‌یه‌ک له لێژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی کوردستان – نووسینگه‌ی که‌رکوک تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی که‌رکوک به‌شداری له پاڵه‌وانی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات، که برِیاره مانگی ته‌مموزی داهاتوو ئه‌و پاڵه‌وانیه‌ته له‌سه‌ر ئاستی لاوان له وڵاتی سوید به به‌شداری 70 وڵات له سه‌رتاسه‌ری جیهان، به‌رِێوه‌بچێت. جێی ئاماژه‌یه‌، له عێراق ته‌نها هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی که‌رکوک له‌و پاڵه‌وانیه‌ته به‌شداره‌و به گوێره‌ی برِیاری ئه‌و پاڵه‌وانیه‌ته ده‌بێ ته‌مه‌نی یاریزانه‌کان له نێوان ( 1991 ، 1992 ) بێت.
دانیشتنێکی تازه بۆ گفتو گۆکردن سه‌باره‌ت به ده‌ست پێشخه‌ریه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم [ 10 : 13 ] 2010 / / 29 - یه‌ک‌شه‌ممه‌ی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی سه‌رجه‌م کوتله سه‌ره‌کیه‌کان به ڕێوه ده‌چێت بۆ گفتو گۆکردن سه‌باره‌ت به ده‌ست پێشخه‌ریه‌که‌ی بارزانی. سه‌عد مه‌تڵه‌بی ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند،باوه‌ڕده‌که‌م له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌ک‌شه‌ممه‌دا کوتله‌کان بگه‌نه ڕێککه‌وتنی کۆتایی بۆ کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانیان. خالید شوانی ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ئه‌و کۆبونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانکراوه‌ی ڕۆژی یه‌ک‌شه‌ممه گفتو گۆی تێداناکرێت سه‌باره‌ت به پێکهێنانی حکومه‌ت به‌ڵکو به‌رنامه ڕێژیه‌که بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی کوتله کان کۆببنه‌وه‌و[ .،]گفتوگۆبکه‌نه سه‌باره‌ت به‌و کێشانه‌. له‌لایه‌کی دیکه‌وه شاکر که‌تاب ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ڕایگه‌یاندووه ،باوه‌ڕناکه‌م کۆبونه‌وه‌که‌ی یه‌ک‌شه‌ممه کێشه‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه به‌ڵام له‌وانه‌یه تا ڕاده‌یه‌ک پێشکه‌وتنی پێوه دیاربێت.
یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پێکهینانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵ ده‌ستی پێکرد [ 10 : 55 ] 2012 / / 11 کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پێکهینانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵ. ئه‌مڕۆ. فۆتۆ: هه‌ژان ئه‌حمه‌د هه‌ولێر 11 ی ئاب / ئۆگۆست ( ) -که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان کوردستان یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پێکهینانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵ ده‌ستی پێکرد. کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ک له‌ جێگری سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق، ڕۆژ نوری شاوێس و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌رسه‌لان باییز و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا، محه‌ممه‌د ئیحسان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کانی کورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی کوردستانه‌. ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، تاریق جه‌وهه‌ر، گوتی: "چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆکی فراکسیۆن و پێکهاته‌ ‌جیاوازه‌کان له‌ په‌ر‌له‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری کورد له‌ حکوومه‌تی فیدراڵ به‌شداریی له‌و ‌کۆبونه‌وه‌یه‌دا بکه‌ن." دووشه‌مه‌ی ڕابردوو 6 / 8 به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆکی په‌ر‌له‌مانی کوردستان و ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک و سکرتیری حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان له‌ په‌ر‌له‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی لیسته‌ کوردستانییه‌کان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران و حکوومه‌تی فیدراڵ، یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژکاری بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی دانوستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی پرسه‌ هه‌ڵپه‌سیردراوه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ریوه‌ چوو. تیایدا سه‌رجه‌م به‌شداربووان دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌یان به‌ کارێکی گرنگ و پێویست وه‌سف کرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی نیشتیمانی، سه‌رپه‌رشتیی کاری دانوستان و وتوێژه‌کانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌تی فیدراڵ بکات بۆ چارسه‌رکردنی پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان. هه‌ژان ئه‌حمه‌د
هه‌ولێر به‌ره‌وڕووی هندستان ده‌بێته‌وه‌ [ 8 : 13 ] 2012 / / 10 هه‌ولێر 10 ی نیسان/ ئه‌پڕێڵ ( ) –ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، یارییه‌کانی جه‌وله‌ی چواره‌می پاڵه‌وانیه‌تیی جامی یه‌کیه‌تیی ئاسیا به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین یاری ده‌ست پێده‌کات. له‌ یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له‌ هه‌ولێری پایته‌خت، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی ئیست به‌نگالی هیندیستانی ده‌کات. له‌م یارییه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر پێویستی به‌ سێ خاڵی یارییه‌که‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ لانی که‌مه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌می گرووپی دووه‌مدا بمێنێته‌وه‌. پێش هه‌فته‌یه‌ک یانه‌ی هه‌ولێر له‌ وڵاتی هیندیستان به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ ده‌ست هێنابوو. هه‌ر ئه‌مڕۆ یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 33 ی ئیسپانیا ده‌ست پێده‌کات و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هه‌لێکی له‌پێشه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیی خاڵه‌کان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیال مه‌درید بۆ تاکه‌ خاڵێک که‌م بکاته‌وه‌، کاتێک میوانداریی یانه‌ی خیتافی ده‌کات. له‌ خولی ئیتالیا یانه‌ی میلانی "زامدار" ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی کیڤۆ ڤیرۆنا له‌ ئه‌رکێکی زه‌حمه‌تدا. خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان : * تۆپی پێ – جامی یه‌کێتی ئاسیا – قۆناغی گروپه‌کان – جه‌وله‌ی چواره‌م ئه‌ریما مالانگ (ئه‌ندونسیا) * کیلنتان (مالیزیا) گروپی 8 11 ی پێش نیوه‌ڕۆ تیرینگانۆ (مالیزیا) * تامبینز ڕۆڤه‌رز (سه‌نگافوره‌) گروپی 6 11 . 45 ی پێش نیوه‌ڕۆ سۆنگ لام (ڤێتنام) * کیتشی (هۆنک کۆنگ) گروپی 6 12 ی نیوه‌ڕۆ ئایایاوادی یونایتد (میانمار) *ناڤی بانک (ڤێتنام) گروپی 8 12 ی نیوه‌ڕۆ عروبه‌ (عومان) * نه‌فتچی (ئۆزبه‌کستان) گروپی 4 3 ی ئێواره‌ سالگاوکار (هیندستان) * وه‌حدات (ئۆردن) گروپی 4 3 . 15 ی ئێواره‌ هه‌ولێر (عیراق) * ئیست به‌نگال (هیندستان) گروپی 2 6 ی ئێواره‌ کازمه‌ (کوێت) * عروبه‌ (یه‌مه‌ن) گروپی 2 6 . 45 ی ئێواره‌ * تۆپی پێ – خولی ئینگلته‌را – هه‌فته‌ی 33 بلاکبێرن ڕۆڤه‌رز * لیڤه‌رپول 10 ی شه‌و * تۆپی پێ – خولی ئیسپانیا – هه‌فته‌ی 33 ڕیال سۆسیداد * ڕیال بیتس 9 ی شه‌و ئۆساسۆنا * ئیسپانیۆل 9 ی شه‌و به‌رشلۆنه‌ * خیتافی 10 ی شه‌و * تۆپی پێ – خولی ئیتالیا – هه‌فته‌ی 32 کیڤۆ ڤیرۆنا * میلان 9 . 45 ی شه‌و * تۆپی پێ – خولی ئه‌ڵمانیا – هه‌فته‌ی 30 نۆرمبێرگ * شالکه‌ 9 ی شه‌و بایه‌رلیڤه‌رکوزن * کایزه‌رسلاوترن 9 ی شه‌و هانۆڤه‌ر * ڤۆلڤسبۆرگ 9 ی شه‌و هێرتا به‌رلین * فرایبۆرگ 9 ی شه‌و ئۆگسبۆرگ * شتوتگارت 9 ی شه‌و ماینز * کۆلن 9 ی شه‌و ڤێرده‌ر بریمه‌ن * بروسیا مونشن گلادباخ 9 ی شه‌و * تۆپی پێ – خولی هۆڵه‌ندا – هه‌فته‌ی 29 ئیکسیلیسیۆر * نیمیگن 9 ی شه‌و * تۆپی پێ – جامی فه‌ره‌نسا – قۆناغی پێش کۆتایی جیفکۆ ئه‌جاکسۆ * لیۆن 9 . 45 ی شه‌و * تۆپی پێ – جامی لیبه‌رتادۆرس– قۆناغی گروپه‌کان دیپۆرتیڤۆ کویتۆ (ئیکوادۆر) * دیڤینسۆر سپۆرتینگ (ئۆرگوای) گروپی 7 12 . 30 ی شه‌و یۆنیۆن ئیسپانیۆلا (چیلی) * بۆلیڤار (بۆلیڤیا) گروپی 3 2 . 45 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ زامۆر باریناس (ڤونزویلا) * ئه‌رسنال ساراندی (ئه‌رژه‌نتین) گروپی 4 2 . 45 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ئه‌تله‌تیکۆ ناسیونال (کۆلۆمبیا) * پینارۆل (ئۆرگوای) گروپی 8 2 . 45 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ * تۆپی پێ – خولی بژارده‌ی عیراق– هه‌فته‌ی 21 سناعه‌ * به‌غداد 3 . 30 ی ئێواره‌ نه‌فت * شورته‌ 3 . 30 ی ئێواره‌ که‌ربه‌لا * حدود 3 . 30 ی ئێواره‌ ڕاپۆرت سالار جه‌لال
بڕاون: جیهان پێویستی به ڕێککه‌وتنێکی نێوده‌وڵه‌تی نوێ هه‌یه [ 9 : 31 ] 2009 / / 23 - سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا گۆردن بڕاون له میانی کۆبونه‌وه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، له پێناو ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی ئابووری که ئێستا له ئارادایه‌، جیهان پێویستی به ڕێککه‌وتنێکی نێوده‌وڵه‌تی نوێ هه‌یه‌. به پێی هه‌واڵی " سی ئین ئین" سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا گۆردن بڕاون دوێنێ له میانی کۆبونه‌وه‌یه‌کی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له به‌رلین، گوتی: جیهان پێویستی به ڕێککه‌وتنێکی نێوده‌وڵه‌تی نوێ هه‌یه‌، نه‌ک ته‌نیا له پێناو ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی ئابووری که ئێستا له ئارادایه‌، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بنه‌ما و ڕێسایه‌کی سیسته‌می به‌نکی. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا نیکۆلای سارکۆزی گوتی: پێویسته هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتووی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت، بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌.
یه‌کێک له سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێم له پڕۆژه‌ی ژاپۆنیه‌کان سودمه‌ند ده‌بێت [ 9 : 58 ] 2009 / / 11 - جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، سێ پارێزگای دیکه که یه‌کێکیان له هه‌رێمی کوردستانه‌، خراونه‌ته لیستی ئه‌و پارێزگایانه‌وه که سودمه‌ندده‌بن له پڕۆژه ژاپۆنیه‌کان. له‌میانی پێشوازیکردن له سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژاپۆن بۆ هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی "سادکه ئۆکاتا"، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق "دکتۆر ڕافع ئه‌لعیساوی" ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و دیاله‌و[ .،]پارێزگایه‌کی هه‌رێمی کوردستان خراونه‌ته لیستی ئه‌و پارێزگایانه‌ی که له پڕۆژه‌کانی قه‌رزی ژاپۆن سودمه‌ند ده‌بن. جێگری سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد که لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌وه کراوه که ئێستا له جێبه‌جێکردندان له‌لایه‌ن کۆمپانیا ژاپۆنیه‌کانه‌وه‌. له‌لای خۆیه‌وه‌، باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق "شوجی ئوکاوا" که له کۆبوونه‌وه‌که ئاماده‌بوو درکاندی، وڵاته‌که‌ی بڕیاریداوه 900 ملیۆن دۆلار خه‌رج بکات بۆ ئه‌و پڕۆژانه که له‌و سێ پارێزگایه جێبه‌جێ ده‌کرێن. وتیشی: ئه‌وه‌ش به شێکه له‌و قه‌رزه درێژخایه‌نه‌ی که بڕه‌که‌ی 5 ملیار دۆلاره‌و[ .،]تۆکیۆ ده‌یداته به‌غدا.
سه‌روکێ لیژنا دادوه‌ریا فیسته‌ڤالا کان هاته دیارکرن [ 18 : 48 ] 2012 / / 23 هه‌ولێر 23 کانوونا دووێ/ یه‌نایه‌ر ( )- ده‌رهێنه‌رێ و ئه‌کته‌رێ ئیتالی (نانی مۆریتی)، وه‌ک سه‌روکێ لیژنا دادوه‌ریا گه‌رِا 65 یا فیسته‌ڤالا سینه‌مایی یا کان هاته دیارکرن. (مۆریتی) پشتی کو داخاز لێ هاتیه کرن کو ب ڤی ئه‌رکی ڕابیت، ڕازیبونا خو نیشان دا و گوت "دلخوش و سه‌ر بلندم کو سه‌روکاتیا گرنگترین فیسته‌ڤالێن جیهانی ل جیهانێ بکه‌م". چالاکیێن فیسته‌ڤالا سینه‌مایی یا کان، ل 16 - 27 ئایار/ مایۆ 2012 ، دێ ل باژێرێ کان یا فه‌ره‌نسی برێڤه بچیت. پ. ف
مه‌حمود عوسمان: سه‌ردانی بایدن به‌دزییه [ 22 : 32 ] 2011 / / 30 هه‌ولێر 30 تشرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر ( ) – مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق به‌ناشه‌فاف ده‌زانێت و ده‌ڵێت: به‌دزی دێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆیه که‌س نازانێت مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌کان چییه‌. مه‌حمود عوسمان له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: وه‌ک دیاره هاتنیان بۆ عێراق ئاشکرا نییه‌و به‌دزی دێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ردانه‌کانیان شه‌فافیه‌تی نییه‌و که‌س نازانێت بۆچی هاتوون و زۆر زانیاریی ئاشکرا ناکرێن. به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌زاری گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق بڵاوبۆته‌وه یه‌کێک له‌مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ی جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌غدا به‌شداریکردنییه‌تی له‌مه‌راسیمی کشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌که‌ی. هه‌روه‌ها گفتوگۆ کردنه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق له‌هه‌مبه‌ر په‌یوه‌ندیییه‌کانی نێوان واشتنۆن و به‌غدا له‌پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. له‌وانه تاوتوێی بابه‌تی پارێزبه‌ندی ئه‌و ئه‌مه‌ریکاییانه‌ی له‌پاش کشانه‌وه‌ی سوپا له‌عێراق ده‌مێننه‌وه‌، چونکه هێشتا ئه‌مه‌ریکا 100 % نائومێد نه‌بووه‌، بۆیه ده‌یانه‌وێت جۆره پارێزبه‌ندییه‌کیان له‌عێراقدا هه‌بێ چ قانوونی یان دیپلۆماتی بێت. مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت: ڕه‌نگه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بایدن باسی ئاماده‌کارییه‌کانی سه‌ردانی نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بکات بۆ ئه‌مه‌ریکا که چ ته‌وه‌رێک گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت. جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ باید دوێنی سێشه‌ممه له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێکی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا گه‌یشته عێراق و له‌لایه‌ن باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌به‌غدا جه‌یمس جیفری، ژه‌نه‌ڕاڵ لۆید ئۆستن فه‌رمانده‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق و ژماره‌یه‌ک دیپلۆماتکارانی ئه‌مه‌ریکا پێشوازی کرا. م . ت
عێراق دوو هه‌زار تانکی ڕوسی ده‌کرِێت [ 13 : 54 ] 2009 / / 14 - وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری پێشمه‌رگه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان جه‌عفه‌ر مسه‌فا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئیمزاکردنی گرێبه‌ستی کرِینی 2000 تانکی ڕوسی بۆ سوپای عێراق ده‌ربرِی. له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (نیوز ماتیک) مسته‌فا هاته ئاخاوتن و گوتی: کورد سوپای ئێستای عێراق به سوپای خۆیان ده‌زانن، چونکه ئه‌و سوپایه له سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی عێراق له کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه پێکهاتووه‌. گوتیشی: به سه‌دان ئه‌فسه‌ری کورد له ڕیزی سوپای عێراقدا پۆستی هه‌ستیاریان هه‌یه‌و[ .،]هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له به‌رپرسانی کورد له وه‌زاره‌تی به‌رگری حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ هه‌ن. پێشتر ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریکییه‌کان بڵاویانکرده‌وه‌، حکومه‌تی عێراق 2000 تانکی ڕوسی له جۆری (تی 72 ) له وڵاتێکی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات کرِیوه‌و[ .،]برِیاریشه کۆمپانیایه‌کی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و تانکانه پێش بخات و بیانکاته هاوشێوه‌ی تانکی (تی 91 )ی پێشکه‌وتوو. مسته‌فا ئه‌وه‌شی گوتووه‌، که ئه‌و بۆنده سه‌ربازییه‌ی عێراق نیگه‌رانی له لای کورد دروست نه‌کردووه‌و[ .،]بۆندێکی ئاساییه‌و[ .،]به دووریشی خستۆته‌وه ناکۆکییه یاساییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ببنه هۆی نه‌یارێتی کورد بۆ پێشخستنی توانای سه‌ربازی سوپای عێراق.
یۆڤانتوس ڕووبه‌رِووی ناپۆلی ده‌بێته‌وه [ 11 : 11 ] 2009 / / 04 - له میانه‌ی قۆناغی هه‌شته‌می جامی تۆپی پێی ئیتاڵیادا ئه‌مشه‌و یۆڤانتوس ڕووبه‌رِووی ناپۆلی ده‌بێته‌وه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یانه‌ی کاتژمێر 10 : 45 شه‌و به‌کاتی کوردستان له قۆناغی هه‌شته‌می جامی تۆپی پێی ئیتاڵیادا یانه‌ی یۆڤانتوس له نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی ناپۆلی ده‌کات. جێی ئاماژه‌یه‌، بردنه‌وه‌ی یۆڤانتوس یاخۆد ناپۆلی له قۆناغی چوار گوشه‌ی زێرین به‌رامبه‌ر یانه‌ی تۆرینو یاری ده‌کات.
خشته‌ی یارییه‌کانی گه‌رِی 21 خولی ئیسپانیا [ 9 : 45 ] 2011 / / 28 – له هه‌فته‌ی داهاتوو یارییه‌کانی گه‌رِی ( 21 ) له خولی ئیسپانیا به‌رێوه‌ده‌چێت ، له یاری لوتکه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی ئیسپانیۆل میوانداری یانه‌ی ڤیاریال ده‌کات. خشته‌ی یارییه‌کان شه‌ممه مه‌له‌گا × ڕیال زه‌ره‌گۆزا ( 8 . 00 ) ئێواره ڕیال مایۆرکا × سپۆرتینگ خیخۆن ( 8 . 00 ) ئێواره ڕیال سۆسیداد × ئه‌لمیریا ( 8 . 00 ) ئێواره لیڤانتی × خیتافی ( 8 . 00 ) ئێواره ئێرکۆلێس × به‌رشلۆنه ( 10 . 00 ) شه‌و دیپۆرتیڤۆلاکه‌رۆنیا × سیڤیلیا ( 12 . 00 ) شه‌و یه‌ک‌شه‌ممه ئه‌تله‌تیکۆمه‌درید × ئه‌تله‌تیک بلباو ( 7 . 00 ) ئێواره ئۆساسۆنا × ڕیال مه‌درید ( 9 . 00 ) شه‌و ئیسپانیۆل × ڤیاریال ( 11 . 00 ) شه‌و دوو‌شه‌ممه ڕاسینگ سانتدێر × ڤاڵه‌نسیا ( 11 . 00 ) شه‌و
به‌ره‌ی ته‌وافوق کوژرانی سه‌رۆکی کوتله‌که‌یانی خسته ئه‌ستۆی قاعیده [ 9 : 17 ] 2009 / / 13 - به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقی کوژرانی "حارس ئه‌لعوبێدی"سه‌رۆکی لیسته‌که‌یانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خسته ئه‌ستۆی ڕێکخراوی قاعیده‌. له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی به‌ره‌ی ته‌وافوق "سه‌لیم عه‌بدوڵا ئه‌لجبوری"، ڕایگه‌یاند، "تاوانبارانی ڕێکخراوی قاعیده په‌یوه‌ندییان به تیرۆرکردنی "حارس ئه‌لعوبێدی"ـه‌وه هه‌یه‌"، وتیشی: "ئه‌و ڕووداوه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌من و جێگیری له وڵاتدا نه‌چه‌سپیوه‌". له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا "سه‌لیم عه‌بدوڵا ئه‌لجبوری" درکاندی، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا 80 له ئه‌ندامانی به‌ره‌ی ته‌وافوق کوژراون، بۆیه هیواخوازن ئه‌و ڕووداوه نه‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی تایفی. جێی ئاماژه‌یه دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی وتاری نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی "شه‌وافی" له به‌غدا خوێنده‌وه‌، چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو سه‌رۆکی به‌ره‌ی ته‌وافوق "حارس ئه‌لعوبێدی"یان تیرۆرکرد.
مالکی و ئه‌لحه‌کیم ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریکایان تاوتوێکرد [ 16 : 04 ] 2008 / / 02 – سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق ڕه‌وشی عێراق و مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکایان تاوتوێکرد. دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق چوار مه‌رجی بۆ ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا دانا ئه‌مرِۆ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ "نوری مالکی" و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق "عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم" کۆبوونه‌وه‌. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا ڕه‌وشی ئێستای عێراق و مه‌سه‌له‌ی ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان تاوتوێکرد. ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا تایبه‌ته به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات . هه‌ریه‌ک له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق و حزبی ده‌عوه‌و[ .،]ڕه‌وتی سه‌درو مه‌رجه‌عه‌کانی شیعه له عێراق و ئێران له دژی ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکان له به‌رامبه‌ریشدا به‌ره‌ی ته‌وافق و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه خوازیاری ئیمزاکردنی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا تا کۆتای ئه‌مساڵ له ژێر سایه‌ی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدایه‌و[ .،]ئه‌مه‌ریکا خوازیاره له کۆتای ئه‌مساڵدا ڕه‌وایه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق به گوێره‌ی ڕێککه‌وتنێکی ئه‌منی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق بێت.
27 . 02 . 2009 گه‌ڕان و پـشـکنین به دوای ئه‌فسه‌ره بێ سه‌روشوێنه‌کانی به‌نگلادیش ده‌سـتیپـێـکرد ئه‌ندامانی تیمی ئاگرکوژاندنه‌وه له به‌نگلادیش ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌سـتیان به گه‌ڕان به دوای ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ له‌شـکریـیانه‌دا کردووه ئه‌وانه‌ی دوای دوو ڕۆژ له یاخیبوونێـکی خوێناوی له لایه‌ن پاسه‌وانانی سـنووریـیه‌وه وا ئێسـتا بێ سه‌روشوێنن. شێخ محه‌مه‌د شـا جه‌لال به‌رپـرسی تیمی ئاگرکوژاندنه‌وه ده‌ڵێت 9 ته‌رمی دیکه له نێو گۆڕێـکی به کۆمه‌ڵ له نێو سه‌ربازگه‌یه‌کدا له ده‌کای پایته‌خت دۆزراونه‌ته‌وه‌. ناوبراو ده‌شڵێت چاره‌نووسی ئه‌فسه‌رانی دیکه هێشـتا نادیاره‌. ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی یاخیبوونه‌که‌ی به‌نگلادیش تا ئێسـتا گه‌یشـتۆته نزیکه‌ی 75 که‌س و زۆربه‌یان که‌سـانی له‌شـکری پایه به‌رزن. دوێنی هه‌ێنی له میانه‌ی گه‌ڕان و پـشـکنینی سه‌ربازگه‌یه‌ک سـوپای به‌نگلادیشی گۆڕێـکی به کۆمه‌ڵی دۆزیـیه‌وه‌و[ .،]تیادا نزیکه‌ی 40 ته‌رمی تێدا بوو. هاوکات به‌رپـرسـانی له‌شـکری به‌نگلای ده‌ڵێن ته‌رمی فه‌رمانده‌ی یاخیبوونه‌که‌ی پاسه‌وانانی سـنووری ناسـراو به جه‌نه‌ڕاڵ شه‌کیل ئه‌حمه‌دیان له نێو سه‌ربازگه‌یه‌کدا دۆزیوه‌ته‌وه‌. هه‌ر دوێنێش هه‌ینی شـێخ حه‌سینه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری به‌نگلادیش ڕایگه‌یاند ئه‌و سه‌ربازانه‌ی پاسه‌وانی سـنوور ئه‌وانه‌ی ڕاسـته‌وخۆ ده‌سـتیان له یاخیبوونه‌که‌دا هه‌بووه‌، ئه‌و سه‌ربازانه لێـبووردن نایانگرێته‌وه‌. :// . . / / - 58 - 2009 - 02 - 28 - 1 - 89232717 / 954897 .
25 . 03 . 2006 له دوایترین ڕوداوه‌کانی توندوتیژی عێراقدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌س ده‌کوژرێن هێرشه‌کانی یاخیبوان له عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به لایه‌نی که‌مه‌وه چوار که‌سی کوشتووه. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕی له شاری به‌سره‌، کوڕێکی لاوی کوشتووه که به‌ره‌و قوتابخانه‌که‌ی به‌ڕێ که‌وتووه‌. له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له به‌رده‌م ماڵێکدا له به‌غدا، ژنێک کوژراوه‌ و به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ دوو که‌سیش بریندار بووه‌. له نزیک به‌عقوبه‌ی باکوری به‌غداش، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار دوو که‌سیان کوشتووه‌و[ .،]یه‌کێکیان ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس بووه‌. هێرشێکی به هاوه‌نیش کراوه‌ته سه‌ر ماڵی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان، موقته‌دا ئه‌لسه‌در، له شاری نه‌جه‌ف و له ئاکامدا دوو که‌س له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌کانی و منداڵێک کوژراون.
12 . 08 . 2007 سه‌رۆک وه‌زیری عێراق داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕێبه‌رانی سـیاسی عێراق ده‌کات سه‌رۆک وه‌زیری عێراق داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕێبه‌رانی سـیاسی عێراقی کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی حکومه‌ته یه‌کگرتووه‌که‌ی ده‌بنه‌وه‌.
17 . 07 . 2011 سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا و قه‌یرانی لیبیا له لایه‌ن هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئافریکای باشور ، سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد هاوڕاییه‌کی زۆر هه‌یه له بۆچونه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئافریکای باشوردا سه‌باره‌ت به لیبیا ، ده‌شڵێت به‌ڵام جیاوازیه‌کی بنچینه‌ییشیان هه‌یه‌. ده‌یڤد کامیرۆن ده‌ڵێت کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری لیبیا ده‌ست له کار بکێشێته‌وه‌و[ .،]گه‌لی لیبیا خۆی بڕیار له ئاینده‌ی خۆی بدات له‌ناو لیبیایه‌کی دیموکراتی یه‌کگرتوودا.
له جه‌له‌ولا دوو تیرۆریستی سه‌ر به ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیر ده‌کرێن [ 13 : 30 ] 2011 / / 01 - سیروان حه‌سه‌ن- گه‌رمیان- سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ڕایگه‌یاند, شه‌وی ڕابردوو دوو تیرۆریستی سه‌ر به ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیر کران . سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له ناحییه‌ی جه‌له‌ولا ڕایگه‌یاند؛ شه‌وی ڕابردوو له هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ران و پشکنینی هێزێکی هاوبه‌شی عێراقی - ئه‌مه‌ریکی له گوندی "تبج"ی سه‌ر به ناحیه‌ی جه‌له‌ولا دوو تیرۆریستی سه‌ر به ڕێکخراوی قاعیده ده‌ستگیر کران, که چه‌ندین کرده‌وه‌یان له ناحیه‌که‌و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجاداوه‌. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ شه‌وی ڕابردوو له هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ران و پشکنینی هێزێکی هاوبه‌شی سوپای عێراق و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له گوندی "تبج"ی سه‌ر به ناحیه‌ی جه‌له‌ولا دوو تیرۆریستی ڕێخکراوی قاعیده ده‌ستگیرکران که له کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا دانیان ناوه به چه‌ندین کرده‌ی تیرۆریستیدا که له ماوه‌ی ڕابردوودا له ناحیه‌ی ناوبراو و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام داوه‌. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونیشی کرده‌وه تیرۆریسته ده‌ستگیر کراوه‌کان گوازراونه‌ته‌وه بۆ بنکه‌یه‌کی پۆلیس و لێکۆڵینه‌وه له گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.
16 . 09 . 2011 حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: درێژه‌مان داوه‌و[ .،]درێژه ده‌ده‌ێن به ڕێگاو ڕێبازی شره‌فکه‌ندی و گیان به‌ختوانی تر له لایه‌ن نۆزده ساڵ له‌مه‌و پێش که هێشتا زامی دکتۆر عه‌بدولرحمان قاسملو سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و یه‌کێک له هه‌ره که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی کورد پاش تیرۆر کردنی له ئوتریش له لایه‌ن ده‌سته‌و[ .،]تاقمه‌کانی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران ساڕێژ نه‌بوبو، کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مجاره دکتۆر صادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزب و هاوریه‌کانی به هه‌مان شێوه له به‌رلین تیرۆر کردن. حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سروشتیه یادی ڕوداوی ئاوا ناخۆش و برینی وا گه‌وره 19 ساڵ له‌مه‌و پێش که‌وتوه‌ته سه‌ر جه‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران جگه له بیره‌وه‌ریه‌کی ناخۆش له لایه‌ک و له هه‌مان کاتدا دڵخۆشی له‌وه‌ی که له‌به‌رامبه‌ر مه‌زاری گیان به‌ختواندا سه‌رفه‌راز بین که تا ئێستا له ماوه‌ی ئه‌م 19 ساڵه‌دا ڕێگای ئه‌وان و ڕێبازی ئه‌وانمان درێژه داوه‌و[ .،]درێژه‌ی ده‌ده‌ین هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به ئاوات و ئامانجه‌کانی ئه‌و ڕێبه‌ره‌و[ .،]گیان به‌ختوه‌کانی تری کوردستان ده‌گه‌ێن.
دانانا ستێرا شاکیرایێ ل شوسته‌یا ناڤدار ل هۆلیوود [ 15 : 02 ] 2011 / / 09 هه‌ولێر 9 تشرینا دوێ/ نۆڤه‌مبه‌ر ( )- خانمه سترانبێژا کۆلۆمبی شاکیرا، ب ڕێکا دانانا ستێره‌کێ ل شوسته‌یا ناڤدارا ل هۆلیوود، ڕێز لێ هاته گرتن. ئاژانسا یو پی ئای به‌لاڤکریه‌، شاکیرا کو ژیێ وێ 34 ساله‌، ئێکه‌م که‌ساتیا کۆلۆمبی یه کو ڤێ ستێرێ ل ڤی جهی وه‌ردگریت، کو ناڤێ پرانیا که‌ساتیێن هونه‌ریێن جیهانێ بخوڤه گرتیه‌. شاکیرا ئێک ژ ب ناڤ و بانگترین سترانبێژێن جیهانێ یه کو هه‌تا نها دوو خه‌لاتێن گرامی و هه‌فت خه‌لاتێن گرامی یا لاتینی ب ده‌ست خو خستینه‌. پ. ف
تراڤیر و لۆرینزی گه‌یشتنه یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی تاراگۆنای ئیسپانی [ 17 : 56 ] 2009 / / 10 – هه‌ریه‌ک له یاریزانان دانیل گیمنۆ تراڤێر ئیسپانی و پاولۆ لۆرینزی ئیتالی گه‌ییشتنه یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی تاراگۆنا بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کوران. یاریزانی ئیسپانی دانیل گیمنۆ تراڤێر له یاری پێش کۆتاییدا سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی چیکی یان هایک به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ( 6 - 0 ) ، ( 6 - 0 ، 6 - 2 ). له هه‌مان پاڵه‌وانیه‌تی دا یاریزانی ئیتالی پاولۆ لۆرینزی له یاری پێش کۆتاییدا سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئیسپانی ئه‌لبرت ڕامۆس به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ( 6 - 4 ، 6 - 4 ).
20 . 05 . 2007 عه‌لی که‌ریمی باس له کۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانکراوی نێوان ئه‌مریکا و ئێران ده‌کات وابڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران له‌سه‌ر ئاسـتی باڵیۆز له به‌غدا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سـازبده‌ن سه‌باره‌ت به باری ئاسایشی عێراق و چۆنێـتی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفته ئاسایشیـیانه‌. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح، نووسه‌ر و لـێـکۆڵه‌ره‌وه عه‌لی که‌ریمی ده‌ڵێت ده‌شـێت ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ش هیچ به‌رئه‌نجامێـکی ئه‌وتۆی نه‌بێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 7 خوله‌که‌. :// . . / / - 58 - 2007 - 05 - 21 - 2 - 89207667 / 949946 .
گه‌شته‌کانی قاهیره‌ و کوردستان ده‌ستی پێکردوه‌ [ 16 : 25 ] 2011 / / 12 –زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان / سلێمانی - بۆیه‌که‌م جار گه‌شتی نێوان قاهیره‌ و هه‌رێمی کوردستان له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌که‌مین گه‌شتی ئاسمانی نێوان قاهیره‌و هه‌رێمی کوردستان. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی"تاهیر عه‌بدوڵڵا قادر" له‌لێدوانێکی تایبه‌ت به‌ئاژانسی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند: بۆیه‌که‌م جار له‌هه‌رێمی کوردستان گه‌شتی نێوان "قاهیره‌" و "کوردستان" به‌ڕووی گه‌شتیاراندا کراوه‌ته‌وه‌ ئێستا گه‌شتیاران ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌وه‌ گه‌شت ئه‌نجام بده‌ن. وتیشی: ٦٢ گه‌شتیار له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه‌ گه‌شته‌کانیان ئه‌نجام داوه‌. ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ قاهیره‌وه‌ گه‌شته‌کان به‌ڕووی کوردستاندا کراوه‌یه‌.
یانه‌ی لێڤه‌رپول داوای ئه‌ساموا ده‌کات [ 19 : 13 ] 2010 / / 11 – یانه‌ی لێڤه‌رپولی ئینگلیزی داوای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی گانا (ئه‌ساوا گه‌بان) و یانه‌ی ڕینی فه‌ره‌نسی ده‌کات. دوایی هه‌ریه‌ک له یانه‌کانی (مانچسته‌رسیتی و چێلسی) داوای گۆلکاری یانه‌ی لێڤه‌رپول (فرناندۆ تۆرێس) کرد ، ڕِاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی لێڤه‌رپول (رۆی هۆدگسۆن) داوای گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی گانا (ئه‌ساموا گه‌بان) ده‌کات که توانی هه‌یه گۆل له سه‌رجه‌م گۆڵچیه‌کانی خولی ئینگلیزی تۆماربکات. ڕِاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی فولهامی ئینگلیزی و ڕِاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی لێڤه‌رپول داوای له یانه‌که‌ی کردووه که بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی گانا (ئه‌ساموا گه‌بان) ته‌مه‌ن ( 24 ) ساڵ به برِی ( 24 ) ملیۆن یۆرۆ مۆربکات. جێی باسه ، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی گانا (ئه‌ساموا گه‌بان) توانی هه‌ڵبژارده‌که‌ی بگیێنێته قۆناغی هه‌شته‌می جامی جیهانی باشووری ئه‌فریقیا 2010 .
سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا گه‌یشته به‌غدا [ 9 : 31 ] 2009 / / 10 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، له سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا "نیکۆلا سارکۆزی" گه‌یشته به‌غدا. له‌مباره‌یه‌وه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق "لبێد عه‌باوی" ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا "نیکۆلا سارکۆزی" گه‌یشته به‌غدا. له‌باره‌ی ئامانج وبه‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌وه‌، سه‌رچاوه‌که هیچی نه‌درکاند.
بۆ تاوانبار کردنی ئێران هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌ست نه‌که‌وتووه [ 10 : 58 ] 2008 / / 29 - وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و لیژنه‌ی که نوری مالکی دروستی کردوه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و[ .،]دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌مه‌ڕ ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له کاروباری عێراق، تا ئێستا یه‌ک به‌ڵگه‌ی کۆ نه‌کردۆته‌وه‌. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی تۆڕی (سی ئێن ئێن) وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له عێراق "مه‌نوچیَهر ته‌سلیمی" ڕایگه‌یاند، ئه‌و لیژنه‌ی که سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالکی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و[ .،]دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و[ .،]دیکۆمێنتی ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوخۆی عێراق و یارمه‌تیدانی چه‌کداران دروستی کرد، دوای سێ هه‌فته له‌کارکردن و لێکۆڵینه‌وه تا ئێستا ته‌نانه‌ت یه‌ک به‌ڵگه‌یشیان له دژی ئێران ده‌ست نه‌که‌وتووه‌، هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ش ناڕاستی و بێ بنه‌مای ئه‌و قسانه ئاشکرا ده‌کات که ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه ئێران به یارمه‌تیده‌ری چه‌کداره نایاساییه‌کان و تێکده‌ری بارودۆخی عێراق ناودێنێت.
ئاواره مه‌سیحیه‌کانی موسڵ قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه [ 17 : 51 ] 2008 / / 17 - سه‌باح ئه‌حمه‌د / به‌غدا- پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره مه‌سیحیه‌کان بۆ شاری موسڵ به‌رده‌وامه‌و[ .،]تێ چوونی گه‌ڕانه‌وه‌و[ .،]ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌ی که پێیان گه‌یشتووه‌، قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه‌. به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵً، که وێنه‌یه‌کی به‌ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) گه‌یشتووه‌، ( 24 ) هه‌زار خێزان له ناوچه‌کانی عێراق، ئاواره‌ی هه‌رێمی کوردستان بوونه‌و[ .،]بڕی ( 150 ) هه‌زار دیناریش بۆ ( 10 ) هه‌زار خێزان دابه‌ش کراون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه که پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌کان بۆ شاری موسڵ به‌رده‌وامه‌و[ .،]وه‌رزاته‌که‌یان تێ چوونی هاتنه‌وه‌و[ .،]ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌شیان که پێیان گه‌یشتووه بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه‌. له به‌شێکی تری به‌یاننامه‌که‌دا وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ "عه‌بدولسه‌مه‌د ڕه‌حمان سوڵتان" ڕایگه‌یاندووه که وه‌زاره‌ته‌که‌یان به‌شی توانا زانستیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کاته‌وه‌، به‌مه‌ستی هاندانی ئاواره عێراقیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵات.ً
به‌ڕێوه‌به‌ری که‌شناسیی سلێمانی: هێشتا زووه بۆ بڕیاردان له ئه‌گه‌ری هاتنی وشکه‌ساڵی [ 10 : 01 ] 2011 / / 18 - هه‌ڵوێست ناوده‌شتی- به‌ڕێوه‌به‌ری بوومه‌له‌رزه‌و[ .،]که‌شناسیی سلێمانی ڕایده‌گه‌ینێت که به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی باران بارین ماوه، ئێستا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌وه بده‌ین که ئه‌مساڵ وشکه‌ساڵی ڕووده‌دات یان نا. له‌وباره‌یه‌وه "دارا حه‌سه‌ن" به‌ڕێوه‌به‌ری بوومه‌له‌رزه‌و[ .،]که‌شناسیی شاری سلێمانی له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: به جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌و کاتانه‌ی ساڵی پێشوو به‌شێوه‌یه‌کی گشتی 150 - 200 میلیمه‌تر که‌متره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێستا کاتی باران بارین ماوه، بڕیاردانی ڕوودانی ئه‌گه‌ری وشکه‌ساڵی زووه. دارا حه‌سه‌ن گوتی: به‌ده‌ر له‌وه‌ش به‌فرێکی زۆر له چیاکانی سنووری شاری سلێمانی باریوه ئه‌مه‌ش بۆ ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌وی و بواری کشتوکاڵ سوودی خۆی ده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌ری بوومه‌له‌رزه‌و[ .،]که‌شناسیی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند: "به‌ڵام له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان بارانی پێویست باریوه." دارا حه‌سه‌ن ئاشکراشی کرد: پێشبینی ده‌کرێت به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی که له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه دێت له ڕۆژانی 22 و 23 ی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێکی باران بارین سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێته‌وه‌. به‌پێی وته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری بوومه‌له‌رزه‌و[ .،]که‌شناسیی سلێمانی، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی تاوه‌کو ئێستا 305 میلیمه‌تر بارن له سنووری شاری سلێمانی باریوه‌و[ .،]بۆ ڕوونه‌دانی ئه‌گه‌ری وشکه‌ساڵیش، ئه‌و سنووره پێویستیی به 400 - 450 میلیمه‌تر باران هه‌یه‌.
لامی: ئه‌مه‌ریکا پلانی تیرۆرکردنی منی داناوه [ 9 : 26 ] 2010 / / 03 - (عه‌لی لامی) سه‌رۆکی ڕاپه‌ڕاندنی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری، ویلایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکای به پلاندانان بۆ تیرۆرکردنی تۆمه‌تبارکرد. لامی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵیگرایه باوه‌ڕپێکراوانه‌ی که به ده‌ستی گه‌یشتووه‌، ئه‌مه‌ریکا پلانێکی داڕشتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆری بکات و دواتر ئه‌و کاره‌ش بخاته ئه‌ستۆی ڕێکخراوی قاعیده‌. لامی گوتیشی: ئه‌مه‌ریکا زۆر قینی لێمه‌، چونکه هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌کانمان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات شکست پێهێناوه‌، له ڕێگه‌ی بڕیاره‌کانی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریه‌وه‌. هاوکات عه‌لی لامی) سه‌رۆکی ڕاپه‌ڕاندنی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری ،داوای له حکومه‌تی عێراقی کرد، لێکۆڵینه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه بکات.
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه تاوتوێی ئه‌وه ده‌کات داوای قه‌ره‌بوو له ئیسرائیل بکرێت [ 9 : 02 ] 2009 / / 04 - لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، کۆبۆوه بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوا له ئیسرائیل بکرێت قه‌ره‌بووی عێراق بکاته‌وه له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌که‌ی ساڵی 1981 . به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"، چه‌ند ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌وڵدان بۆ کارا کردنی بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌وه‌ی که ئیسرائیل چه‌ند ملیار دۆلارێک قه‌ره‌بوو بداته‌وه عێراق. له به‌یاننامه‌ی لیژنه‌که‌شدا هاتووه که سه‌رۆک و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری ژماره 487 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیان تاوتوێکردوه که داوا ده‌کات ئیسرائیل قه‌ره‌بووی ئه‌و هێرشه ئاسمانیه بکاته‌وه که له ساڵی 1981 دا کردیه سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ته‌موز، چونکه ئه‌وه موڵکی ڕژێمی پێشوو نه‌بووه به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به پڕۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه هه‌یه‌. جێی ئاماژه‌یه ساڵی 1981 ، فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیان کرده سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ته‌مموز له بانی ڕۆژئاوا له عێراق و وێرانیان کرد.
خشته وکاتی سه‌رجه‌م یارییه‌کانی جه‌وله‌ی دووه‌می پالاَوتنی جامی جیهانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا [ 10 : 36 ] 2008 / / 10 - له میانه‌ی یارییه‌کانی جه‌وله‌ی دووه‌می پالاَوتنی جامی جیهانی ساڵی 2010 دا که له باشووری ئه‌فریقیا به‌رِێوه‌ده‌چێت، خشته‌و کاتی سه‌رجه‌م یارییه‌کانی ئه‌مشه‌وی کیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌م شێوه‌یه ده‌بن: یارییه‌کانی گروپی یه‌که‌م سوید × مه‌جه‌ر کاتژمێر 9 : 15 شه‌و به‌کاتی کوردستان ئه‌لبانیا × مالتا کاتژمێر 9 : 45 شه‌و به‌کاتی کوردستان پرتۆگاڵ × دانیمارک کاتژمێر 10 : 00 شه‌و به‌کاتی کوردستان یارییه‌کانی گروپی دووه‌م لاتیڤیا × یۆنان کاتژمێر 9 : 15 شه‌و به‌کاتی کوردستان مولدوفیا × ئیسرائیل کاتژمێر 9 : 30 شه‌و به‌کاتی کوردستان سویسرا × لوکسمبۆرگ کاتژمێر 9 : 30 شه‌و به‌کاتی کوردستان یارییه‌کانی گروپی سێیه‌م سان مارینو × پۆله‌ندا کاتژمێر 9 : 30 شه‌و به‌کاتی کوردستان ئیرله‌ندای باکوور × چیک کاتژمێر 9 : 45 شه‌و به‌کاتی کوردستان سلوفینیا × سلوفاکیا کاتژمێر 9 : 45 شه‌و به‌کاتی کوردستان یارییه‌کانی گروپی چواره‌م ڕوسیا × ویڵز کاتژمێر 6 ئێواره به‌کاتی کوردستان ئازربایجان × لیشتنشتاین کاتژمێر 7 ئێواره به‌کاتی کوردستان فیله‌ندا × ئه‌ڵمانیا کاتژمێر 8 : 35 شه‌و به‌کاتی کوردستان یارییه‌کانی گروپی پێنجه‌م بوسنه‌و هه‌رسک × ئیستوانیا کاتژمێر 9 : 15 شه‌و به‌کاتی کوردستان ئیسپانیا × ئه‌رمینیا کاتژمێر 11 : 00 شه‌و به‌کاتی کوردستان تورکیا × به‌لجیکا کاتژمێر 9 : 00 شه‌و به‌کاتی کوردستان یارییه‌کانی گروپی شه‌شه‌م کازاخستان × ئۆکرانیا کاتژمێر 8 : 00 شه‌و به‌کاتی کوردستان ئه‌ندۆرا × ڕوسیای سپی کاتژمێر 8 : 00 شه‌و به‌کاتی کوردستان کرواتیا × ئینگلیز کاتژمێر 10 : 00 شه‌و به‌کاتی کوردستان یارییه‌کانی گروپی حه‌وته‌م دورگه‌ی فارو × ڕومانیا کاتژمێر 7 : 30 ئێواره به‌کاتی کوردستان لیتوانیا × نه‌مسا کاتژمێر 8 : 30 شه‌و به‌کاتی کوردستان فه‌ره‌نسا × سربیا کاتژمێر 10 : 00 شه‌و به‌کاتی کوردستان یارییه‌کانی گروپی هه‌شته‌م چیایی ڕه‌ش × ئیرله‌ندا کاتژمێر 10 : 00 شه‌و به‌کاتی کوردستان ئیتاڵیا × جورجیا کاتژمێر 9 : 50 شه‌و به‌کاتی کوردستان یارییه‌کانی گروپی نۆیه‌م ئایسله‌ند × سکوتله‌ند کاتژمێر 9 : 30 شه‌و به‌کاتی کوردستان مه‌قدونیا × هۆله‌ندا کاتژمێر 9 : 30 شه‌و به‌کاتی کوردستان .
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی که‌لار ڕێوشوێنی توندی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مێکوته گرتۆته‌به‌ر [ 16 : 22 ] 2008 / / 22 - سه‌نگه‌ر عه‌لی/که‌لار- به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشی درکه‌و[ .،]مێکوته له‌نێو منداڵاندا له سنووری گه‌رمیان، نه‌خۆشخانه‌ی گشتی که‌لار ڕێوشوێنی توندیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه گرتۆته به‌ر. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ڕکان محه‌مه‌د ڕه‌شید به‌رپرسی هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی که‌لار له لێدوانێکدا به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشیه به شێوه‌یه‌کی ده‌گمه‌ن له‌ناو منداڵان و قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانی ناوچه‌که بڵاوبۆته‌وه‌و[ .،]تا ئێستا نه‌بۆته نه‌خۆشیه‌کی مه‌ترسیدار و به‌ربڵاو. هه‌روه‌ها گوتی: به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه ڕێوشوێنی توندمان گرتۆته‌به‌ر له‌وانه‌ش دابینکردنی جێگای تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشه‌کان ده‌رمانی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه دابینکراوه‌. له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیکرده‌وه که تاکو ئێستا ده‌رگای هیچ قوتابخانه‌یه‌ک له که‌لار دانه‌خراوه‌.
دوو برینداری ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ی ته‌له‌عفه‌رگیانیان له‌ده‌ستدا [ 12 : 44 ] 2009 / / 25 - دوو برینداری ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ی ته‌له‌عفه‌ر، که پاسه‌وانی سه‌رۆکی تیرۆرکراوی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاکه بوون، گیانیان له‌ده‌ستدا. سه‌رچاوه‌یه‌کی پزیشکی له پارێزگای موسڵ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند؛"دوێنێ شه‌و، دوو برینداری ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری حسێن محه‌مه‌د عه‌کریشی کرده ئامانج، گیانیان له‌ده‌ستدا". وتیشی‌؛"ئه‌و دوو که‌سه له پاسه‌وانه‌کانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاکه بوون، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی دهۆک گیانیان له‌ده‌ستدا". سه‌رچاوه‌که ڕوونیشیکرده‌وه که "به مردنی ئه‌و دوو پاسه‌وانه‌، ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌که ده‌گاته چوار که‌س که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاکه‌ش له‌نێویاندایه‌". به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که "باری ته‌ندروستی هه‌ردوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا جه‌مال عه‌بدولنور و محه‌مه‌د مه‌قسود، که له ته‌قینه‌وه‌که‌دا برینداربوون، جێگیره". جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو خۆکوژێک له ڕێگه‌ی پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه له‌نێو که‌ژاوه‌ی ئوتومبێله‌کانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له گه‌ڕه‌کی نوری باکووری ئه‌و قه‌زایه خۆی ته‌قانده‌وه‌. * ئه‌سوات عێراق
"ده‌ستپێشخه‌ریی ئازادی" ڕاگه‌یاندنی خۆی ئاشکرا کرد [ 18 : 22 ] 2012 / / 12 ئامه‌د 12 حوزه‌یران/یۆنیۆ ( )- له پێناو ماف، داد و ئازادی، ده‌سپێشخه‌ریی ئیسلامیی کوردستان که خۆی وه‌ک "ده‌ستپێخه‌ریی ئازادی" ناساندووه، ڕاگه‌یاندنی خۆی ئاشکرا کرد. ده‌ستپێشخه‌ریی ئازادی که به به‌شداریی سه‌دان که‌س کۆبوونه‌وه، له‌سه‌ر ئامانج و خواستی هاوبه‌ش، گفتوگۆیه‌کی دوور و درێژیان کرد. دوای ئه‌م گفتوگۆ دوو ڕۆژیه، ڕاگه‌یاندنی خۆیان بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بڵاو کرده‌وه. له ڕاگه‌یاندراوه‌که، باس له‌وه کراوه که به‌پرسیاره‌تییان به‌رامبه‌ر به پرسی که‌س و کۆمه‌ڵگه چۆن ده‌بێت، به‌رامبه‌ر پرسی کورد و کوردستانیش خۆیان به‌رپرسیار ده‌زانن و ده‌ڵێن: "کوردستان ناوی شوێنه‌وار و وڵاتی گه‌لی کورده که له سه‌ره‌تاوه لێی ده‌ژین و نیشتمانیانه. له هه‌مان کاتدا کوردستان وڵاتی خه‌ڵکانی دیکه وه‌ک عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی، سریانی و مه‌سیحی، ئێزیدی و یارسانییه‌کانه که له‌مێژه لێی ده‌ژین. ئه‌م وڵاته بۆ زۆریه‌ک له نیژاد و دینه‌کان، شوێنی پێکه‌وه ژیانه." له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه که کوردستان وڵاتی فره‌ئایینی، فره‌زمانی و فره‌ئایینی‌زاییه‌و[ .،]هاتووه: "هیچ که‌س ناتوانێت ئه‌مه ئینکار بکات و مافه‌کانیان پێشێل بکات. ڕاستییه‌کیش هه‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌و فره‌ئایینی و فره‌نه‌ته‌وییه، نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌م وڵاته کورده‌و[ .،]ئایینی سه‌ره‌کیش ئیسلامه. خۆ به هه‌ر نیژاد، فه‌له‌سه‌فه‌و[ .،]ئایدیایه‌ک ناودێر بکه‌ن، با بیکه‌ن، کورد و کوردستان، به هه‌موو فره‌ڕه‌نگی و هه‌ماهه‌نگیی خۆی گه‌لی کوردستان پێک دێنن." له درێژه‌ی ڕاگه‌ایدراوه‌که‌دا ئه‌مه وه‌بیر خراوه‌ته‌وه که له سه‌رهه‌ڵدانی کۆماری تورکیا تاکو ئه‌مڕۆش، زوڵم و زۆرییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر کورد هه‌یه‌و[ .،]ئه‌وه ده‌خوازرێت که ئه‌و زۆردارییه نه‌مێنێت و مافی هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد په‌سه‌ند بکرێت. / .
ڕیزبه‌ندی تۆپی پێی یانه‌کانی لالیگا [ 11 : 14 ] 2009 / / 02 - ڕیزبه‌ندی تۆپی پێی یانه‌کانی لالیگا له دوای ته‌واوبوونی هه‌فته‌ی 21 ی خوله‌که به‌م شێوه‌یه‌: یانه‌کان 1 _ به‌رشلۆنه‌ 53 خاڵ 2 _ ڕیال مه‌درید 44 خاڵ 3 _ سیڤیلیا 38 خال 4 _ ڤالنسیا 37 خاڵ 5 _ ڤیاریال 34 خاڵ 6 _ دیبۆرتیڤۆلاکه‌رونیا 33 خاڵ 7 _ ئه‌تله‌تیکومه‌درید 32 خاڵ 8 _ مه‌له‌َگا 32 خاڵ 9 _ ئه‌تله‌تیکو بلباو 29 خاڵ 10 _ ڕاسینگ سانتاندێر 28 خاڵ 11 _ ڤه‌له‌د وه‌لید 27 خاڵ 12 _ سپۆرتینگ خیخۆن 27 خاڵ 13 _ خیتافی 25 خاڵ 14 _ ئه‌لمیریا 24 خاڵ 15 _ ڕیکریاتیڤۆ 24 خاڵ 16 _ ڕیال بێتیس 22 خاڵ 17 _ نۆمانسیا 20 خاڵ 18 _ ئۆساسونا 17 خاڵ 19 _ ئیسپانیۆل 17 خاڵ 20 _ ڕیال مایۆرکا 17 خاڵ .
ڕازانۆ گه‌یشته یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی دوبه‌ی [ 19 : 52 ] 2009 / / 20 -ئه‌مرِۆ کچه یاریزانی فه‌ره‌نسی ڤێرجینی ڕازانۆ توانی خۆی بگه‌یه‌نێته یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی دوبه‌یی کراوه دوای سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کچه یاریزانی ئه‌ستۆنی کایا کانیپی به دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ( 6 - 1 ) و ( 6 - 2 ). له یاری کۆتایی ڕازانۆ ڕووبه‌رِووی یه‌کێ له جووته خوشکه‌که ده‌بێته‌وه‌، سیرینا یاخود ڤینۆس ویلیامز که له یاری پێش کۆتایی به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. جێی باسه‌، پاڵه‌وانێتی دوبه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئیمارات ده‌ستی پێ کرد و تێیدا حکومه‌تی ئه‌و وڵاته ڕێگای نه‌دا به یاریزانێکی ئیسرائیلی به‌شداری بکات له‌م پاڵه‌وانێتییه‌و[ .،]ئه‌مه‌ش بارگرژییه‌کی له نێوان کۆبه‌ندی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌کانی جیهان و وڵاتی ئیمارات درووست کردووه‌و[ .،]له‌وانه‌یه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه جارێکی تر ئه‌نجام نه‌درێ.
06 . 05 . 2008 لیوا حسێن عه‌لی که‌مال سه‌باره‌ت به بڕیاری کشـانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌دوێت ڕۆژی سێشه‌ممه له‌شـکری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌وا به‌م زووانه 3500 سه‌ربازی خۆی له عێراق ده‌کشێنێته‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌کانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌مریکا به‌رنامه‌ی هه‌یه تا کۆتایی مانگی حه‌وت 30 هه‌زار سه‌ربازی خۆی له عێراق بکشێنێته‌وه‌‌. له‌و باره‌یه‌وه لیوا حسێن عه‌لی که‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هارکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر نیـیه‌و[ .،]مه‌رجیش نیـیه ئه‌وانه هه‌موویان شه‌ڕکه‌ربن. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 5 خوله‌که‌. :// . . / / - 58 - 2008 - 05 - 07 - 1 - 89220302 / 952642 .
16 . 10 . 2009 ئازاد چالاک ده‌ڵێت کورد خاڵی ده‌سـتوری به‌ده‌سـته‌وه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک هێشتا ژماره‌یه‌ک کۆسپ له به‌رده‌م په‌سه‌ندکردنی قانونی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ن، له‌وانه هه‌ڵـبژاردنی پارێزگای که‌رکوک. ئازاد چالاک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت لایه‌نی عه‌ره‌بی و تورکمانی ده‌زانن ئه‌گه‌ربێت و هه‌ڵـبژاردن یاخود سه‌رژمێری له پارێزگای که‌رکوکدا بکرێت ئه‌وا کورد زۆرینه ده‌بێت، بۆیه پـێیان‌خۆش نیـیه چ له ئێسـتادا و چ له دوایی هه‌ڵـبژاردن به شـێوه‌یه‌کی ئاسایی له‌و پارێزگایه‌دا بکرێت و له‌و پـێناوه‌دا عه‌ره‌ب و تورکمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پارێزگاکه بۆ سێ بازنه دابه‌ش‌بکه‌ن تا کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان وه‌ک یه‌ک له که‌رکوک ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت. پاشـان ئازاد چالاک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و له په‌رله‌مانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگ لایه‌نی عه‌ره‌ب و تورکمان په‌سه‌ندی ئه‌و دابه‌ش‌کردنه بکه‌ن ئه‌وا کورد ده‌توانێت به‌پـێی ده‌سـتور له سه‌رۆکایه‌تی کۆماره‌وه یاسـاکه ڕه‌تبکاته‌وه‌و[ .،]یاخود کورد به گشتی بایکۆتی هه‌ڵـبژاردنه‌کان بکات. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ‌، ماوه‌که‌ی 6 : 19 خوله‌که‌. :// . . / / - 58 - 2009 - 10 - 17 - 4 - 89231137 / 954639 .
بڕی چوار هه‌زار دۆلاریان دزی [ 16 : 00 ] 2008 / / 03 – باهۆز / هه‌ولێر- له گه‌رِه‌کی (کوێستان)ی شاری (هه‌ولێر)، برِی چوار هه‌زار دۆلار له ماڵێک دزرا. به گوته‌ی "ک-ش-پ"ی خاوه‌ن ماڵ که به پۆلسی ڕاگه‌یاندووه :" دوێنێ له‌کاتێکدا که‌س له ماڵ نه‌بووه دز هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌رماڵه‌که‌یان و برِی چوار هه‌زار دۆلار و چه‌ند که‌لوپه‌لێکیان دزیووه‌". هه‌روه‌ها ناوبراو گووتیشی:"گومانی له که‌س نییه‌و[ .،]دوو ده‌رگای ماڵه‌که‌ی شکێندراوه‌". هه‌روه‌ها هیچ که‌س به تۆمه‌تی دزینی ئه‌و پاره‌یه ده‌ستگیرنه‌کراوه‌
ئێران: زیادکردنی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت نابێته هۆی دابه‌زینی نرخه‌که‌ی [ 13 : 54 ] 2008 / / 17 - وه‌زیری نه‌وتی ئێران "غوڵام حوسێن نوزری" ڕایگه‌یاند، بازاڕی جیهانی تێره له نه‌وت بۆیه هه‌رچه‌نده به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و خستنه‌بازاڕی زیاد بکرێت، نرخ دانابه‌زێت. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی"رۆیته‌رز" وه‌زیری نه‌وتی ئێران"غوڵام حوسێن نوزری" ئه‌مڕۆ "شه‌ممه‌" ئاشکرایکردوه‌، ڕێکخراوی "ئۆپێک" به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت زیاد ناکات، چونکه بازاڕ بڕی پێویست نه‌وتی تێدایه‌، بۆیه زیادکردنی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت نابێته هۆی دابه‌زینی نرخه‌که‌ی.
جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌وه سلێمانی و له‌لایه‌ن نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم پێشوازی لێکرا [ 17 : 17 ] 2007 / / 17 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د / سلێمانی- دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی سه‌رکه‌وتوو که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر (کۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی) جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم له‌رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه گه‌یشته‌وه خاکی کوردستان و له‌لایه‌ن نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان (سیداد بارزانی) پێشوازی لێکرا. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن (عومه‌ر فه‌تاح) جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان و ژماره‌یه‌کی زۆر له وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و نوێنه‌رانی حزب و ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌و[ .،]لایه‌نه‌سیاسییه‌کان و که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی شاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک پێشوازی لێکرا. وابڕیاره پاش که‌مێکی تر کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له‌باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌شاری سلێمانی سازبکات.
28 . 11 . 2006 دکتۆر که‌ندال نه‌زان سه‌باره‌ت به کۆنفرانسـێـکی تایبه‌ت به که‌مایه‌تیـیه‌کانی تورکیا ده‌دوێت ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێـکـکه‌وتی 25 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر له پاریس کۆنفرانسـێـک سه‌باره‌ت به ژیانی که‌مایه‌تیـیه‌کانی ناو وڵاتی تورکیا گیرا، وه نوێنه‌ری هه‌موو که‌مایه‌تیـیه‌کان تیایدا به‌شـداریـیان کردووه‌. هاوکارمان فه‌خریـیه دۆسـکی له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ دکتۆر که‌ندال نه‌زان سه‌رۆکی ئه‌نسـتـتیوتی کوردی له پاریس سـازکردووه‌. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 4 خوله‌که‌. :// . . / / - 58 - 2006 - 11 - 29 - 2 - 89177362 / 944846 .
ئامێدی؛ ته‌قینه‌وه‌ی مین یه‌ک کوژراو و بریندارێکی لێده‌که‌وێته‌وه [ 18 : 14 ] 2012 / / 01 هه‌ولێر 1 ئایار/مایۆ ( )- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به هاوڵاتییه‌کی خه‌ڵکی ئامێدی، هاوڵاتییه‌که گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵیشی دابووه بریندار ده‌بێت. "ئاکۆ عه‌زیز"به‌ڕێوه‌به‌ری هوشیار کردنه‌وه‌و[ .،]ڕاگه‌یاندن له ده‌زگای گشتی کاروباری مینی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی ئامێدی له کاتی بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین که‌سێکی گیانی له‌ده‌ست داوه‌و[ .،]یه‌کێکیش له خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بریندار بوونه. ئاکۆ عه‌زیز ڕوونی کرده‌وه: هه‌رساڵه له یه‌کی ئایار خه‌ڵکی ناوچه‌ی ئامێدی وه‌ک بۆنه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوو ده‌که‌نه ناوچه شاخاوییه‌کان، شه‌و له چیا ده‌مێننه‌وه که ئه‌و ناوچه‌یه پێی ده‌گوترێت به‌ری سیرێ. عزیز گوتی: دوو ‌هاوڵاتی که له‌م بۆنه‌یه به‌شدار بوونه ئه‌مڕۆ به‌یانی له خه‌ڵکه‌که دوور ده‌که‌ونه‌وه، ده‌چنه جێگایه‌ک که پێشتر ڕه‌بایه‌ی سه‌ربازی بووه له هه‌شتاکان وه‌ک دیاره هه‌ندێکی نیشانه‌ی لێماوه به‌ڵام کۆن بوونه‌و[ .،]به‌جوانی دیار نه‌بووه‌و[ .،]مینێک پێیاندا ده‌ته‌قێته‌وه. به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ده‌زاگای مین گوتی: به گوته‌ی پۆلیسی ئامێدی سێ که‌س بوونه به‌ڵام یه‌کێکیان دوور بووه‌و[ .،]زیانی به‌رنه‌که‌وتووه. مینه‌که به که‌سێک به ناوی "محه‌ممه‌د عه‌دنان"دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و[ .،]گیانی له‌ده‌ست داو که ته‌منی 25 ساڵه، "وارهێل ئه‌حمه‌د سلێمان" 21 ساڵان که له‌گه‌ڵی بووه، بریندار ده‌بێت. ئاکۆ عه‌زیز گوتی: برینداره‌که ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌ی ئامێدی به‌ڵام له‌به‌ر سه‌ختیی برینه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی دهۆک ده‌کرێت. عزیز گوتی: ناوچه‌ی شوێنی ڕووداوه‌که فراوانه‌و[ .،]شوێنی ڕووداوه‌که ناوچه‌ی "بشێش"ی پێده‌گوترێت. .
وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم: ده‌بێ عیراق بۆ وه‌ستانی تۆپبارانه‌کان ڕێگه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بگرێته به‌ر [ 9 : 28 ] 2011 / / 21 هه‌ولێر 21 ته‌مموز/ یۆلیۆ ( )- وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت پێویسته عیراق هه‌موو ڕێگه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ وه‌ستاندنی هێرشی تۆپخانه‌کانی ئێران بگرێته به‌ر وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دکتۆر کاوه مه‌حموود، به ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری وتووه "پێویسته عیراق ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگرێته به‌ر، چونکه عیراق وڵاته‌و[ .،]له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌ندامه‌." هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌مباره‌یه‌وه وتی‌: "ئێمه چه‌ندین جار به حکوومه‌تی عیراقمان ڕاگه‌یاندووه که پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی خاکی کوردستان، پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی خاکی عیراقه‌." وتیشی‌: "پێویسته حکوومه‌تی عیراق هه‌موو ڕێگه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بگرێته به‌ر و به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی کار بکات و هه‌موو هه‌وڵێک بۆ وه‌ستانی ئه‌م تۆپبارانه بدات." ئا. ڕ
سۆدرلینگ سه‌رکه‌وت بۆ یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ڕۆلاند گارۆس [ 18 : 16 ] 2010 / / 04 – یاریزانی سویدی (رۆبن سۆدرینگ) پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی سه‌رکه‌وت بۆ یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی (رۆلاند گارۆس) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کورِان. له یاری پێش کۆتایی پاڵه‌وانیتیه‌دا یاریزانی سویدی (رۆبن سۆدرلینگ) پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی چیکی (تۆماس بیردیچ) پانزده‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی به ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 3 ، 6 - 3 ، 6 - 3 ) ، ( 6 - 3 ، 7 - 5 ). جێی باسه ـ، ئه‌م یارییه ( 3 . 50 ) کاتژمێری خوێند ، به‌مه‌ش له یاری کۆتایی یاریزان (رۆبن سۆدرینگ) چاوه‌رێی براوه‌ی نێوان (یۆرگن میلتسه‌ر) نه‌مسایی و (رافایێل ناداڵ) ئیسپانی ده‌کات.
به‌سرا... تیمێکی پزیشکی نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی جوانکاری که‌م وێنه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن [ 17 : 39 ] 2012 / / 08 هه‌ولێر ٨ ئادار / مارس ( )- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال دکتور زیاد تارق ڕایگه‌یاند, تیمێکی پزیشکی تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری جوانکاری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری له‌ شاری به‌سرا کۆتاییان به‌ گرفتی گه‌نجێکی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی شاری به‌سرا هێنا. ئه‌م گه‌نجه‌ له‌ ڕووداوێکی ئوتومبێلدا نه‌سیجی قاچی لای چه‌پی له‌ده‌ستدابوو, به‌ڵام ئه‌م تیمه‌ توانیان نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی سه‌رکه‌وتووی بۆ ئه‌نجامبده‌ن. دکتور جابر ڕه‌حیم سه‌رپه‌رشتیاری تیمی ئه‌نجام ده‌ری نه‌شته‌ر گه‌ریه‌که‌ش که‌ پزیشکێکی تایبه‌تمه‌ندی جوانکاریه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری به‌سرا ڕایگه‌یاند: نه‌شته‌ر گه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌سیجی پشتی نه‌خۆش حوسێن معه‌ود غافلی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنی ئه‌و نه‌سیجه‌ی که‌ قاچی چه‌پی به‌هۆی ڕوداوی ئوتومبیل له‌ده‌ستی دابوو و داپۆشینی ئیسکه‌کانی کارێکی ئاسان نه‌بوو به‌ڵکو ئالۆز و که‌م وێنه‌بوو. وتیشی: به‌ستنه‌وه‌ی خوێن به‌ر و خوێن هێنه‌ره‌کان به‌هۆی ئامێری ورد بینه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ش ٨ کاتژمێری خایاند. ئاماژه‌شیدا: نه‌خۆشه‌که‌ ئێستا نه‌خۆشخانه‌ی به‌ جێ هێشتووه‌ و باری ته‌ندروستی زۆر باشه‌ و به‌به‌رده‌وامیش چاودێری ده‌کرێ و ڕۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و باشی ده‌روات. ی.‌ا
ئۆپۆزسیۆنی سوریا: سوپای ئازاد له سنووره‌کانی عێراقه‌وه یارمه‌تیی سه‌ربازیی پێده‌گات [ 21 : 18 ] 2012 / / 04 هه‌ولێر 4 ئازار/مارس ( )- سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار له به‌رهه‌ڵستکارانی حکومه‌تی سوریا ڕایانگه‌یاندووه، له دوو مانگی ڕابردوودا، "سوپای ئازادی سوریا" یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی له ڕێگه‌ی ناوچه‌ی سنووریی "ده‌یر ئه‌لزوور" له عێراقه‌وه پێگه‌یشتووه. به‌پێی هه‌واڵێکی ئه‌لعه‌ره‌بییه، "ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان" یه‌کێک له چالاکوانانی دژی حکومه‌تی سوریا گوتوویه‌تی: کاتێک که ڕژێمی سوریا هه‌موو تواناکانی خۆی بۆ سه‌رکوت کردنی خه‌ڵکی حمس و کوێر کردنه‌وه‌ی ئاگری شۆڕش وه‌گه‌ڕ خستبوو، هه‌لێکی باش بۆ سوپای ئازاد ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی مه‌شق بدات و چه‌کێکی زۆریش له عێراقه‌وه بۆ ناوچه جیاجیاکانی سوریا ببات. ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان گوتی: ده‌یر ئه‌لزوور هێشتا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی ئه‌منیی سوریایه، به‌ڵام سوپای ئازاد هه‌رکات بیهه‌وێت ده‌توانێت وه‌ده‌ستی بگرێت. هێزه ئه‌منییه‌کان ته‌نیا له ڕۆژدا ئه‌م ناوچه‌یان به‌ده‌سته‌و[ .،]له کاتی شه‌و هه‌موو شتێک له ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنه. چالاکوانانی سیاسیش گوتوویانه، ده‌یر ئه‌لزوور له‌لایه‌ن تانکه‌کانی سوپای سوریا گه‌مارۆ دراوه‌و[ .،]کاتێک که هێزه ئه‌منییه‌کان که‌وتنه به‌ر هێرشی به‌رهه‌ڵستکاران، ئه‌م تانکانه به‌ره‌و ده‌یر ئه‌لزوور به‌ڕێکه‌وتوون. دوای کوژرانی سێ خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن "شه‌بیحه‌"کانی "به‌شار ئه‌سه‌د"، به‌رهه‌ڵستکاران هێرشیان کرده سه‌ر شه‌بیحه‌کان و چه‌ند که‌سێکیان لێ کوشتن. ده‌یر ئه‌لزوور که‌وتۆته 450 کیلۆمه‌تری باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق و له‌سه‌ر ڕووباری فورات هه‌ڵکه‌وتووه. .
ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه [ 12 : 42 ] 2009 / / 09 – باهۆز / هه‌ولێر – له شارۆچکه‌ی حه‌مدانییه ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراو دۆزرِایه‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌پۆلیسی قه‌زای حه‌مدانیه له‌لێدوانێکی تایبه‌ت به "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند: دوێنێ شه‌و دوای ئاگادارکردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هاوولاَتیان پۆلیس ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراو که پێشبینی ده‌کرێت ته‌مه‌نی( 20 تا 23 ساڵه‌)بوو بێت دۆزرایه‌وه‌. سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه‌:له‌سه‌ره‌تای لێکۆڵینه‌وه‌دا شوێنه‌واری سێ فیشه‌ک به‌سکیه‌وه دیاره‌،به‌لاَم تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ک له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی کوژرانی له‌به‌رده‌ستدانییه‌،هه‌روه‌ها هیچ که‌سێکیش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به‌کوشتنی ده‌ستگیرنه‌کراوه‌. بۆ ئه‌نجامدانی پشکنین ته‌رمه‌که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه‌.
فازل میرانی: ئه‌وانه‌ی په‌لاماری باره‌گاکانمان ده‌ده‌ن تا بۆمان بکرێت ده‌سته‌کانیان ده‌بڕینه‌وه [ 12 : 44 ] 2011 / / 18 – ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان "فازل میرانی" ده‌ڵێت: فێرنه‌بووینه ته‌عدا له‌که‌س بکه‌ین و ته‌عدا له‌که‌سیش قبوڵ بکه‌ین، بۆیه ئه‌وانه‌ی په‌لاماری باره‌گاکانمان بده‌ن تا بۆمان بکرێت ده‌سته‌کانیان ده‌بڕینه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌کانی دوێنێی شاری سلێمانی، شه‌وی ڕابردوو "فازل میران" له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: چه‌ند ڕۆژێکه کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو که ناوه‌کانیان له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی تۆمارکراوه‌، داوای مۆڵه‌تیان کردووه خۆپیشاندانێک ئه‌نجامبده‌ن، هه‌م به‌ناوی پشتیوانیکردن له‌خه‌ڵکی تونس و میسر، هه‌م وه‌کو داخوازی دابینکردنی پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک له کاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌کان، پارێزگاری سلێمانی ڕه‌زامه‌ندی دا و ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌که دیارکرابوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ئیداره‌ی سلێمانیمان ئاگادارکردنه‌وه له‌وه‌ی به‌نیازن بێ ڕێزییه‌ک له‌شاره‌که‌دا به‌رامبه‌ر باره‌گای لقی 4 یان باره‌گایه‌کی دیکه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان بکرێت. به‌ڵام پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی پاراستنی باره‌گاکانی ئێمه‌یان به‌ئه‌ستۆی خۆیان گرت که کۆنتڕۆڵی خۆپیشانده‌ره‌کان ده‌که‌ن، هه‌ر له‌شوێنی ده‌ستپێکردن تاوه‌کو شوێنی کۆتایی که یاداشتنامه‌یان هه‌یه‌و پێشکه‌شی پارێزگاری سلێمانی ده‌که‌ن. فازل میرانی وتیشی: به‌داخه‌وه پۆلیس و ئاسایش نه‌کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانه‌که‌یان کرد، نه پارێزگاری باره‌گاکانی ئێمه‌یان کرد، بۆیه خۆپیشانده‌رانیش له‌وه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیان بوو، یان گێره‌شێوێنیان له‌نێواندا هه‌بوو، چونکه مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌یان باره‌گای لقی 4 ی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.   هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا که په‌لاماردانی باره‌گای لقی چواری پارتی پیلانێکی پێشوه‌خته دابڕێژراوه‌و[ .،]ڕوونیکرده‌وه " که به‌ردبارانی لقیان کرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی لقی چوار قسه‌م کرد و وتم ته‌حه‌مولی میلله‌تی خۆمان بکه‌ین ئه‌گه‌ر منداڵێک یا گێره‌شوێنێک ، به به‌ردێک ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕن ئه‌وا کێشه‌یه‌ک نابێت، دواتر وتی ئه‌وا ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر دیوار ئاودیوی ناو بارگای لق بن و له‌وکاته ده‌ستڕێژی گولـلـه ده‌ستی پێکرد. له‌راستیدا لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا لقی چوار به‌رپرسه له‌کاره‌با، ئه‌گه‌ر دژی گه‌نده‌ڵین ئایا به‌ته‌نها له‌لقی چوار گه‌نده‌ڵی هه‌یه ، ئایا لقی چوار حکومه‌ته له سلێمانی. هه‌ڵبه‌ته به‌داخه‌وه له‌لقی ئێمه ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی بۆ پاسه‌وانی له‌وێ بوون بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک نه‌یه‌ته‌وه سه‌ر باره‌گا و بێ ڕێزیش نه‌که‌نه‌وه‌، چونکه له‌راستیدا ئێمه "پارتی دیموکراتی کوردستان" وتومانه‌و ده‌یڵێینه‌وه بێڕێزی کردن به باره‌گاکانی ئێمه گران ده‌که‌وێت و تا بۆمان بکرێت ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆمان درێژ بکات، ئه‌وا ده‌سته‌کانی ده‌بڕینه‌وه‌. ئه‌م ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی وتی: ئێمه له‌گه‌ڵ یاسای خۆپیشاندانی هاوڵاتیانداین که په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ریکردووه‌و سه‌رۆکی هه‌رێم واژووی له‌سه‌ر کردووه‌، بۆیه خه‌ڵک ده‌بێت داخوازییه‌کانیان به پارێزگار، وه‌زیر، په‌رله‌مان بده‌ن ئه‌وا مافێکی ڕه‌وای خۆیانه ، به‌ڵام من لێره‌وه له خه‌ڵکی کوردستان ده‌پرسم ئایا لقی چوار نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات له‌کوردستان و سلێمانی، ئایا لقی چوار به‌رپرسی کاره‌بایه‌، بۆ له‌و هه‌موو باره‌گایه ته‌نها باره‌گای لقی چوار ببێته مه‌به‌ست. ئێمه‌ش دڵگرانین به‌وه‌ی خه‌ڵک بۆته قوربانی ئه‌و ڕووداوه‌، له‌هه‌مانکاتدا ده‌ستڕێژی له‌باره‌گای ئێمه کراوه‌و[ .،]خه‌ڵکانێکیش له‌ناو بارگای ئێمه برینداربوون و برینه‌کانیشیان قورسه‌و[ .،]ڕه‌نگه خه‌ڵکی ئێمه‌ش شه‌هید بووبن. ئه‌مه دیارده‌یه‌کی ناشارستانییه ده‌ستێکی دوژمنکارانه‌ی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموون و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان تێکبده‌ن. ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی که پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک کرد و به‌رنامه‌کیانداناوه کاری له‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانن کوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، میله‌تێکی تازه ئازادی خۆمان وه‌رگرتووه‌و[ .،]له‌م فیدڕاڵییه‌ته‌دا ده‌ژین. فازل میرانی له‌و لێدوانه‌یدا وتی: ئێمه ڕاگه‌یه‌ندراوێکمان ده‌رکردووه‌و[ .،]داوامان له‌حکومه‌تکردووه لیژنه‌یه‌ک پێکبێنێت تا بزانرێت تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه کێن. له‌هه‌مانکاتدا ئێمه سکاڵا له‌سه‌ر ئه‌وانه تۆمارده‌که‌ین که داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان کردووه‌و[ .،]پێچه‌وانه‌ی یاسای خۆپیشاندان ڕه‌فتاریان کردووه‌، چونکه به‌په‌لاماردانی باره‌گای لقی چوار بۆته هۆی که‌وتنه‌وه‌ی کوژران برینداربوونی هاوڵاتیان. جگه له‌مه‌ش بوونه‌ته هۆکاری تێکدانی ئاسایش و ئارامی کوردستان، له‌کاتێکدا هه‌موومان مه‌به‌ستمان پاراستنی ئه‌م سه‌قامگیری و ئارامییه‌یه‌. هه‌روه‌ها ئێمه ناچارین پارێزگاری له‌باره‌گاکانی خۆمان بکه‌ینه‌وه له‌هه‌ر شوێنێک ده‌ستمان بڕوات به‌رگری ده‌یکه‌ن، چونکه فێرنه‌بووینه ته‌عدا له‌که‌س بکه‌ین و ته‌عدا له‌که‌سیش قبوڵ بکه‌ین. میرانی ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌و ئاژاوه‌نانه‌وه کردووه‌، به‌هۆی کوژران و برینداربوونی لایه‌نگرانیان ناتوانن نکۆڵی بکه‌ن که ئه‌وان نه‌بوو، به‌ڵام ئێمه پێمانخۆشه که‌مترین که‌س له‌و ئاژاوه‌یه به‌شداربووبێت، چونکه ئێمه له‌باشکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانمانین له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان، له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که پارتی دیموکراتی کوردستان خه‌ونی بونیادنانی کیانێکی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ ئه‌م وڵات و گه‌له‌و[ .،]پاراستنی ئه‌زموون و ئاسایشی خه‌ڵکی کوردستانه‌، بۆیه به‌دواداچوون له‌سه‌ر تاوانبارکردنی خه‌ڵکێک زۆر ناکه‌ین، جگه له‌مه‌ش لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه کاری حکومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ئاشکرای بکات، چونکه ئێمه وه‌ک لایه‌نێکی غه‌در لێکراو سکاڵا تۆمار ده‌که‌ین و ئه‌رکی حکومه‌ته به‌دواداچوون بکات و جا چ وه‌ک به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی یان یان له‌سه‌ر مۆڵه‌ت واژوویان کردووه له‌رێڕه‌وی مۆڵه‌تی پێدراو ده‌رچوون، ئه‌مه ئه‌رکی حکومه‌ته ده‌ستگیریان بکات و ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریان بکات و به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێته‌وه‌.
لاوێکی کورد له ئه‌ڵمانیا کوژرا [ 18 : 51 ] 2007 / / 17 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/ سلێمانی – شه‌وی ڕابردوو له‌شاری (شتوت گارت)ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا لاوێکی کوردی خه‌ڵکی سلێمانی (ته‌مه‌ن 16 ساڵ) به‌ناوی "چیا عه‌بدولواحید" درایه به‌رچه‌قۆ و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، له‌وباره‌یه‌وه باوکی "چیا" بۆ (ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێر) گوتی: " شه‌وی ڕابردوو له‌یه‌کێک له‌شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره‌دا خۆیی و هاوڕێیه‌کی ده‌که‌ونه بۆسه‌یه‌که‌وه‌و[ .،]هاورێکه‌ی هه‌ڵدێت و چیاده‌مێنێته‌وه ، له‌بۆسه‌که دا به‌بێ هیچ هۆیه‌کی دیاریکراو له‌لایه‌ن ( 15 بۆ 20 ) که‌سی به‌ره‌گه‌ز ئه‌لبانی ده‌درێته به‌رچه‌قۆ و دوای کوشتنیشی ته‌رمه‌که‌ی ده‌رفرێنن به‌ره‌و شوێنێکی نادیار، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌یه‌کێک له‌شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره‌دا ته‌رمه‌که‌یان فڕێ داوه " باوکی چیا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند :" ئێستا ته‌رمه‌که‌ی له‌پزیشکاری دادوه‌ری (شتوت گارت)ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا یه‌و[ .،]لێکۆڵینه‌وه‌و[ .،]شیکاری له‌سه‌رده‌که‌ن و وابڕیاره ڕۆژی (سێشه‌ممه‌) ته‌رمه‌که‌ی ته‌سلیم بکه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، گه‌ر توانای مادیمان هه‌بێت ئه‌وا دواتر ته‌رمه‌که‌ی ده‌گه‌رێنینه‌وه بۆ شاری سلێمانی". جێی ئاماژه‌یه خانه‌واده‌ی چیا له‌ساڵی ( 1996 – 1997 ) به‌ره‌وهه‌نده‌ران کۆچیان کردووه‌و[ .،]له‌شاری (شتوت گارت)ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێبوون .
هه‌ولێر تووشی دۆراندن هات [ 16 : 07 ] 2010 / / 29 – دوێنێ هه‌ینی له چوارچێوه‌ی یارییه‌انی جه‌وله‌ی هه‌شته‌می قۆناغی دووه‌م خولی نایابی عێراقی به‌رێوه‌چوو ، تیادا له کۆمه‌ڵه‌ی باکووردا یانه‌ی هه‌ولێر به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر دۆرا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی موسل. یانه‌ی موێل له نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی هه‌ولێری کرد ، تیادا یانه‌ی موس به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، تاکه گۆلی یارییه‌که له ڕێگای یاریزان (ئه‌نمار ئه‌کره‌م ئیسماعیل) له خوله‌کی ( 44 ) تۆمارکرد. به‌م دۆراندنه‌ش یانه‌ی به کۆکردنه‌وه‌ی ( 57 ) خاڵ به شێوه‌یێکی کاتی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی باکوور مایه‌وه ، و یانه‌ی موسل کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 22 ) خاڵ هاته ڕیبزه‌ندی چوارده‌می خوله‌که‌.
سێ که‌س بوونه قوربانی ڕووداوی هاتووچۆ [ 14 : 16 ] 2008 / / 12 – باهۆز / هه‌ولێر - له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له شاری هه‌ولێر سێ که‌س بوونه قوربانی، که یه‌کێکیان شوفێری ماتۆرسکیله‌. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن له‌لێدوانێکدا به‌"ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند:له‌نزیک نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤیکترا له‌ماتۆرسکلێک ده‌دات و له‌ئاکامدا ده‌موده‌ست شوفێری ماتۆره‌که به‌ناوی"که‌مال سه‌ید"گیانی له‌ده‌ستداوه‌و شوفێری ئۆتۆمبێله‌که‌ش برینداربووه‌. له‌رووداوێکی دیکه‌دا له‌گه‌رِه‌کی کوردستان ئۆتۆمبێلێک که جۆره‌که‌ی نه‌زاندراوه له‌هاولاَتیه‌ک به‌ناوی"تاهیر بورهان"ته‌مه‌ن( 32 ساڵ)ده‌دات، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌شه‌وه ناوبراو گیانی له‌ده‌ستداوه‌، هاوکات شوفێری ئۆتۆمبێله‌که‌ش نه‌وه‌ستاوه‌و خۆی شوێن بزرکردووه‌،خه‌ڵکی نزیک ڕووداوه‌که ته‌رمه‌که‌یان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کردووه‌. هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ستی به‌لێکۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیرکردنی شوفێری ئۆتۆمبێله‌که ده‌ستپێکردووه‌.
له ڕۆژانی جه‌ژندا پارێزگاری له ژینگه‌ی شار ده‌کرێت [ 16 : 08 ] 2008 / / 28 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د – سلێمانی / به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی به‌تایبه‌ت پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به‌شی خزمه‌تگوزاری پارێزگای سلێمانی کیسی خوڵ ده‌داته دوکانداران و ماڵان. به‌پێی نوسراوێکی پارێزگای سلێمانی به‌شی خزمه‌تگوزاری پارێزگای سلێمانی له‌رۆژانی پێش جه‌ژندا له‌رێگه‌ی تیمه‌کانی شاره‌وانیه‌وه کیسی خۆڵ به‌سه‌ر دوکانداران و ماڵانی ناوشاری سلێمانی دابه‌شده‌کات و له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک کیلۆ کیسی نایلۆن 1500 دینار وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو خاوێن ڕاگرتنی شاردا به‌تایبه‌ت له‌رۆژانی پێش جه‌ژندا بۆ دوکانداران و له‌رۆژانی جه‌ژنیشدا بۆماڵان سودێکی زۆری لێوه‌رده‌گیرێت تاوه‌کو پاشماوه‌ی خۆڵ و خاشاک نه‌بێته هۆی تێکدانی ژینگه‌ی شار. به‌پێی نوسراوه‌که‌ی پارێزگای سلێمانی ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی بکه‌ن به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاک له‌شه‌قام کۆڵانه‌کاندا ڕووبه‌رِووی سزای یاسایی ده‌کرێنه‌وه .
03 . 08 . 2010 ئێران ڕه‌تی ده‌کاته‌وه هێرش کرابێته سه‌ر مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له لایه‌ن ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌و ڕاپـۆرتانه ڕه‌ت‌ده‌که‌نه‌وه که ده‌ڵێن سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕۆژی چوارشه‌ممه به نارنجۆکێـک کراوه‌ته ئامانج. ماڵپه‌ڕێـکی کۆنه‌پارێزه‌کان ( . ) بڵاویکرده‌وه که‌وا ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له هێرشێـکی نارنجۆکدا بۆ سه‌ر که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی له شـاری هه‌مه‌دانی ڕۆژئاوای وڵاته‌که ڕزگاری بووه‌. ڕۆیته‌رز و ئه‌لعه‌ره‌بیـیه‌ش هه‌واڵی ئه‌و هێرشه‌یان ڕاگه‌یاند و ئۆفیسی مه‌حمود ‌ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادیان وه‌ک سه‌رچاوه بۆی باسیان کرد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا که‌ناڵی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت هێرشی وا ڕووی نه‌داوه‌.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان: "بۆردومانی قه‌ڵادزێ له دوجه‌یل که‌متر نییه‌و[ .،]ده‌بێت له دادگا تۆمار بکرێت" [ 12 : 35 ] 2010 / / 23 - له ساڵیادی بۆردومانی قه‌ڵادزێ، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌کدا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند؛ بۆردومانی قه‌ڵادزێ له دوجه‌یل که‌متر نییه‌و[ .،]ده‌بێت له دادگا تۆمار بکرێت، هاوکات داوا له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌و ناوچه‌یه بکاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه‌: له کاتژمێر 9 : 45 ی به‌یانیی ڕۆژی 24 / 4 / 1974 دا، چوار فرۆکه‌ی جه‌نگیی بۆمبهاوێژ، له بنکه‌ی که‌رکووکی هێزی ئاسمانییه‌وه‌، به‌به‌رچاوی هه‌ندێ په‌یامنێری میدیای جیهانیی که ئه‌وده‌مه‌ له قه‌ڵادزێ بوون، ئه‌م شاره‌ی بوردومانکردو له‌ئه‌نجامدا ( 163 ) هاووڵاتیی شه‌هیدبوون که هه‌ندێکیان قوتابی زانکۆ بوون و زێتر له ( 250 ) که‌سیش برینداربوون و ده‌یان خانوو و دوکانیش به‌سه‌ریه‌کدا ڕووخان. ئه‌م بوردومانه درِندایه‌ی به‌عس، پێشێلکردنێکی ئاشکرای ڕێککه‌وتننامه‌ی چواری لاهای ساڵی 1907 و ڕێککه‌وتننامه‌ی جنێفی ساڵی 1949 ی جنیف بۆ پاراستنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی که عێراق خۆی ته‌ره‌فێکی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌یه‌و[ .،]دژی هه‌موو نه‌ریت و به‌ندوباوێکی نێوده‌وڵه‌تیی و به‌هاو ڕێساو یاسایه‌کی ئاسمانی و مرۆیی و چه‌ندین برِیارو ڕاسپارده‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو. هه‌ر هه‌موو ئه‌و بنه‌ماو ڕێسایانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که هه‌رگیز نابێ په‌لاماری خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بدرێ ته‌نانه‌ت له کاتی شه‌رِیشدا و ده‌بێ ده‌وڵه‌تان پابه‌ندی ڕێساو بنه‌ماکانی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی بن. له‌راستیدا، ئه‌م په‌لاماره درِندانه‌یه‌، که خۆی له خۆیدا تاوانێکی نێوده‌وڵه‌تیی خه‌ته‌رناک بوو، له سه‌رده‌می دوو جه‌مسه‌ریدا ئه‌نجامدرا که دنیای پێشکه‌وتوو به‌هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و شه‌رِه بێ ئامانه‌ی له دژی گه‌له‌که‌مان به‌ئاگرو ئاسن به‌رِێوه ده‌بردرا، بێ ده‌نگ بوون و ئه‌وه‌ش زێتر ڕژیمی به‌عسی هاندا که له‌سه‌ر ئه‌و جینایه‌ت و سیاسه‌ته سیستماتیکه به‌رنامه بۆ دارِێژراوه به‌رده‌وام بێت و به‌به‌رفره‌وانی له‌دژی گه‌له‌که‌مان به‌تایبه‌تی له نیوه‌ی دووه‌می هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌، به‌چه‌کی کیمیاوی و به‌مه‌به‌ستی ئیباده‌کردنی جێبه‌جێی بکات. ئاخر، تاکه سوچ و گوناهی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره هه‌ر ئه‌وه بوو که مامۆستاو ئاکادیمیانی کورد بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی خوێندنی سه‌دان قوتابی و خوێندکاری زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی تری عێراق نه‌فه‌وتێ که هاتبوونه ڕیزه‌کانی شۆرشی ڕزگاریخوازیی نیشتمانیی کوردستان و درێژه به‌خوێندن بدرێ، برِیاریاندا زانکۆ له‌و شاره بکه‌نه‌وه‌، که‌چی ڕژێمی به‌عس وه‌ک هه‌ر ڕژێمێکی فاشیستی دژه زانست و مه‌عریفه به ناپالم و ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی دانه‌وه‌. هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له‌بیریانه که چۆن له 24 / 4 / 1982 دا، خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ ڕاپه‌رین و دیسان ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ئه‌و ڕژێمه چه‌ند هاووڵاتییه‌کی تریشی لێ شه‌هید و بریندار کردن و به‌ده‌یانیشی لێ گرتن و له ئاکامدا ڕاپه‌رین ڕانیه‌و هه‌ولێرو شوێنی تریشی گرته‌وه‌و[ .،]هه‌ر له تۆڵه‌ی ئه‌م خۆراگرییه‌و چاونه‌ترسییه‌ی خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ، دواتر ڕژێم ئه‌م شاره‌ی له گه‌ڵ خاکدا ته‌ختکردو خه‌ڵکه‌که‌شی بۆ ئۆردوگاکانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێرو سلێمانی ڕاگواسته‌وه‌و ده‌ربه‌ده‌رکرد که تا ئێستاش به‌شێکی زۆریان نه‌شیاون له‌به‌ر بێ جێی، بگه‌رِێنه‌وه شاری خۆیان. که‌یسی بوردومانی قه‌ڵادزێ به ناپالم، چی له ڕووداوه‌که‌ی (دوجه‌یل) که‌مترنیه که دادگای باڵای جینایی عێراقی وه‌ک یه‌که‌مین کێس سه‌یری کردو سه‌دام حسێن و چه‌ند تاوانبارێکی تری له‌سه‌ر به ئیعدامکردن دا! ده‌بوایه ئه‌م که‌یسه بخرابوایه پاڵ کێسه‌کانی تری کوردستان وه‌ک (ئه‌نفاله‌کان، کیمیابارانی هه‌له‌بجه‌، کوشتوبرِی بارزانییه‌کان، کورده فه‌یلییه‌کان...)و دۆسیه‌که‌ی بخرابوایه‌وه به‌رچاوان و قه‌ره‌بووی خه‌ڵکه زیانلێکه‌وتووه‌که‌ی بکرابوایه‌وه‌. هه‌ر چه‌ند ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین تاوانی دژه مرۆیی له‌هه‌ر شوێنێکی عیراق دا کرابێت پشتگوێ نه‌خرێت و گرنگی پێ بدرێت بۆ ئه‌مه‌ش ده‌کرێ و هه‌رچی زووه‌، چی به‌ڵگه‌نامه‌و دۆکیومێنتی له‌مه‌رِ ئه‌و کاره‌ساته هه‌یه کۆبکرێنه‌وه‌و که‌سوکاری قوربانییان و زیانلێکه‌وتووانیش داوای یاسایی خۆیان قه‌ید بکه‌ن و پارێزه‌رانی کوردستانیش کار بۆ ئاماده‌کردنی دۆسیه‌که‌ی بکه‌ن. ئه‌مساڵ که یادی ئه‌م کاره‌ساته ده‌که‌ینه‌وه‌، ڕووی ده‌ممان ده‌که‌ینه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که پێویسته وه‌ک له "قانوونی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان"دا هاتووه پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌و ناوچه‌و ده‌ڤه‌رانه بکاته‌وه که له ئاکامی سیاسه‌ته‌کانی ڕاگواستن و کیمیاباران و ئه‌نفال و کاروکرده‌و شاڵاوی سوپاییدا، زۆرترین زیانیان به‌رکه‌وتووه‌، که قه‌ڵادزێ یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌و[ .،]له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته قه‌ڵادزێ له جاران جوانتر و جوانتر ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه‌. سڵاو بۆ شاری قه‌ڵادزه‌ی خۆراگر سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کاره‌ساتی بۆردومانی 24 / 4 / 1974 ی قه‌ڵادزێ و گشت شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان. د. کمال که‌رکووکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان 23 / 4 / 2010
شه‌ری عێراق ڕۆژانه 750 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت [ 11 : 06 ] 2007 / / 23 - کۆمه‌ڵه‌یه‌کی خێرخوازی ئه‌مه‌ریکی له ئامارێکی تێچونی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق شه‌ر ده‌که‌ن له یه‌ک ڕۆژدا به 750 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێنێ و به‌و بره پاره‌یه ده‌توانرێت خانوو بۆ 6500 خێزان دابین بکرێت و 423 هه‌زارو 529 منداڵ چاودێری وخزمه‌تی ته‌ندروستیان پێببه‌خشرێت و 1 , 27 ملیۆن خانوو ووزه‌ی کاره‌بای بۆ دابین بکرێت و کۆمه‌ڵه‌ی (ئه‌مریکان سیرفیس کۆمیتی )ئه‌و ئامارانه‌ی به‌گه‌وره‌یی له‌شه‌قامه‌کان و ناوچه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڵاو کرده‌وه‌. به‌پێی هه‌واڵی (ئه‌خبار) تۆژینه‌وه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له‌لایه‌ن (جۆزێف ستیگلیتز) شاره‌زا له بواری ئابوری و (لیندا بیلمز) مامۆستای زانکۆ له بواری دارایی گشتی کراوه‌و که‌شه‌ڕی عێراق له هه‌ر خوله‌کێک 500 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت. سه‌رچاوه‌که ئاشکرایکرد، به‌پێی ئاماره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو ساڵی 2006 نزیکه‌ی بڕی 2 , 2 تریلیۆن خه‌رجی گشتی شه‌ری عێراق بووه . سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه‌، کۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی ئه‌مه‌ریکی له نوسراوه‌کانی سه‌ر لافته‌کانیان که بڵاوکرایه‌وه له شاره‌کانی (بۆستن وسان فرانسیسکۆ وشیکاغۆو چه‌ند شارێکی دیکه‌) ئه‌وه‌ی دیاری کردووه که ئه‌م پاره‌یه‌ی بۆ شه‌ری عێراق سه‌رفده‌کرێت ده‌توانرێت چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره له‌بواری ووزه‌و[ .،]بنیادنانی قوتابخانه‌و چاودێری ته‌ندروستی سه‌رفبکرێت له‌مباره‌وه (گاری گێلیسپی)به‌رێوه‌به‌ری یه‌کێک له پرۆژه‌کان گوتی :"شه‌ڕ هیچ به‌رهه‌مێکی نیه‌و[ .،]ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌و شه‌ره سه‌رف ده‌کرێت جێگه‌ی سه‌ر سورمانه‌".
سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به مه‌رسومی کۆماریی چوار پارێزگاری نوێی په‌سه‌ندکرد [ 10 : 16 ] 2009 / / 20 - سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به چوار مه‌رسومی کۆماریی جیا پارێزگاری هه‌ریه‌ک له پارێزگاکانی دیاله‌، ئه‌نبار، میسان، که‌ربه‌لای به فه‌رمی وه‌ک پارێزگار په‌سند کرد و له ڕۆژی ده‌رچوونی مه‌رسومه‌که‌وه به فه‌رمی پارێزگاره نوێیه‌کان ده‌ست به‌کار ده‌بن له پۆسته‌کانییاندا. سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق به چوار مه‌رسوم، "عه‌بدولناسر مونته‌سر بیلا"ی وه‌کو پارێزگاری دیاله‌و[ .،]"ئه‌ماله‌دین ئه‌لهر" وه‌کو پارێزگاری که‌ربه‌لا و "قاسم موحه‌مه‌د عه‌بد حه‌مادی" بۆ پۆستی پارێزگاری ئه‌نبار و "شیاع سه‌بار حاته‌م" بۆ پارێزگاری پارێزگای میسان، ده‌ستنیشانکرد. له‌مه‌رسومه‌کاندا هاتووه که به گوێره‌ی ماده‌ی 7 له یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و به پشت به‌ستن به ماده‌ی 26 له هه‌مان یاسای سه‌ره‌وه‌و[ .،]ماده‌ی 73 له ده‌ستور و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی دیاله‌و[ .،]که‌ربه‌لا و ئه‌نبار و میسان، بڕیارییان له‌سه‌ر داوه‌، بڕیاردرا به دامه‌زراندنی"عه‌بدولناسر مونته‌سربیلا" و "ئه‌ماله‌دین ئه‌لهر" و "قاسم موحه‌مه‌د عه‌بدحه‌مادی" و "شیاع سه‌بار حاته‌م" وه‌کو پارێزگاری ئه‌و پارێزگایانه‌، له‌رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م مه‌رسومه‌وه کار به‌و بڕیاره ده‌کرێت. جێی ئاماژه‌یه "عه‌بدولناسر مونته‌سربیلا" سه‌ر به به‌ره‌ی ته‌وافوق و چاکسازییه‌و[ .،]"ئه‌ماله‌دین ئه‌لهر"یش سه‌ر به ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسایه ، "قاسم موحه‌مه‌د عه‌بدحه‌مادی"یش سه‌ر به کۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی عێراقه‌و[ .،]"شیاع سه‌بار حاته‌م"یش سه‌ر به ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسایه‌.
28 . 01 . 2012 مێزگردێکی تایبه‌ت به کێشه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی فشاره نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان له دژی کۆماری ئێسلامی ئێران به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی، ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی ئێران ئاماده‌ییان ڕاگه‌یاندوه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستاندنی ناوه‌کی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه تیمێکی پشکنه‌رانی ناوه‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشتنه تاران به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر باسی هه‌بوونی به‌رمانه‌ی نهێنی بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی له ئێران. به‌ڕێز نه‌سه‌ره‌دین سلیڤانه‌یی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان له ئوسترالیا، ده‌ڵێت له سی ساڵی ڕابردوودا هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی بۆ جیهان ئاشکرا بووه که ئێران پابه‌ند نابێت به سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی. به‌ڕێز سلیڤانه‌یی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "رۆژ به ڕۆژ بازنه‌ی ئێران بچوکتر د‌‌ه‌بێته‌وه." به‌ڕێز ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی، ڕۆژنامه‌وان له واشنتن، له‌و بڕوایه‌دایه که کۆماری ئیسلامی به هیچ چه‌شنێک ده‌ست له پرۆسه‌ی هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوه‌کی هه‌ڵناگرێت. به‌ڕێز ڕه‌شیدی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "من پێموانیـیه لایه‌نی که‌م له کورت ماوه‌دا، کۆماری ئیسلامی ئێران پاشه‌کشه بکات چونکه هه‌ر پاشه‌کشه‌یه‌ک به خاڵێکی لاواز ده‌زانێت."
ئه‌مرِۆ چاره‌نووسی میسی به دیار ده‌که‌وێت [ 10 : 42 ] 2008 / / 29 - ئه‌مرِۆ چاره‌نووسی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌و[ .،]هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین " میسی" به‌دیار ده‌که‌وێت به مه‌به‌ستی به‌شداری کردنی له ئۆلۆمپیادی په‌کین. به پێی هه‌واڵی ڕوژنامه‌کانی ئیسپانیا که ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه بلاویانکرده‌وه‌، له دوای گفتۆ گویه‌کی زور له نێوان ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌و[ .،]یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین به مه‌به‌ستی به‌شداری کردنی یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی میسی له ئۆلۆمپیادی په‌کین له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌که‌ی ، ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه بریاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی چاره‌نووسی یاریزانی ناوبراو به دیار ده‌که‌وێت که ئایا که له گه‌ل هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌شدار ده‌بێت یاخۆد به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌ل یانه‌که‌ی. جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی به‌رشلۆنه پێویسته‌ییه‌کی زور هه‌یه به یاریزانی ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ل یانه‌که‌ی به‌شداری له یارییه‌کانی پالاَوتنی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بکات.
به‌هۆی تیرۆرسته عه‌ره‌به‌کانه‌وه‌، مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه کورد جه‌له‌ولا چۆڵبکات [ 10 : 01 ] 2010 / / 17 - محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د / خورماتوو- بـه‌هۆی هــه‌رِه‌شـــه‌ی تــیرۆریستی و خـــراپـبوونی بــاری ئـــه‌منـی شـــارۆچکه‌ی جـه‌له‌ولا، زیاتر له ( 550 ) ماڵی کورد ئه‌و شارۆچکه‌یان جێهێشتووه‌. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌رپێکراو له شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا ، تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، به‌هۆی هه‌رِه‌شه‌ی تیرۆریستان و ڕفاندنی هاوڵاتییه کورده‌کانی شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا ، کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و شارۆچکه‌یه ناچارکراون شارۆچکه‌که‌یان به‌جێبێڵن و به‌ره‌و شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆچ بکه‌ن. سه‌رچاوه ئه‌منیه‌که وتیشی: گروپی تیرۆریستی به‌رِه‌گه‌ز عه‌ره‌ب هه‌ڕه‌شه له ماڵه کورده‌کان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌یان چۆڵ بکه‌ن و هه‌ر له هه‌مان کاتدا خێزانی عه‌ره‌ب به‌بیانووی هه‌رِه‌شه‌ی تیرۆریستییه‌وه له شاری دیاله‌وه به‌ره‌و شارۆچکه‌که‌یان دێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورد له‌و شارۆچکه کوردستانییه که‌م بکرێته‌وه . جێی باسه ئه‌م هه‌وڵه‌، له‌دوای کۆچکرنی به‌لێشاوی هاوڵاتییه کورده‌کانی شارۆچکه‌ی خورماتو بۆ شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دێت که به‌هۆی نائارامی باری ئه‌منی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه شارۆچکه‌که‌یان به‌جێ ده‌ێڵن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره تاکو ئێستا هیچ لایه‌نێکی حکومی و حزبی له دۆسێی کۆچکردن و به‌زۆر ئاواره‌کردنی ماڵه‌کورده‌کانی ناوچه‌دابرِاوه‌کانی نه‌پرسیوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕینی دیوموگرافیای ناوچه‌که‌و[ .،]که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورد له ناوچه دابرِاوه‌کاندا .
تورکیا...په‌رله‌مانتارێکی کورد دادگاییکرا [ 8 : 37 ] 2009 / / 06 - به تۆمه‌تی ته‌رویجکردن بۆ په‌که‌که‌، دادگایه‌کی تورکیا سزای ساڵ و نیوێک زیندانیکردنی به‌سه‌ر ژنه په‌رله‌مانتارێکی کورد، سه‌پاند. به پێی هه‌واڵی سایتی ڕادیۆ "سه‌وا" دادگای دیاربه‌کر دوێنێ سزای ساڵ و نیوێک زیندانی به‌سه‌ر " ئایسل تۆگلوک" ئه‌ندام په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌رۆکی پێشووی حزبی "له پێناو کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک" سه‌پاند، له به‌رئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌یه‌کی سیاسیدا له ساڵی 2007 ته‌رویجی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان کردوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "ئایسل تۆگلۆک" په‌رله‌مانتاره‌و[ .،]حه‌سانه‌ی هه‌یه‌، بۆیه به‌ند ناکرێت، تا ئه‌و کاته‌ی په‌رله‌مان بڕیاری لابردنی حه‌سانه له‌سه‌ر ناوبراو ده‌رده‌کات.
ئه‌فغانستان...بیست و چوار چه‌کدار کوژران [ 10 : 30 ] 2008 / / 08 - وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه تیایدا هاتووه‌، که له ئه‌نجامی سێ ڕووبه‌روو بوونه‌وه له نێوان هێزه‌کانی سوپای ئه‌فغانستان و چه‌کدارانی تاڵیبان 24 چه‌کدار کوژران و 7 پۆلیسی ئه‌فغانیش گیانیان له ده‌ستدا. به پێی هه‌واڵی سایتی "جه‌زیره‌" له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌، که له هه‌رێمی زاری له ویلایه‌تی قه‌نده‌هار ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان هێزه‌کانی سوپای ئه‌فغانستان و چه‌کدارانی تاڵیبان ڕوویدا له ئه‌نجامدا 8 چه‌کدار کوژران. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، له ویلایه‌تی هلمه‌ند له ئه‌نجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر مۆلگه‌ی چه‌کداران 11 چه‌کدار کوژران، له ڕووداوێکی دیکه‌دا له‌م ویلایه‌ته له ئه‌نجامی هێرشێکی چه‌کداران بۆ سه‌ر ده‌وریه‌کی پۆلیس، 7 پۆلیسی ئه‌فغانی گیانیان له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له ولایه‌تی غه‌زنه ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان هێزه‌کانی سوپای ئه‌فغانستان و چه‌کدارانی تاڵیبان ڕوویدا له ئه‌نجامدا 3 چه‌کدار کوژران.
نوێترین به‌رهه‌می تیپی ڕه‌نگاله له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان تا قوربان نمایش ده‌کرێت [ 19 : 53 ] 2010 / / 03 – مامه‌یاره ئه‌حمه‌د / هه‌ولێر - تیپی شانۆی ڕه‌نگاڵه‌، نوێترین به‌رهه‌می خۆیان به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه ئاماده کردووه‌و[ .،]ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه تا جه‌ژنی قوربان نمایش ده‌کرێت. "ماهیر حه‌سه‌ن" له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند: "تیپی ڕه‌نگاڵه که ساڵانه به‌رهه‌می نوێیان هه‌یه‌، ئه‌مجاره‌ش به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه نوێترین به‌رهه‌می خۆیان ئاماده کردووه‌و[ .،]له ڕۆژانی جه‌ژندا له سلێمانی ده‌ست به نماییش ده‌که‌ن و ئه‌و شانۆگه‌ریه‌ش له ڕێگای بلیته‌وه ده‌بێت". شانۆکار "ماهیر حه‌سه‌ن" ڕاشیگه‌یاند، شانۆنامه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه به ناونیشانی "پارێزه‌ری ڕه‌حمه‌" له لایه‌ن "تۆفیق عه‌بدۆل" نووسراوه‌و[ .،]خۆی سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی کاری ده‌رهێنانی بۆ کردووه‌، تیایدا ڕۆڵیش ده‌گێرێت. هه‌روه‌ها ئه‌کته‌رانی دیکه‌ی ئه‌و شانۆگه‌رییه بریتین له "که‌مال چالاک"، "قادر جه‌لال"، "ئه‌حمه‌د ڕه‌ئووف"، "رێزان فه‌ره‌ج"، "کورده عوسمان" و...هتد. جێی ئاماژه‌یه‌، تیپی ڕه‌نگاڵه له ساڵی 1998 له سلێمانی دامه‌زراوه‌و[ .،]ئه‌وه ده‌یه‌مین به‌رهه‌می شانۆییانه که بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌و[ .،]ساڵانه به‌رهه‌می تازه‌یان هه‌یه‌و[ .،]که خاوه‌ن بینه‌ری یه‌کجار زۆره‌.
مێرگه‌سوور... فڕێدانی جگه‌ری داگیرساو هۆکار‌ی زۆربه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان بووه‌ [ 12 : 19 ] 2009 / / 09 - ڕائیب جادر/ مێرگه‌سوور- له‌ماوه‌ی دوومانگی ڕابردوودا، 12 حاڵه‌تی ئاگرکه‌وتنه‌وه له سنووری قه‌زای مێرگه‌سوور ڕوویان داوه‌و[ .،]زۆربه‌شیان به هۆکاره‌که‌یان فڕێدانی جگه‌ری داگیرساو بووه‌. به‌رپرسی به‌شی جووڵانه‌وه‌ی به‌تالیۆنی شه‌شی ژینگه‌ی مێرگه‌سوور عه‌بدوڵا میرخان ئاماری دوو مانگی ڕابردووی ژینگه‌ی ناوچه‌که‌‌ی به "ئاژانسی په‌یامنێر" ڕاگه‌یاند و وتی:"له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، له‌ناوچه‌که 12 حاڵه‌تی ئاگر که‌وتنه‌وه ڕوویان داوه‌، که به هۆیانه‌وه پاوان و دارستانێکی زۆری هاووڵاتییان سووتاون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانی گیانیان به‌دواوه نه‌بووه‌و[ .،]هه‌موو ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌کانیش له‌لایه‌ن ژینگه ‌و ئاگرکوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ کۆنترۆڵ کراون". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که‌ناوچه‌ی مێرگه‌سوور ناوچه‌یه‌کی شاخاوییه بۆیه له‌کاتی ئاگرکه‌وتنه‌‌دا، ئاگرکوژێنه‌که ناتوانێت زوو بگاته شوێنی مه‌به‌ست، بۆیه به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی هاووڵاتیان که ڕۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌بووه‌، ئاگره‌کان کوژاونه‌ته‌وه‌. ئه‌وه شی خسته‌رو و وتی:"زۆربه‌ی ئاگره‌کان به‌هۆی جگه‌ری فڕێدراو له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و شۆفێرانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی ڕوویان داوه". داواشی له هاووڵاتییان کرد، که جگه‌ره‌ی داگیرساو فڕێ نه‌ده‌نه سه‌ر زه‌وی، تاکو چیتر ژینگه‌ی ناوچه‌که نه‌بێته قوربانی.
ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریکی دوو خه‌ڵاتی تایبه‌تی وه‌رده‌گرێت [ 17 : 50 ] 2009 / / 14 – هۆلیوود- "جیمز کامێرۆن" ده‌رهێنه‌ری ناوادری ئه‌مه‌ریکی، برِیار وایه به‌و زووانه دوو خه‌ڵاتی تایبه‌تی له ناو ئه‌مه‌ریکا، وه‌ربگرێت. ڕێورِه‌سمی خه‌ڵاتی "مووس"، ده‌یه‌وێت خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی خۆی پێشکه‌ش به ده‌رهێنه‌ری فیلمی " " و "تایتانیک" بکات. ئه‌و خه‌ڵاته له لایه‌ن ئه‌و ئافره‌ته هونه‌رمه‌ندانه‌ی نیۆیۆرکی به‌رِێوه ده‌چێت که له دوو بواری سینه‌ما و ته‌له‌فزیون دا کار ده‌که‌ن. ئه‌و خه‌ڵاته له کاتێکدا پێشکه‌ش به "جیمز کامێرۆن" ده‌کرێت که به‌رِێوه‌به‌رانی "فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سانتا باربارا"، به‌نیازن خه‌ڵاتی تایبه‌تی خۆیان پێشکه‌ش به‌و ده‌رهێنه‌ره بکه‌ن. "جیمز کامێرۆن" ده‌رهێنه‌ری ناودار، ئێستا به کاری پرۆپاگه‌نده بۆ به‌رهه‌مه نوێکه له ژێر ناونیشانی "ئاواتار"، سه‌رقاڵه‌. ئه‌و برِیار وایه له هه‌ر دوو ڕێورِه‌سم به‌شدار بکات و خه‌ڵاته‌کانی ناوبراو وه‌ربگرێت.
فه‌یاز: هه‌ردوو ئیئتیلافه‌که له 10 ڕۆژی تردا کاندیدی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن [ 10 : 03 ] 2010 / / 21 - ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی ڕایگه‌یاند؛ هاوپه‌یمانی هه‌ردوو ئیئتیلافه‌که له ماوه‌ی 10 ڕۆژی داهاتوودا، کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ڕاده‌گه‌یه‌نن. فالح فه‌یاز ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی ڕه‌تیکرده‌وه‌ ناکۆکی له نێوان ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی و ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌بێت، له باره‌ی میکانزمی دیاریکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو. ناوبراو له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، میکانزمی دیاریکردنی سه‌رۆک وه‌زیران به گوێره‌ی ئه‌و ڕێوشوێنه ده‌بێت، که له کۆبوونه‌وه‌کانی پێشتری نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕێککه‌وتووین. فه‌یاز گوتیشی: هاوپه‌یمانی هه‌ردوو ئیئتیلافه‌که له ماوه‌ی 10 ڕۆژی داهاتوودا، کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ڕاده‌گه‌یه‌نن.
سه‌ڵاحه‌دین .. خاڵێکی پشکنین درایه به‌ر گولله [ 15 : 50 ] 2010 / / 02 - محمه‌د ئه‌حمه‌د / خورماتوو- چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گولله ده‌که‌نه سه‌ر خاڵێکی پشکنینی هێزه‌کانی سه‌حوه‌و[ .،]که‌سێکیان ده‌کوژن و سیانی دیکه‌یشیان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند ، به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوجه‌رگه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو خاڵێکی پشکنینی هێزه‌کانی سه‌حوه ( ڕابوون) دایه به‌ر ده‌ست ڕێژ گولله‌و[ .،]ده‌رئه‌نجام ئه‌ندامێکی سه‌حوه گیانی له‌ده‌ست دا و سیانی دیکه‌یشیان به‌سه‌ختی برندار بوون. سه‌رچاوه‌که گوتی: قوربانییه‌کان گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌و[ .،]له هه‌مان کاتدا پۆلیسی تکریت بۆ دۆزینه‌وه ئه‌نجامده‌ری کرداره تیرۆریستییه‌که ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه کردووه‌.
ڕێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشیی ئیبراهیم یوونسی له تاران و سنه به‌ڕێوه چوو [ 10 : 22 ] 2012 / / 18 دیمه‌نێک له ڕِێورِه‌سمه‌که‌- تاران- فۆتۆ: په‌یامنێر تاران 18 شوبات/ فه‌برایه‌ر ( ) ـ ڕێوڕه‌سمی پرسه‌و[ .،]سه‌ره‌خۆشیی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی گه‌وره‌و[ .،]ناسراوی کورد دکتۆر ئیبراهیم یوونسی، له شاره‌کانی تاران و سنه به‌ڕێوه چوو. به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی کورد، ڕێوڕه‌سمی پرسه‌که له ڕۆژانی 15 - 17 شوبات/ فه‌برایه‌ر، له مزگه‌وتی "جامیعه‌ی شه‌هره‌کی غه‌رب" له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران و هه‌روه‌ها له مزگه‌وتی "مه‌لا وه‌یسی" شاری سنه به‌ڕێوه چوو. له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا نووسه‌ر و توێژه‌ری ناسراوی کورد و مامۆستای زانکۆی تاران دکتۆر محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی، سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تیی یوونسی، و پێگه‌ی ئه‌و نووسه‌ر و وه‌رگێڕه بۆ ئاماده‌بووان هاته ئاخاوتن و ژیان و کار و خزمه‌ته‌کان و ئافراندن و داهێنانه‌کانی له بواره‌کانی زمان و ئه‌ده‌بیات و نووسین و وه‌رگێڕان له زمانه‌کانی بیانییه‌وه‌، به وردی شیی کرده‌وه‌. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا زۆربه‌ی که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی کوردستان و ئێران ئاماده‌بوون که بریتی بوون له‌: نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران نازم ده‌باغ، نووسه‌ر و ڕۆماننووسی کورد عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، شانۆکار و مامۆستای زانکۆ دکتۆر قوتبه‌دین سادقی، نووسه‌ر و ڕۆماننووس مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئابادی، وه‌زیری پێشووی ئێران یه‌حیا سادق وه‌زیری، سه‌رۆکی کۆری کوردانی دانیشتووی تاران دکتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، نوێنه‌ری پێشووی سنه دکتۆر جه‌لال جه‌لالی زاده‌، ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان له تاران به‌هرام وه‌له‌دبه‌یگی، ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و مامۆستای زانکۆ، نوێنه‌رانی پێشووی خه‌ڵکی ناوچه‌ی بۆکان له په‌رله‌مانی ئێران دکتۆر بیژه‌ن زولفه‌قارنه‌سه‌ب، ئه‌حمه‌د ته‌ها، یاساناس و مامۆستای زانکۆی تاران دکتۆر یووسف ئه‌بازه‌ری، ئه‌ندامی شۆرای ئیسلامی شاری تاران و وه‌زیری پێشووی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران ئه‌حمه‌د مه‌سجدجامعی، شاعیری ئێرانی سوهه‌یل مه‌حموودی، یاساناس و مافپه‌روه‌ر دکتۆر محه‌مه‌دساڵح نیکبه‌خت، ئه‌ندامانی گرووپی موزیکی کامکاران هوشه‌نگ کامکار، بیژه‌ن کامکار و ئه‌رده‌شیر کامکار، شاخه‌وانی کوردی لووتکه‌ی ئێڤێرێست حه‌مید دێهقان، نوێنه‌ری پێشووی خه‌ڵکی شاره‌کانی سنه سه‌یدمه‌عرووف سه‌مه‌دی، و چه‌ندین که‌سایه‌تی ناوداری دیکه‌. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا خێزان و ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ر له ئاماده‌بوون. هه‌روه‌ها له مزگه‌وتی مه‌لا وه‌یسی شاری سنه‌، ماجد مه‌ردووخ ڕۆحانی، ئومید وه‌رزه‌نده‌، ئه‌حمه‌د نه‌زیری، حامید فه‌رازی، نه‌جمه‌دین جه‌باری و نیعمه‌توڵڵا عه‌زیزی، سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی ئیبراهیم یونسی و کار و چالاکییه‌کانیی هاتنه ئاخاوتن. له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌رپرسی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان شاکر ئه‌بوبه‌کر، له وته‌یه‌کدا به ناوی حکومه‌تی هه‌رێم، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م نووسه‌ره کرد. دکتۆر ئیبراهیم یوونسی، دوانی یوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه 9 شوبات/ فه‌برایه‌ر، به‌هۆی به‌ساڵاچوویی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشیی فه‌رامۆشی له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران کۆچی دوایی کرد. ته‌رمی وه‌رگێڕ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری تارانه‌وه له ڕێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونی دۆستان و هاوڕێیان و بنه‌ماڵًه‌و[ .،]کوردانی دانیشتووی تاران، له‌سه‌ر ویست و داخوازیی خۆی بۆ شوێنی له‌دایکبوونی -شاری بانه‌- گوازرایه‌وه‌و[ .،]ڕۆژی هه‌ینی له مه‌زار و گڵکۆی پاکی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی کوردستان له شارستانی بانه به خاک سپێردرا. ڕێوڕه‌سمی پرسه‌و[ .،]سه‌ره‌خۆشیی نووسه‌ر سه‌ره‌تا له شاری بانه به‌ڕێوه‌چوو، دواتریش له شاره‌کانی تاران، سنه‌و[ .،]ڕه‌شت به‌ڕێوه چوو. یوونسی، نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر، پێشه‌نگی بواری ئه‌ده‌بیاتی وه‌رگێڕان و چیرۆکنووسی کوردستان و ئێران، له ماوه‌ی ساڵانی خزمه‌ت و کار و تێکۆشانی خۆیدا له بواری فه‌رهه‌نگ و زمان و ئه‌ده‌بیات و وه‌رگێڕان، زیاتر له 90 کتێب و ڕۆمان و به‌رهه‌می زۆر گرینگی نووسیوه‌و[ .،]وه‌رگێڕاوه‌. یوونسی، که ماوه‌ی زیاتر له 60 ساڵ له چالاکیییه ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو، له بارودۆخێکی زۆر سه‌خت و دژواردا پێنووسه‌که‌ی دانه‌نا و گرینگترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ده‌بی دنیای ڕۆژئاوای به زمانی فارسی به خوێنه‌ران ناساند، له‌وانه‌: "مێژووی ئه‌ده‌بیاتی ڕووسیا" له 10 به‌رگدا، "چاوخشاندنێک بۆ ئه‌ده‌بیاتی عه‌ڕه‌ب" ، "توفان" به‌رهه‌می شکسپیر، جۆرج ئۆلیۆت، هێنری فیلینگ، تامس هاردی، بێراند ڕاسێل له نموونه‌ی کاره‌کانی ئه‌ون له بواری وه‌رگێراندا. له بواری نووسینیشدا نزیکه‌ی 10 ڕۆمانی چاپ و بڵاو کرده‌وه که هه‌ر کامه‌یان بۆ چه‌ندین جار سه‌ر له نوێ چاپ کراونه‌ته‌وه‌، له‌وانه ڕۆمانه‌کانی: "دادا شیرین"، "گورستان غریبان" و "کج کلاه‌و[ .،]کولی". تایبه‌تمه‌ندی و گرینگیی یوونسی، له بواره جۆراوجۆره‌کانه‌، به‌شێکی له بواری وه‌رگێڕانه‌، به‌شێکی دیکه‌ی له نووسینی ڕۆمان دایه‌، هه‌روه‌ها به‌شێکیشی ئه‌و خزمه‌ته‌یه که به ئه‌ده‌بی سیاسیی کوردی کردوویه‌تی، ئه‌ویش به وه‌رگێڕانی سه‌رچاوه پڕبایه‌خ و پله یه‌که‌کانی دنیا. نووسه‌ر، له سیما هه‌ره دیار و ناودار و به‌رجه‌سته‌کانی بواری نووسین و وه‌رگێران دێته ئه‌ژماردن و به ئافراندنی زیاتر له 60 به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراو و زیاتر له 30 به‌رهه‌می نووسین و به‌رهه‌م گه‌لی چیرۆکیی، له ئاسمانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی کوردستان و ئێراندا بۆ هه‌میشه‌ی میژوو ده‌دره‌وشێته‌وه‌. کاریگه‌ریی کتێبه‌کانی "سیری در‌ادبیات غرب"، "جنبه‌های ڕمان"، "سیری در نقد‌ادب ڕوس" و "تاریخ‌ادبیات‌افریقا، ڕوسیه‌و[ .،]یونان"، له گه‌شه‌کردن و پێگرتنی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له ده‌یه‌کانی ئه‌م دواییانه‌دا بۆ هه‌مووان ڕوون و ئاشکرایه‌. هه‌روه‌ها کتێبه پسپۆڕانه‌و[ .،]زۆر گرینگه‌کانی یۆنسی سه‌باره‌ت به "کورد و کوردستان" شایانی گرینگی پێدانه‌. ئه‌م کتێبانه که زیاتر له 10 به‌رگه له زومڕه‌ی ده‌قه‌کانی پله یه‌کی "کوردناسی" له دنیادا دێته ئه‌ژماردن. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له به‌رهه‌مه‌کانیی بووه هۆی ناسینێکی قووڵ و ورد و گشتیی سه‌باره‌ت به مێژووی پڕ هه‌وراز و نشێوی کورده‌کان. له ساڵی 2007 به هۆی ته‌مه‌نێک کار و ژیان و ڕامانی زانستی، ئه‌ده‌بی و سیاسیی یوونسی، ڕێوڕه‌سمێکی شه‌وی ڕێزلێنان بۆ ئه‌و نووسه‌ر و وه‌رگێره ناوداره‌ی کوردستان و ئێران، به هه‌وڵی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی ناوداری ئێران عه‌لی دێهباشی، له 53 مین شه‌و له زنجیره به‌رنامه‌کانی شه‌وانی گۆڤاری "بوخارا" له ته‌لاری ناسری له ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران له شاری تاران به‌ڕێوه چوو. له دوای کۆتاییهاتنی ڕێوڕه‌سمی "شه‌وی ڕێزلێنانی ئیبراهیم یوونسی"، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌وه کتێبی "میراتی شووم" به‌رهه‌می جۆرج گیسینگ و له وه‌رگێرانی یۆنسی، که ساڵی 1991 له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی "نیگاه‌" چاپ کرابوو، پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرا. مه‌نووچێهر جیهانی/ پ. ف
20 . 10 . 2012 ڕاوبۆچوونی جیاواز هه‌یه له پاکستان له‌سه‌ر چۆنییه‌تی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ ملیتانه‌کانی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر وڵاته‌که له لایه‌ن چه‌ن ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی هه‌زاران پاکستان خۆپیشاندانیان سازدا بۆ پشتوانی کردن له مه‌لالا یوسفزای ئه‌و کچه‌ی که له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه به سه‌ختی بریندار کرا، ڕێبه‌رانی سیاسی به‌رده‌وامن له مشتومڕه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه بکه‌ن له‌گه‌ڵ ملیتانه‌کانی تالیبانی که ده‌ستیان له‌و ڕووداوه‌دا هه‌بووه‌. سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌زا په‌روێز ئه‌شره‌ف له ڕۆژی پێجشه‌ممه سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت تیرۆرستان له ناو ببرێن. سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌شره‌ف ده‌ڵێت " تیرۆرسم زیانێکی زۆری پێگه‌یاندووین و هه‌زاران قوربانی کاری تیرۆرستی له‌م وڵاته‌ماندا هه‌یه‌، پێویسته هه‌مو پاکستانییه‌کان به‌ره‌نگاری گروپه توندڕه‌وه‌کان ببنه‌وه‌، که هه‌وڵی وێرانکردنی پاکستان ده‌ده‌ن". پارتی گه‌لی ده‌سه‌ڵاتداری پاکستانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌وڵی دا به‌رنوسی بڕیاریک له په‌رله‌مان تاوتوێ بکات که ڕێگا بدرێت بۆ کرداری له‌شکری له وه‌زیرستان. ئه‌و هه‌رێمه خێڵه‌کییه ناوچه‌ی سه‌ره‌کی ژماره‌یه‌ک گروپی ملیتانی توندڕه‌وه به ئه‌لقاعیده‌و تالیبانیشه‌وه که هێرشیان کرده سه‌ر یوسفزایی. ڕێبه‌رانی پارتی ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆکی پارتی ئیسلامی سه‌ره‌کی پاکستان مۆلانا فه‌زلور ڕه‌حمان دژی ئه‌و بڕیاره بوون. نوێنه‌ری پارتی کۆمکاری ئیسلامی باڵی نه‌واز ، سادقولفاروق، ڕایگه‌یاند پارتیه‌که‌ی پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه ناکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌و جۆره له ئێستادا فشار بۆ ملیۆنان که‌س ده‌بات که ئاواره ببن و ده‌بێته مایه‌ی هاندانی توندڕه‌وه‌کان بۆ توندوتیژی زیاتر.
لێڤه‌رپول داوای ڕۆدریگز ده‌کات [ 17 : 37 ] 2010 / / 02 – ‌یانه‌ی لێڤه‌رپولی ئینگلیزی داوای ماکسی ڕۆدرێگز یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین و یانه‌ی ئه‌تلیتیکۆمه‌دریدی ئیسپانی ده‌کات. ڕۆژنامه‌ی دایلی میل سپۆرت بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، که ڕِاهێنه‌ری یانه‌ی لێڤه‌پول (رافاێل بینتێز) داوای یاریزانی نوێ ده‌کات، یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆمه‌دری ئیسپانی ماکسی ڕۆدریگز به شێوه‌یێکی خواستراو یه‌کێکه له یاریزانه داوا کراوه‌کانی یانه‌ی لێڤه‌رپول. جێی باسه‌، یاریزان ماکسی ڕۆدریگز داوا ده‌کات که بگه‌رێته‌وه خولی ئه‌رِژه‌نتینی له‌گه‌ڵ ‌یانه‌ی بۆکاجۆنیۆر یاری بکات.
هه‌شت که‌س له ئیسپانیا به تۆمه‌تی فرۆشتنی کۆپته‌ری سه‌ربازی به ئێران، ده‌ستگیر کران [ 9 : 16 ] 2011 / / 27 - پۆلیسی ئیسپانیا باندێکی ده‌ستگیر کردووه که به‌نیاز بوون چه‌ندین هه‌لیکۆپته‌ری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریکی به‌شێوه‌ی قاچاخ بگوازنه‌وه بۆ ئێران به‌رپرسانی پۆلیسی ئیسپانیا ڕۆژی پێنج شه‌مه ( 26 ی ئایار/ مای‌) ڕایانگه‌یاند توانیویانه پێش به فرۆشتنی نایاسایی 9 هه‌لیکۆپته‌ری گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازیی بۆ ئێران بگرن. له ئۆپه‌راسیۆنێکی پۆلیسی ئیسپانیا له شاره‌کانی مادرید و به‌رشه‌لۆنا، 5 بازرگانی ئیسپانیایی و 3 هاووڵاتیی ئێرانی به‌تۆمه‌تی ئه‌و مامه‌ڵه نایاساییه ده‌ستگیر کراون. پۆلیسی ئیسپانیا به هه‌واڵنێرانی وتووه ئه‌و بانده به‌نیاز گواستنه‌وه‌ی 9 هه‌لیکۆپته‌ری جۆری "بێل 212 " بوون که بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز به‌کار ده‌هێنرێت. هاوکات له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌و[ .،]ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌و 9 هه‌لیکۆپته‌ره له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، بڕێکی زۆر که‌ل‌وپه‌لی یه‌ده‌کیش دۆزراوه‌ته‌وه‌و[ .،]ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌. پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و بانده به‌نیاز بوون له ژێر ناوی چاککردنه‌وه‌ی که‌ل‌وپه‌ل و ئامێره ئاسمانیه‌کان ئه‌م کۆپته‌رانه بفرۆشن. به‌های ئه‌م مامه‌ڵه‌یه نزیکه‌ی 140 ملیۆن دۆلار بووه‌. هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئێران له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێکیان نه‌داوه‌. ئێران به‌پێی سزاکانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مافی کڕینی کۆپته‌ری سه‌ربازی نیه‌.
23 . 09 . 2012 ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا دامه‌زراندنی باڵیۆزی نوێ بۆ عێراق په‌سه‌ند ده‌کات له لایه‌ن دوێنێ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشـان دا له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی کۆشـکی سپـی له 11 ی ئه‌م مانگه‌دا دای بۆ دامه‌زراندنی ڕۆبه‌رت بێکرۆفت وه‌ک باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق. ڕۆبه‌رت بێکرۆفت دیپـلۆماتێـکی خاوه‌ن ئه‌زمونه‌و[ .،]پـێشـتر باڵیۆزی وڵاته‌که‌ی بووه له ئوردن و هه‌روه‌ها کاری دیپـلۆماسی له سعودیـیه‌و[ .،]سوریا کردووه‌.
نۆ کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان حه‌وت داواکارییان به‌رزکرده‌وه بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم [ 12 : 50 ] 2010 / / 20 – ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، یادداشتێکی بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رزکرده‌وه‌و[ .،]له توێی حه‌وت خاڵدا داواکاریی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کانی خسته‌رِوو. ئه‌مرِۆ له سه‌نته‌ری ئاڵا له هه‌ولێری پایته‌خت 9 کۆمه‌ڵه‌و[ .،]ڕێکخراوی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانییدا، یادداشتێکی خسته‌رِوو که له کۆی حه‌وت خاڵدا داواکارییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵانه خرابووه‌رِوو. سه‌رۆکی یه‌کێتی نابینایان و که‌مبینایانی کوردستان یادگار پیرداود یادداشته‌که‌ی خوێنده‌وه‌. له یادداشته‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه‌، که تا ئێستا به شێوه‌یه‌کی پێویست داواکارییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵانه جێبه‌جێ نه‌کراوه‌، له هه‌مان کاتیشدا سوپاسی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کراوه که له پرِۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا پێشنیازی زیادکردنی موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کانی خستوه‌ته ناو بودجه‌وه‌. داواکارییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵانه پێکهاتبوو له‌م داواکارییانه‌ی خواره‌وه‌: یه‌که‌م: په‌له کردن له به‌رزکردنه‌وه‌ی پرِۆژه یاسای "که‌مئه‌ندامان" بۆ په‌رله‌مانی کوردستان که ماوه‌ی دوو ساڵه له هۆبه‌ی ڕاوێژکاریی یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ماوه‌ته‌وه‌. دووه‌م: ڕێکخستنه‌وه‌ی موچه‌ی "که‌مئه‌ندامان" به بێ جیاوازی و نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییه‌ی له نێوان موچه‌ی "که‌مئه‌ندامانی" شاره‌کانی هه‌رێم دا هه‌یه‌. سێیه‌م: درووستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هاوچه‌رخ بۆ باره‌گای کۆمه‌ڵه‌کان به جۆرێک؛ له‌گه‌ڵ بارودۆخی "که‌مئه‌ندامان" بگونجێت له پایته‌ختی هه‌رێمدا. چواره‌م: درووستکردنی گۆرِه‌پانێکی وه‌رزشی که هه‌موو جۆره یارییه‌کی تێدا ئه‌نجامبدرێت. پێنجه‌م: دابینکردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئه‌و "که‌مئه‌ندامانه‌"ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نییان هه‌یه‌. شه‌شه‌م: هاوکارییکردنی ئه‌و قوتابییه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی که له کۆلیژ و په‌یمانگاکانی ئێواران وه‌رده‌گیرێن و برِی پاره‌ی ساڵانه‌ی خوێندنییان لێوه‌رنه‌گیرێت. حه‌وته‌م: دابینکردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موو خاوه‌ن پێداویستییه‌کان به بێ جیاوازی.
سه‌یدا ئۆغلۆ: پێویسته بارزانی و تاڵه‌بانی له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌شداریان پێبکرێت [ 12 : 15 ] 2008 / / 07 - ئه‌ندامێکی پێشووی په‌رله‌مانی تورکیا ڕایگه‌یاند که پێویسته کێشه‌ی کورد له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به به‌شداری و هاوشانی "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆک کۆماری عێراق چاره‌سه‌ربکرێت. "سیبغه‌توڵا سه‌یدا ئۆغلۆ" ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی تورکیای سه‌ر به حزبی (ئاناپ) و نوێنه‌ری پێشووی شاری دیاربه‌کر ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێز و گروپانه‌ی که خۆیان به خۆیان ده‌ڵێن ئێمه ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کورد ده‌که‌ین، پێویسته به‌خۆیان دابچنه‌وه که ئایا چه‌ند مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه نوێنه‌رایه‌تی بکه‌ن. ناوبراو گوتی: پێویسته ئه‌و ئه‌رکانه‌ی ئه‌وانه بۆ خۆیان داناوه شی بکرێته‌وه‌، ئه‌و بیروبۆچونانه‌شی که پشتگیری له ئاین و زمان وه‌رده‌گرن، ئه‌رکی خۆیان ته‌واوکردوه‌، ئه‌و که‌سانه تووندوتیژی و هه‌ڕه‌شه ده‌قۆزنه‌وه‌و[ .،]ئیستغالی هه‌ست و بیرۆچوونه‌کان ده‌که‌ن و هێزی خۆیان له‌و ئایدۆڵۆژانه وه‌رده‌گرن که په‌راوێز کراون. له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌ی (رادیکاڵی تورکی) "سیبغه‌توڵا سه‌یدا ئۆغلۆ" گوتیشی: بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بکرێت: 1 - پێویسته حه‌قیقه‌تی کێشه‌ی کورد به ڕه‌سمی دانی پێبنرێت و قبوڵبکرێت و پێویسته له ده‌ستووردا بچه‌سپپێت و ببنه‌یاسا. 2 - نوێنه‌ره‌کانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که هاوشانی ئه‌و کێشه‌ن و مه‌له‌سه‌ن که (تورکیا، سوریا، ئێران و عێراق)ن، له ڕێگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه له سه‌رتاسه‌ری ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێویسته کۆببوونه‌وه‌و[ .،]ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تاوتوێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت ، "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و "جه‌لاڵ تاڵه‌بانی" سه‌رۆک کۆماری عێراق هاوشان قبوڵ بکرێت و به‌شداریان له چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه پێ بکرێت. 3 - پێویسته دوور له‌هه‌ر ترسێک به‌شێوه‌یه‌کی پراکتیکی ئاشتی له نێوان کورد و تورکیا دابین بکرێت. 4 - پێویسته تورکیا هه‌موو داخوازییه‌کان یه‌کێتی ئه‌وروپا جێه‌به‌جێ بکات.
پێشه‌نگایه‌کی گه‌وره له که‌ربه‌لا ده‌کرێته‌وه [ 8 : 57 ] 2010 / / 18 - کۆمپانیایه‌کی چینی به‌نیازه پێشه‌نگایه‌ک بۆ به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌کان له که‌ربه‌لا بکاته‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به ئاژانسی ئیپای ڕاگه‌یاند، کۆمپانیای "شیگیاز هونگ یوکسیو"ی چینی پێشه‌نگایه‌ک بۆ به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌کان ده‌کاته‌وه‌. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ئه‌و پێشه‌نگایه له 20 / 4 تاوه‌کو 12 / 5 به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌رهه‌م و که‌لوپه‌لی چه‌ند وڵاتێک نمایش ده‌کرێن. جێی ئاماژه‌یه کردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشه‌نگایانه‌و[ .،]هاتنی کۆمپانیا ده‌ره‌کیه‌کان ئاماژه‌یه‌کی گرنگن بۆ په‌یدابوونی متمانه له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق له‌لایه‌ن کۆمپانیا بیانیه‌کانه‌وه‌.
ماسته‌رنامه‌یێک له باره‌ی که‌رکوک له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا [ 17 : 10 ] 2008 / / 28 - په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- قوتابیێک له زانکۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر، ماسته‌رنامه‌یه‌کی به‌ناونیشانی "که‌رکوک له سه‌ده‌ی 19 ، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له بارودۆخی سیاسی و ئابووری" پێشکه‌ش کرد و برِوانامه‌ی ماسته‌ریشی به‌ده‌ست هێنا. کاتژمێر 9 ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرِۆ شه‌ممه ماسته‌رنامه‌ی قوتابی به‌ختیار سه‌عید له‌ژێر ناوی "که‌رکوک له سه‌ده‌ی 19 ، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له بارودۆخی سیاسی و ئابووری" له هۆڵی فه‌رهادی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر، تاوتوێکرا. ده‌ستیه تاوتێوکردنی ئه‌م ماسته‌رنامه‌یه له‌مانه پێکهاتبوون: پ.د. جه‌بار قادر غه‌فور ڕاگری کۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان له زانکۆی کۆیه‌(سه‌رۆکی لیژنه‌)، پ.ی.د. دلێر ئیسماعیل حه‌قی شاوێس مامۆستای زانکۆ و سه‌رۆکی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی کوردستان (ئه‌ندام)، د.سه‌لاح محه‌مه‌د هه‌روری مامۆستا له زانکۆی دهۆک(ئه‌ندام)، پ.ی.د. سه‌عدی عوسمان حوسێن مامۆستا له زانکۆی سه‌لاحه‌دین (ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار). تاوتوێکردنی ئه‌م نامه چوار کاتژمێری خایاند و لێژنه‌که هه‌وڵ کۆششی قوتابی ناوبراوی به‌رز نرخاند و برِوانامه‌ی ماسته‌ری له زانکۆی سه‌لاحه‌دین پێ به‌خشرا.
تێنس.. شاراپۆڤا سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شته‌می پاڵه‌وانیه‌تی ئاندیان وێلز [ 15 : 29 ] 2011 / / 16 – کچه یاریزانی ڕووسی (ماریا شاراپۆڤا) شانزده‌هه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شته‌می پاڵه‌وانیه‌تی (ئاندیان وێلز) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کچان. کچه یاریزانی ڕووسی (ماریا شاراپۆڤا) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ڕووسی (دینارا سافینا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 0 ، 6 - 2 ). کچه یاریزانی دانیمارکی (کارۆلین فۆزنیاکی) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ڕووسی (ئه‌لیسا کلیبانۆڤا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 3 ، 6 - 1 ) ، ( 6 - 2 ). کچه یاریزانی به‌لجیکی (کیم کلیسته‌رز) به‌رامبه‌ر به کچه یاریزانی ئیتالی (ماریۆ بارتۆلی) به هۆی پێکانه‌وه ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیتیه‌که کرد. کچه یاریزانی سرِبی (ئانا ئیڤانۆڤیچ) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی سرِبی (ئیلینا یانکۆڤیچ) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 4 ، 6 - 2 ). کچه یاریزانی بیلارووسی (فیکتۆریا ئازارینکا) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی پۆڵه‌ندی (ئه‌نیسکا ڕادڤانیسکا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 3 ، 7 - 6 ) ، ( 6 - 4 ). کچه یاریزانی ئیسرائیلی (شاهار بێر) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ئیتالی (فرانسیسکا شیاڤۆنی) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 4 ، 7 - 6 ) ، ( 6 - 3 ). کچه یاریزانی چینی (شوای بینگ) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ڕووسی (نادیا پێترۆڤا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 4 ، 6 - 3 ) ، ( 7 - 5 ). کچه یاریزانی به‌لجیکی (یانینا وێکمایه‌ر) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی سلۆڤاکی (دۆمینیکا سیبۆلکۆڤا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 7 - 5 ، 7 - 5 ).
که‌رکوک… کوڕی ئاغای کاکه‌ییه‌کان تیرۆرکرا [ 10 : 44 ] 2009 / / 03 - له‌وکاته‌ی بۆ سه‌ر ده‌وامی ئاسایی خۆی ده‌چووه‌، چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو "وریا فه‌تاح" کوڕی "فه‌تاح ئاغای کاکه‌یی"یان تیرۆرکرد. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌که به ئاژانسی "په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌کی "یه‌کی حوزێره‌ن" له که‌رکوک، چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو ده‌ستڕێژییان له "وریا فه‌تاح" کوڕی سه‌رۆک عه‌شیره‌تی کاکه‌یی "فه‌تاح ئاغای کاکه‌یی" کردوه‌. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی درکاند، له‌و ڕووداوه‌دا ده‌ستبه‌جێ "وریا فه‌تاح" گیانی له‌ده‌ستداوه‌و[ .،]دواتر گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری که‌رکوک. جێی ئاماژه‌یه‌، "وریا فه‌تاح" سه‌رپه‌رشتیاری سایلۆیه‌.
کۆریای باکوور پێویستیی به زیاتر له پێنج‌سه‌د ته‌ن دانه‌وێڵه هه‌یه [ 13 : 00 ] 2010 / / 17 - نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرتێک‌دا سه‌باره‌ت به ئاسایشی خۆراک له کۆریای باکوور ڕایگه‌یاند، ئه‌م وڵاته بۆ به‌رنامه‌ی خۆراکی خۆی پێویستیی به 542 ته‌ن دانه‌وێڵه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه. به پێی هه‌واڵێکی ڕادیۆ "ده‌نگی ئه‌وروپای ئازاد"، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان( ) و به‌رنامه‌ی جیهانیی خۆراک ڕایانگه‌یاندووه، کۆریای باکوور له ساڵی بودجه‌ی 2010 - 2011 ، پێویستیی به زیاتر له 800 ته‌ن دانه‌وێڵه هه‌یه، له کاتێک‌دا ئه‌م وڵاته ده‌یه‌وێت ته‌نیا 300 ته‌ن دانه‌وێڵه هاورده بکات. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه، نزیکه‌ی 5 ملیۆن هاوڵاتیی کوریای باکوور، ڕووبه‌ڕووی که‌میی خۆراک بوونه‌ته‌وه. هانارده‌ی خۆراک بۆ کۆریای باکوور، به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی، زۆر که‌م بۆته‌وه.
هاتنی گه‌شتیاری بیانی بۆ هه‌رێم نزیکه‌ی دوو هێندی ساڵی ڕابردوو زیادی کردوه [ 15 : 36 ] 2012 / / 26 ڕاپه‌ڕین 26 ته‌موز / یۆلیۆ ( ) – سه‌رچاوه‌یه‌ک له ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێنج مانگی ساڵی ڕابردوو، هاتنی گه‌شتیاری بیانی بۆ هه‌رێم نزیکه‌ی دوو هێنده‌ی ساڵی ڕابردوو زیادی کردوه‌. وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم نادر ڕۆستی له لیدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له ئێستادا ئاماری پێنج مانگی ئه‌مساڵی هاتنی گه‌شتیاری بیانیمان بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌کانی هه‌رێم ئاماده‌کردوه که به‌ڕێژه له چاو پێنج مانگی ساڵی پار 75 % واته نزیکی دوو هێنده زیادی کردوه‌. ڕۆستی ڕێژه‌که‌ی به ژماره نه‌درکاند و گوتی: ئاماری مانگی حوزه‌یرانیش له ته‌واوبووندایه‌, بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش ته‌واوبکه‌ین هه‌مووی له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکرا ده‌که‌ین که پێده‌چێت ئه‌و ڕێژه‌یه زیاتریش بکات. باسی له‌وه‌شکرد: به‌هۆی ئه‌و پلانه‌ی که بۆ گه‌شه‌ی گه‌شتیاری دامانناوه‌، هاوکات به‌هۆی ڕاگه‌یاندنی 12 جۆره‌که‌ی گه‌شتیاری و لایه‌نی هۆشیاری و ئه‌لیکترۆنی و بواره‌کانی دیکه‌، هه‌ست ده‌که‌ین که ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیارانی بیانی بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام له‌به‌رزبونه‌ودایه‌. به گوته‌ی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم: هه‌موو ئه‌وانه‌ش دواجار ده‌بنه هۆی به ئابوریکردنی که‌رتی گه‌شتیاری هه‌ریێم که ئامانجی ده‌سته‌که‌مانه‌. دڵشاد ئه‌حمه‌د / ص . س
مالکی: پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا ته‌نها ئابووری مه‌به‌ست نییه [ 10 : 45 ] 2009 / / 15 – سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ نوری مالکی گوتوویه‌تی: "پارتی کرێکارانی کوردستان ( ) به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، ده‌بێت له خاکی عێراق بچێته ده‌ره‌وه‌"، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی کرانه‌وه‌ی کوردیش ئاماژه‌یداوه‌، حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵده‌ستن. مالکی له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی ئاسمانی تورکیایی گووتوویه‌تی: ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا – ئه‌نقه‌ره له سه‌ر ئاستێکی باڵای ستراتیژی په‌ره‌ی پێ بدرێت، بۆ ئه‌م مه‌سته‌ش لیژنه‌یه‌کمان داناوه‌و[ .،]ئه‌رکی ده‌ست نیشان کردنی ئه‌و خاڵه گرنگانه‌یه که له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان، پێویسته بایه‌خیان پێ بدرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه‌، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق – تورکیا لایه‌نه‌کانی سیاسی، ئابووری، وه‌به‌رهێنان و سه‌قامگیری له خۆ ده‌گرێت، که پێشووتر ڕێککه‌وتن و واژیان له‌سه‌ر کراوه‌و[ .،]ئێستا کاتی جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتن واژووکراوه‌کان هاتووه‌. هه‌ر ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گوتوویه‌تی: ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا له بواری ئابوورییه‌وه په‌ره‌سه‌ندنێکی زۆری به‌خۆوه بینیوه‌، به‌ڵام بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان مه‌به‌ستی ئێمه ته‌نها په‌یوه‌ندیی ئابووری نییه‌، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کی ستراتیژ گه‌شه پێ بده‌ین و له‌مباره‌یه‌وه کاری زیاتر بکه‌ین. سه‌باره‌ت به پرسی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( )، نوری مالکی بۆ ئه‌و که‌ناڵه تورکیایه گوتوویه‌تی: ئێمه چه‌کدارانی وه‌کو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووه‌و[ .،]به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکراش هه‌ڵوێستی خۆمان له باره‌یانه‌وه ڕاگه‌یاندووه‌. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌یداوه‌، ڕاسته چه‌کدارانی ئه‌و ڕێکخراوه له ناوچه شاخاوییه سه‌خته‌کانی عێراق جێگرن، به‌ڵام له ته‌واوی کارو چالاکییه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌ی ئاگاداریمان هه‌یه‌و[ .،]کاری زۆریش کراوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری و پیشتیوانیه لۆجستییه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه بنه‌بڕ بکرێت، که تاوه‌کو ئێستا ئه‌م هه‌وڵه به‌رده‌وامی هه‌یه‌، چونکه بوونی ئه‌م ڕێکخراوه کێشه‌ی ناوخۆیی بۆ خودی عێراقیش دروست کردووه‌. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: حکومه‌تی عێراق ده‌ست ناخاته ناو کاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێکی دراوسێ، به‌ڵام چه‌کدارانی ده‌ستیان خستۆته ناو کاروباری ناوخۆیی عێراق، بۆیه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت پێویسته ئه‌و ڕێکخراوه خاکی عێراق جێبهێڵێت. له وه‌ڵامی پرسیارێکی که‌ناڵی هه‌شتی تورکیا، ئایا عێراق له چوارچێوه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتی به‌رامبه‌ر به کورد هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه‌؟!، نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گوتوویه‌تی: به‌ڵێ په‌یوه‌ندیی 100 %مان پێوه هه‌یه‌، حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م پڕۆژه‌یه به‌شدارن، بۆیه هه‌ر ئه‌رکێک له جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه بکه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ر یه‌کێک له‌م دوو حکومه‌ته‌، ئه‌وا به ئه‌رکی خۆمان هه‌ڵده‌ستین. جێی ئاماژه‌یه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) و ژماره‌یه‌ک وه‌زیرانی حکومه‌ته‌که‌ی به سه‌ردانێکی فه‌رمی بگه‌نه به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدڕاڵ و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووریی و ئایشی نێوانیان گفتوگۆ بکه‌ن.
سوێد پاره ده‌داته په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌کانیان [ 10 : 20 ] 2008 / / 21 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له فه‌رمانگه‌ی کۆچکردن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ڕایگه‌یاند، که حکومه‌ت پاره ده‌داته ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌ی داواکاریه‌کانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌که‌یان. به پێی هه‌واڵی (فرانس پرێس) فیلیپا نۆردفلت فه‌رمانگه‌ی کۆچکردن ڕوونیکرده‌وه‌، ئێمه بروامان وایه که په‌نابه‌ران سیسته‌می وڵاته‌که‌ی ئێمه‌یان بۆ خۆیان ئیستغلال کردوه‌، بۆیه سوید له ساڵی 2007 وه سیاسه‌تێکی توندی له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران گرتۆته به‌ر و له ڕێگه‌ی به‌خشینی پاره په‌نابه‌ران هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه وڵاته‌که‌ی خۆی. فیلیپا نۆردفلت ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه‌، که حکومه‌تی سوید بڕی 2135 یۆرۆ ده‌به‌خشێته هه‌ر که‌سێک که ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه بۆ ولاته‌که‌ی خۆی، هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه 6300 یۆرۆ ده‌به‌خشێته هه‌ر خێزانێک که ده‌یه‌وێ بگه‌رێته‌وه وڵاته‌که‌ی.
وۆرکشوپه‌ک ل دور توندوتیژی و خوکوشتنا ژنان ل دهۆکێ هاته سازکرن [ 18 : 29 ] 2010 / / 23 - محه‌مه‌د گوهه‌رزی/دهۆک- ژبو به‌ره‌نگاربوونا توندوتیژی و دیاردا خوکوشتنا ژنان، ل هولا جڤاتا پاریزگه‌ها دهۆکێ وۆرکشوپه‌ک بو سه‌رجه‌م ڕێکخراوێن ژنا برێڤه چوو. ل دور ڤێ چه‌ندێ "گوڤار ئه‌نوه‌ر میرزا" ئه‌نداما جڤاتا پارێزگه‌ها دهۆکێ بو ئاژانسا په‌یامنێر دیارکر: "ئه‌ڤ وۆرکشوپه ژلایێ ئه‌ندامێن ژن دناڤ جڤاتا پارێزگه‌هێ ڤه هاتیه سازکرن و چه‌ندین ڕێکخراوێن تایبه‌تمه‌ند ب کارێ ژنان ڤه تێدا به‌رهه‌ڤ بوونه‌و[ .،]ته‌وه‌رێ سه‌ره‌کی گرێدایه‌ب[ .،]دیاردا خوکوشتنا ژنان ڤه‌و[ .،] 3 بابه‌ت هاتینه به‌رهه‌ڤ کرن و دێ دانوستاندن ل سه‌ر هێنه کرن. هه‌روه‌سا "مونا عه‌بدولمه‌جید" ئه‌نداما جڤاتا به‌ره‌نگاریا توندی تیژیێ دژی ئافره‌تا ل دهۆکێ بو ئاژانسا په‌یامنێرخویاکر: "ئه‌ڤ ڕونشتنه درێژی پێدانه‌که‌ب[ .،]پلانا مه یا به‌رده‌وام بو به‌رسینگرتنا دیاردا خوکوشتنێ کو د ئیسال‌دا چه‌ندین ژنێن باژێری مه گیانێ خو ژده‌ستداینه‌و[ .،]مه‌ره‌ما مه ژی ئه‌وه‌، ژن بخو ده‌ستپێشخه‌ر بیت بو هشیارکرنا خه‌لکی و به‌ره‌نگاربوونا ڤێ دیاردێ. دیسان "ڤیان عه‌باس" به‌رپرسا ڕۆژنامه‌نڤیسێن مێیینه‌ل[ .،]دهۆکێ بو ئاژانسا په‌یامنێر گوت: ئه‌ڤ جوره ڕونشتنه زۆر گرنگن، ژبه‌رکو ڕه‌گه‌زێ ژنێ بتنێ دشێت برینێت خو سارێژکه‌ت، بدیتنا مه دیاردا خوکوشتنێ بساناهی ناهێته بنبرکرن، ژبه‌رکو ڤه‌رێژا که‌لتوره‌کێ یه کو کێشێن جڤاکی زور تێدا هه‌نه‌و[ .،]ئێشێن ده‌روونی زۆر دبن و ژن ژبه‌ر لاوازیا خو په‌نادبه‌ته به‌ر خوکوشتنێ. د ئه‌ڤساله‌دا تاکو داویا هه‌یڤا ئه‌یارێ، 40 ژنا لسه‌رانسه‌ر پارێزگه‌ها دهۆکێ خوکوشتینه‌.
گه‌را نه‌هێ یا فیسته‌ڤالا موته‌نه‌بی دێ برێڤه بچیت [ 14 : 37 ] 2011 / / 15 هه‌ولێر 15 ئاب/ ئۆگۆست ( ) – فیسته‌ڤالا موته‌نه‌بی کو ژ لایێ پارێزگه‌ها واست، وه‌زاره‌تا ڕه‌وشه‌نبیری و ئێکه‌تیا نڤیسه‌ران ل عیراقێ دهێته سازکرن، بریار ئه‌وه گه‌را وێ یا نه‌هێ برێڤه بچیت. یاریده‌ده‌رێ پارێزگه‌ها واست بو کاروبارێن ڕه‌وشه‌نبیری حه‌یده‌ر جاسم محه‌مه‌د ب سۆمه‌ریه نیوز ڕاگه‌هاند "ئیداره‌یا پارێزگه‌ها واست به‌رهه‌ڤیا بو گه‌را نه‌هێ یا فیسته‌ڤالا موته‌نه‌بی دکه‌ت، کو بریار ئه‌وه بو ده‌مێ دوو ڕۆژا دێ یا به‌رده‌وام بیت". گوت ژی "بریار ئه‌وه فیسته‌ڤال ل مه‌ها ئه‌یلول/ سپێتێمبه‌ر برێڤه بچیت، هه‌رچه‌ند ئه‌ڤ ده‌مێ هاتیه دیار کرنه بیت بهێته گورین، ئه‌و ژی ژ به‌ر کو هه‌تا نها ب شێوه‌یه‌کێ فه‌رمی پارێزگه‌ها واست، وه‌زاره‌تا ڕه‌وشه‌نبیری و ئێکه‌تیا نڤیسه‌ران ل عێراق بریار ل سه‌ر ڤێ چه‌ندێ نه‌دایه‌". سه‌روکێ ئێکه‌تیا نڤیسه‌رێن ل واست ڕاگه‌هاند "بریاری هاتیه دان په‌یکه‌ره‌ک بو موته‌نه‌بی بهێته چێکرن و ل ئێک ل گوره‌پانێن سه‌نته‌رێ واست بهێته دانان". هۆزاڤانێ ناڤدارێ عه‌ره‌ب موته‌نه‌بی، ناڤێ وی یێ دروست ئه‌حمه‌د کورێ ئه‌لحوسه‌ین کورێ عه‌بدولسه‌مه‌د ئه‌کنه‌دی ئه‌لکوفی یه‌، ل باژێرێ کوفه‌ل[ .،]باشوورێ عیراقێ ژ دایک بیه‌. پ. ف
به‌زم و ڕه‌زم له فیستیڤاڵی قوتابیانی ئێران [ 9 : 36 ] 2011 / / 04 تاران 4 حوزه‌یران/ یۆنیۆ ( ) - شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قامی "به‌زم و ڕه‌زم" له نووسین و ده‌رهێنانی شانۆکاری کورد موجته‌با مورادی، له 14 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی قوتابیانی ئێران له تاران نمایشکرا. شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قامی "به‌زم و ڕه‌زم" به‌رهه‌می گرووپی شانۆی "کارمیسن"ی کرماشان له به‌شی شانۆگه‌رییه‌کانی "گۆڕه‌پانی و ئایینی"، له حه‌ساری ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران و شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای شانۆی شاری تاران نمایشکرا. شانۆکاری کورد موجته‌با مورادی له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆکی شانۆگه‌ری "به‌زم و ڕه‌زم" گوتی "ئه‌م شانۆگه‌رییه ماوه‌که‌ی 25 خوله‌که‌و[ .،]سه‌باره‌ت به ئایینه کۆنه‌کانی کورده‌وارییه‌، تیایدا کورده‌کان به یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی پێکه‌وه به‌سه‌ر پیلانه‌کاندا زاڵ ده‌بن". گوتیشی "ده‌مێک به‌ر له ئێستا ده‌مویست سه‌باره‌ت به دابوونه‌ریتی کورده‌واری، جلووبه‌رگی کوردی و ئایین و سوننه‌ته‌کانی کورده‌واری شانۆگه‌رییه‌ک پێشکه‌ش بکه‌م. نمایشکردنی ئه‌م کاره له به‌شی شانۆی سه‌رشه‌قامی فیستیڤاڵه‌کانی ئێران یه‌گجار زۆر که‌ڵکه‌ڵه‌ی من بوو، یانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ته‌ما بووم ئه‌م کاره پێشکه‌ش بکه‌م، به‌ڵام به پێی بابه‌ته‌کانی فیستیڤاڵه‌کانی ئێران ئه‌و کاره هه‌ر دوا ده‌که‌وت، به‌ڵام ئه‌مساڵ له به‌شی شانۆگه‌رییه‌کانی "گۆڕه‌پانی و ئایینی"، له 14 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی قوتابیانی ئێران ئه‌م کاره‌م ئه‌نجامدا". ڕوونیشیکرده‌وه "ته‌نیا به‌وه ڕازی نابم بینه‌ر هه‌ر شانۆکه ببینێت، به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بینه‌ر بێته ناو شانۆکه‌وه‌، نه‌زانێت ئه‌مه شانۆیه‌کی سه‌رشه‌قامه یا له بنه‌ڕه‌تدا شانۆیه‌. ده‌بێت بێته پێشێ و بۆخۆشی سه‌باره‌ت به جلووبه‌رگ و دابوونه‌ریتی کورده‌واری بیروڕای خۆی ده‌ربڕێت. به له به‌رکردنی جلووبه‌رگی کوردی شانازی بکات". موجته‌با مورادی سه‌باره‌ت به کاره‌کانی پێشووی گوتی "من شانۆی سه ته‌ختی شانۆشم پێشکه‌ش کردووه‌، به‌ڵام کاری سه‌ره‌کی من له به‌شی شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قامدایه‌، پێشتر دوو شانۆگه‌ری "زنگ تفریح" و "اخر خت"م له به‌شی سه‌رشه‌قامی فیستیڤاڵه‌کان نمایشکردبوو، شانۆگه‌ری "زنگ تفریح" سه‌باره‌ت به گرفته‌کانی قوتابیان بوو، شانۆگه‌ری "اخر خت" کارێکی کۆمه‌ڵگایی سه‌باره‌ت به ئایدز بوو که له فیستیڤاڵی ده‌سکه‌وته‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای ئیسفه‌هان نمایشکرا و هه‌روه‌ها شانۆگه‌ری "هه‌قلی مه‌قۆ" که سێیه‌مین کاری شانۆیی من بوو به هاوکاری قوتابیانی زانکۆی "رازی" کرماشان، له به‌شی شانۆگه‌ری سه‌ر شه‌قام له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی قوتابیانی ئێران له تاران نمایشکرابوو". ستافی ئاماده‌کردنی شانۆگه‌ری "به‌زم و ڕه‌زم" بریتین له‌: نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر: موجته‌با مورادی، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: حامید محه‌مه‌دی، ئه‌کته‌ره‌کان: موجته‌با مورادی، ئارمان په‌روازه‌، حامید ڕه‌حمان پوور، وه‌حید پوولادی، دانیار عه‌باسی، سه‌حه‌ر قه‌نبه‌ری، سارا قه‌نبه‌ری ڕاد، سارا ئه‌میری و مۆنا پووربه‌ستام، مونشی سه‌حنه‌: سارا قه‌نبه‌ری ڕاد. به‌رپرسی سه‌حنه‌: سه‌حه‌ر قه‌نبه‌ری، دیزاینی سه‌حنه‌: نه‌دا سه‌لیمی، دیزاینی، جلووبه‌رگ: سوپاس ته‌باته‌بایی، موزیک: ساسان یه‌زدانی، دیزاینی ئافیش و برووشور: هادی بوله‌ندبه‌خت، هاوکارانی دیکه‌ی گرووپ: مێهران فه‌یزبه‌شیری پوور و موسه‌یب نۆخاس، ناوی گرووپ: کارمیسن، ماوه‌: 25 خوله‌ک، ساڵی به‌رهه‌مهێنان: 2011 . شانۆکاری لاوی کرماشانی موجته‌با مورادی ساڵی 1987 له شاری کرماشان له دایکبووه‌. ده‌رچووی به‌شی میکانیکه له زانکۆی ڕازی شاری کرماشان، تاکوو ئێستا ئه‌م خه‌ڵاتانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌: دیپڵۆمای شانازی نووسینی شانۆنامه‌و[ .،]ده‌رهێنه‌ری بۆ شانۆگه‌ری "زنگ تفریح" له یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی ناوچه‌یی زانکۆکانی ڕۆژئاوای ئێران، دیپڵۆمای شانازی نووسینی شانۆنامه‌، ده‌رهێنه‌ری و ئه‌کته‌ری بۆ شانۆگه‌ری "اخر خت" له فیستیڤاڵی پارێزگایی مانگ، خه‌ڵاتی سێیه‌می ده‌رهێنه‌ری بۆ شانۆگه‌ری "برگ ڕیزان" و چه‌ندین خه‌ڵاتی دیکه‌. مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف
عێراق نیازی زیادکردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌یه [ 11 : 18 ] 2008 / / 25 – وه‌زیری نه‌وتی عێراقی "حسێن شه‌هرستانی" ئاشکرایکرد که وڵاته‌که‌ی نیازی زیادکردنی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ڕۆژانه بڕی 400 هه‌زار به‌رمیلی دیکه‌ی نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شکردۆته‌وه که هیچ که‌موکوڕییه‌کیان نیه له خستنه ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهانی دا. شه‌هرستانی تایبه‌ت به "ئاژانسی ڕۆیته‌رز" ڕایگه‌یاندووه که ئێستا عێراق ڕۆژانه 2 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، پێشبینی ده‌کرێت له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ دا ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ 2 ملیۆن 600 هه‌زار تا 2 ملیۆن 700 هه‌زار به‌رمیل زیاد بکرێت. هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی عێراقی پێشبینی ئه‌وه‌شی کردووه نرخی هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت له‌مساڵدا به ئاستێکی که‌م دابه‌زێت، که نرخی هه‌ر به‌رمیلێک له نێوان 70 تا 80 دۆلار جێگیر بێت. جێی ئاماژه‌یه ئێستا وه‌زیری نه‌وتی عێراقی "حسێن شه‌هرستانی" و جێگری سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق دکتۆر "به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح" ئێستا له وڵاتی سویسران به‌شدارن له مونته‌دای ئابووری جیهانی له شاری "داڤۆس"ی ئه‌م وڵاته که ساڵانه له کۆتاییه‌کانی کانوونی دووه‌م به ئاماده‌بوونی پسپۆر و شاره‌زایانی ئابووریکار و سیاسه‌تمه‌داران ساز ده‌کرێت.
پڕۆژه‌ی دوو سایدی سلێمانی – عه‌ربه‌ت کرایه‌وه [ 18 : 15 ] 2007 / / 08 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د / سلێمانی - پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ی دوو سایدی (سلێمانی- عه‌ربه‌ت) به‌بڕی زیاتر له ( 26 ) ملیار دینارکرایه‌وه که به‌پێی ئاماره‌کان پێشتر به‌هۆی خراپی ڕێگاکه زیاتر له ( 180 ) که‌س له‌م شه‌قامه‌دا به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستدابوو. به‌ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان (عومه‌ر فه‌تاح) و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌به‌رپرسانی حکومی و حزبی له‌رێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌که‌دا جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌وتارێکیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌حکومه‌تی کوردستان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌کانه به‌هاولاَتیان و ئه‌م ئه‌رکه‌ش به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌و و نیشته‌جێکردن سپێردراوه . ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌سه‌ربودجه‌ی حکومه‌تی کوردستان و به‌بڕی( 26 ) ملیار و ( 296 ) ملیۆن و ( 548 ) هه‌زار و ( 600 ) دینار ئه‌نجامدراوه‌و[ .،]درێژی شه‌قامه‌که ( 14 ) کیلۆمه‌تر و ( 54 ) مه‌تر و ( 25 ) سانتیمه‌تره وپانیه‌که‌شی ( 8 ) مه‌ترو ( 25 ) سانتیمه‌و[ .،]شاری سلێمانی ئه‌به‌ستێته‌وه به کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌و[ .،]کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاولاَتیان ده‌کات. هه‌رچه‌نده پێشتر واده‌ی ته‌واوبونی ئه‌م پڕۆژه‌یه دواخراوه‌، به‌لاَم دوامۆڵه‌ت بۆته‌واوکردنی ته‌واوی پڕۆژه‌که ( 31 / 12 / 2007 ) ده‌بێت و دواتریش پڕۆژه‌ی به‌دووساید کردنی ڕێگای (پێنجوێن - سه‌ید سادق) ده‌ست پێده‌کات. ئه‌م شه‌قامه یه‌کێک بوو له‌شه‌قامه‌ترسناکه‌کانی هاتوچۆ و ته‌نانه‌ت به‌هۆی زۆری ڕووداوه‌کانه‌وه به‌رێگای مه‌رگ ناونرابوو، به‌پێی ئاماره‌کانیش زیاتر له ( 180 ) که‌س له‌م شه‌قامه‌دا به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
گه‌وره ڕاوێژکارێکی سه‌رۆک کۆمار نامه‌یه‌کی تاڵه‌بانی گه‌یانده بارزانی [ 14 : 19 ] 2010 / / 23 - گه‌وره ڕاوێژکارێکی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان و نامه‌یه‌کی تاڵه‌بانی گه‌یانده بارزانی. ئێواره‌ی دوێنێ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازیکرد له فه‌خری که‌ریم گه‌وره ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ. له دیداره‌که‌دا فه‌خری که‌ریم نامه‌یه‌کی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵی گه‌یانده مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به پێشڤه‌چوونه سیاسییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان کوتله ولایه‌نه جیاجیاکانی عێراق بۆ گه‌یشتن به خاڵی هاوبه‌ش و په‌له‌کردن له پێکهێنانی حکوومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی. له دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که پێویسته بۆ ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومه‌تێکی دیموکراسی نیشتمانیی پشت به ده‌ستوور ببه‌سترێ.
خشته یارییه‌کانی خولی ئیتالیا [ 17 : 36 ] 2009 / / 18 – له هه‌فته‌ی داهاتوودات جه‌وله‌ی حه‌ڤده‌م له خولی ئیتالیا به‌رێوه‌ده‌چێت، تیادا له یاری لوتکه‌دا یانه‌ی فیۆرنتینا میوانداری یانه‌ی ئه‌یسی میلان ده‌کات. خشته یارییه‌کان شه‌ممه پۆلۆنیا × ئه‌تالانتا ( 8 . 00 ) شه‌و فیۆرنتینا × ئه‌یسی میلان ( 10 . 45 ) شه‌و یۆڤانتۆس × کاتانیا ( 5 . 00 ) ئێواره ڕۆما × پارما ( 5 . 00 ) ئێواره ئۆدێنێزی × کالیاری ( 5 . 00 ) ئێواره ناپۆلی × کیێڤۆ ڤێرۆنا ( 5 . 00 ) ئێواره لیڤۆرنۆ × سامبه‌دۆریا ( 5 . 00 ) ئێواره پالێرمۆ × سیێنا ( 5 . 00 ) ئێواره جێنه‌وا × باری ( 5 . 00 ) ئێواره ئه‌نته‌رمیلان × لازیۆ ( 10 . 45 ) شه‌و
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی کوردستان چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ک تاوتوێ ده‌کات [ 9 : 17 ] 2007 / / 31 – بڕیاره په‌رله‌مانی کوردستان له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا چه‌ند پڕۆژه یاساییه‌ک بخاته‌روو به مه‌به‌ستی تاوتوێ و په‌سندکردنیان، که له نێویاندا پرۆژه یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان و پرۆژه‌ی هه‌موارکردنی یاسای کرێی خانووبه‌ره هه‌یه‌. به‌پێی نووسراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی کوردستان، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له دانیشتنی ژماره 38 ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردانیدا پڕۆژه یاسای ڕاژه‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ی په‌سند کرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ پرۆژه یاسای ڕێکخستنی مافی به‌کارهێنانی زه‌وی کشتوکاڵی و پرۆژه یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان و پرۆژه بڕیاری ئه‌ژماردنی ڕاژه‌ی سه‌رۆکه‌کانی یه‌که‌ی کارگێری به‌راژه‌ی دادوه‌ری و پرۆژه‌ی هه‌موارکردنی یاسای کۆڕی زانیاری کورد ژماره ( 12 ) ی ساڵی 1997 و پرۆژه‌ی هه‌موارکردنی یاسای کرێی خانووبه‌ره ژماره ( 87 ) ی ساڵی 1979 ی هه‌موارکراو، گفتوگۆیان له باره‌یه‌وه بکرێت و بخرێنه ده‌نگدانه‌وه‌. هه‌ر له نووسراوه‌که‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان دا هاتووه‌، سه‌رجه‌م پرۆژه‌کان جگه له‌پرۆژه بڕیاری ئه‌ژماردنی ڕاژه‌ی سه‌رۆکه‌کانی یه‌که‌ی کارگێری به‌راژه‌ی دادوه‌ری که له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشکه‌شکراوه‌، پرۆژه‌کانی دیکه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشکه‌شی په‌رله‌مان کراون.
به‌رپرسی لقی زاخۆی پارتی نیگه‌رانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر سووتاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌رده‌بڕێت [ 23 : 48 ] 2011 / / 02 هه‌ولێر 2 کانونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( ) – به‌رپرسی لقی هه‌شتی پارتی به‌وه‌کاله‌ت نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی پشێوی و خۆپیشاندانه‌کانی زاخۆ ئه‌نجامه‌که‌ی به‌سووتاندنی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 13 ی یه‌کگرتووی ئیسلامی گه‌یشت. له‌باره‌ی په‌لاماردان و سووتاندنی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 13 ی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، به‌رپرسی لقی هه‌شتی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌وه‌کاله عه‌لی مسته‌فا تایبه‌ت بۆ ‌ئاژانسی په‌یامنێر گووتی: پێشووتر ئێمه وه‌ک لقی هه‌شتی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌زاخۆ ئه‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵانه‌مان ڕه‌تکرده‌وه‌و[ .،]ڕامانگه‌یاند لقی هه‌شت هیچ پلان و هه‌ولێکی نییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندام و ڕێکخراوه‌کانی هان بدات تا سوکایه‌تی به‌باره‌گای هیچ لایه‌نێکی سیاسی بکه‌ن. گوتیشی: به‌ڵکو لیژنه‌و[ .،]ڕێکخراوه‌کانی پارتیمان ئاگادار کراونه‌ته‌وه که به‌جددی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر هێورکردنه‌وه‌ی شڵه‌ژاوی ڕه‌وشی شارۆچکه‌که بکه‌ن و ڕه‌وشه‌که ئارام بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێوه‌یه‌کی هێمن هه‌ڵسوکه‌وتی بارودۆخه‌که بکه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێـت: هه‌رچه‌نده هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش له شوێنی ڕووداوه‌که بوون و نه‌یانتوانیوه خه‌ڵکه‌که کۆنتڕۆڵ بکه‌ن که ده‌رئه‌نجام سووتاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتووی لێکه‌وتۆته‌وه‌، بۆیه ئێمه زۆر نیگه‌رانین و پێمان ناخۆشه ڕه‌وشه بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیه هیچ که‌سێک نه‌بۆته قوربانیی ئه‌م ڕووداوه‌. به‌رپرسی لقی هه‌شت به‌وه‌کاله‌ت پێیوایه‌، ئه‌و چه‌ند لێدوانه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی زاخۆی یه‌کگرتوو که له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه فشار و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌، ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌کانی بۆ به‌رده‌م باره‌گای یه‌کگرتوو گۆڕی بێت، چونکه خه‌ڵکانی خۆپیشاندانه‌کان به‌ده‌نگی به‌رز گوتویانه که به‌قسه‌ی پارتی و هیچ لایه‌نێکی سیاسی دوکانه‌کانی مه‌ی فرۆشیان نه‌سوتاندوه‌و نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر باره‌گای یه‌کگرتووش. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌پرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتوو ئاماده نه‌بوو به‌لێدوانێک ڕه‌وشه‌که هێور بکاته‌وه‌و[ .،]به‌رگری له‌باره‌گاکه‌ی بکات، به‌پێچه‌وانه ڕه‌فتارێکی ئه‌وتۆیان کرد که خه‌ڵک توڕه‌یی خۆی ده‌رێژه پێ بدات. دوای نوێژی هه‌ینی به‌ده‌یان که‌س له‌نوێژکه‌ران و هاوڵاتیانی دیکه‌ی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی زاخۆ هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر دوکانه‌کانی مه‌ی فرۆشی، گازینۆ و سه‌نته‌رێکی ماساژ کردن و سووتاندیانن.
دڵه‌ڕاوکێ پێش ده‌رمانی شێرپه‌نجه ده‌رئه‌نجامی خراپی به‌دواوه‌یه [ 17 : 49 ] 2010 / / 27 - چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له که‌سانی توشبوو کاریگه‌ری نابێت، ئه‌گه‌ر هاتوو تووشبووه‌که ڕۆژێک یا دوو ڕۆژ پێش چاره‌سه‌رکردنی تووشی فشاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی هات. به پێی هه‌واڵی ( )، به گوته‌ی لێکۆڵه‌رانی زانکۆی ویلایه‌تی (ئوهایۆ)، بوونی فشاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ئه‌و دڵه‌راوکێیانه‌ی که له ئاکامی وه‌رزش کردن تووشی نه‌خۆشه‌که ده‌بن، پرۆتینی تایبه‌ت به دڵه‌راوکێ چالاک ده‌که‌ن و ده‌بێته هۆی زیندوو مانه‌وه‌ی پێکهاته‌کانی شێرپه‌نجه‌، به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی که چاره‌سه‌ری به ده‌رمانی کیمیایی و چاره‌سه‌ری تێشیکی بۆ نه‌خۆشه‌که کرا. لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه که ئه‌و پرۆتینه ده‌بێته هۆی ئه‌وه ده‌رمانه‌که کاریگه‌ری له پێکهاته سه‌ره‌تایی شێرپه‌نجه نه‌کات. به تاقیکردنه‌وه لێکۆڵه‌ران له‌سه‌ر پێکهاته‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک نیشانیان داوه که ئه‌و پرۆتینه به بوونی فاکته‌ری 1 ی شۆکی گه‌رمایی چالاک ده‌بێت که پاش له‌ناو بردنی یه‌که‌یان له ڕێگه‌ی تیشک، ده‌توانێت پێش له‌ناوچوونی پێکهاته‌کانی شێرپه‌نجه بگرێت. لێکۆڵه‌ران هیوادارن که ده‌رمانێکی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه بدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا پزیشکان پێشنیار ده‌که‌ن که نه‌خۆشه‌کانی توشبوو به شێرپه‌نجه خۆ له ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی ده‌بنه هۆی دڵه‌راوکێ، بپارێزن.
میلان داوایه‌کی چێڵسی سه‌باره‌ت به پێرلۆ ڕه‌تکرده‌وه [ 18 : 53 ] 2009 / / 29 – سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ئینگلته‌را ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه که یانه‌ی ئه‌ی سی میلان داوایه‌کی یانه‌ی چێڵسی سه‌باره‌ت به کرِینی یاریزان ئه‌ندریَ پێرلۆی ڕتکرده‌وه‌. ڕۆژنامه‌ی (دایلی مایل) ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که یانه‌ی چێڵسی 10 ملیۆن یۆرۆی داوه له‌گه‌ڵ یاریزان کلاودیۆ پیزارۆ به‌رانبه‌ر به هێنانی پیرلۆ. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی (زا سه‌ن) ئه‌وه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه که بۆنده‌که 5 ر 14 ملیۆن یۆرۆ و یاریزان پیزارۆ و مایکل مانسینیه به شێوه‌ی خوازراو بچنه میلان. جێی باسه پیرلۆ یه‌کێکه له‌و یاریزانانه‌ی که داواکراوه بۆ چێڵسی دوای ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری پێشووی میلان کارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئه‌رکی ڕاهێنه‌رایه‌تی چێڵسی وه‌رگرت، به‌ڵام ڕاهێنه‌ری نوێی میلان لیوناردۆی به‌رازیلی دژی ئه‌و داوایه‌یه‌و[ .،]ده‌ڵێ (میلان پشت به چه‌ند یاریزانێک ده‌به‌ستێ له وه‌رزی داهاتوو، پیرلۆ یه‌کێکه له‌و یاریزانانه‌).
مالکی: دراوسێکان ده‌ست له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وه‌رده‌ده‌ن [ 17 : 35 ] 2009 / / 17 - سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق وڵاتانی دراوسێی به ده‌ستوه‌ردان له کاروباری نێوخۆیی وڵاته‌که‌یی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو تۆمه‌تبار کرد. ئه‌مرِۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ نوری مالکی، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆزێف بایدن، کۆبوه‌وه‌، دواتر هه‌ردوولا کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانییان ساز کرد. وێرِای ئه‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌، نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، ڕاگه‌یه‌ندراوێکی چاپه‌مه‌نی بڵاوکرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، "مالکی وڵاتانی دراوسێ به ده‌ستوه‌ردان له کاروباری نێوخۆی عێراق تۆمه‌تبار کردووه‌و[ .،]ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت، ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی عێراق به ئاراسته‌ی خۆیان وه‌رچه‌رخێنن و ده‌ست له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وه‌ربده‌ن". له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌: " سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، به‌عسییه‌کان به ئه‌نجامده‌ری کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕه‌ش ده‌ناسێت و له‌و برِوایه‌دایه‌، که ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیانه مه‌به‌ستیان بوو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا به ته‌واوی په‌کبخه‌ن". له باره‌ی دیداری نێوان (بایدن و مالکی)یه‌وه‌، نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌ی دووپاتکردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر دوولا له کۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا باسیان له پرسی ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا و کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا و پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له وڵاتدا کردووه‌.
فیلمی دیکۆمێنتی زه‌ماوه‌ندی پیری شالیار له زانکۆی تاران نمایش کرا [ 16 : 49 ] 2007 / / 24 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ فیلمی دیکۆمێنتی "زه‌ماوه‌ندی پیری شالیار" له ده‌رهێنانی دیکۆمێنت سازی ناوداری ئێرانی فه‌رهاد وه‌رئه‌هرام، که له شاری هه‌ورامانی ته‌ختی مه‌ریوان وێنه‌گیراوه‌، له کۆڕی مرۆڤناسی ته‌سویری له ته‌لاری ئیبنی خه‌لدوونی کۆلێژی کۆمه‌ڵناسی زانکۆی تاران نمایش کرا. به پێی ڕاپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، کۆڕی مرۆڤناسی ته‌سویری له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی مرۆڤناسی ئێران و کۆلێژی کۆمه‌ڵناسی زانکۆی تاران، به به‌شداری خوێندکاری کۆمه‌ڵناسی و مرۆڤناسی کۆلێژی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له ته‌لاری ئیبنی خه‌لدوونی کۆلێژی کۆمه‌ڵناسی زانکۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو. له دوایین به‌رنامه‌ی ئه‌م کۆڕه‌دا و له نمایش کردنێکی تایبه‌تدا، فیلمی دیکۆمێنتی عروسی مقدس "پیر شالیار" واته زه‌ماوه‌ندی موقه‌ده‌س "پیری شالیار" له ده‌رهێنانی فه‌رهاد وه‌رئه‌هرام له ڕۆژی سێیه‌م نمایش کراو له لایه‌ن خوێندکارانه‌وه پێشوازییه‌کی به‌رچاوی لێکرا. پوخته‌ی سیناریۆی فیلمی دیکۆمێنتی زانستی ـ لێکۆڵینه‌وه‌یی "زه‌ماوه‌ندی پیری شالیار" سه‌باره‌ت به ڕێوڕه‌سمی زه‌ماوه‌ندی "پیری شالیار" له گه‌ڵ "شا به‌هار خاتوون" کچی شای بوخارایه‌، که هه‌موو ساڵێک له نیوه‌ی دووه‌می مانگی ڕێبه‌ندان (سه‌ره‌تای مانگی فێبرییه‌) به ماوه‌ی دوو هه‌فته به به‌شداری خه‌ڵکی گوندی هه‌ورامانی ته‌خت و ده‌روێش و سۆفییه‌کانی ئه‌م گونده به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌موو ساڵێک هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماکار، فۆتۆگراف، توێژه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤناسی له سه‌رانسه‌ری دونیا بۆ بینینی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه پیرۆزه سه‌ردانی گوندی هه‌ورامانی ته‌خت ده‌کن. گوندی هه‌ورامانی ته‌خت سه‌ر به شاری مه‌ریوانه که له لایه‌ن ڕێکخراوه‌ی یۆنسکۆوه به کۆنترێن گوندی دنیا ناسراوه‌. فه‌رهاد وه‌رئه‌هرام ساڵی 1992 فیلمی دیکۆمێنتی "زه‌ماوه‌ندی پیری شالیار"ی بۆ مۆزه‌خانه‌ی مرۆڤناسی وییه‌نا له وڵاتی نه‌مسا، به هاوکاری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌کانی فیلمه دیکۆمێنتییه زانیستییه‌کان له نه‌مسا ساز کردووه‌. ئه‌م فیلمه تاکوو ئێستا له‌و فیستیڤاڵانه‌ی که تایبه‌ت به مرۆڤناسی و ڕوانینی مرۆڤانه بووه‌، نمایش کراوه‌، له‌وانه‌: فیستیڤاڵی "فرایبۆرگ" له ئه‌ڵمانیا که تیایدا هیچ فیلمێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌یه نمایش ناکرێت. فه‌رهاد وه‌رئه‌هرام توێژه‌ری سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای دیکۆمێنتییه که تاکوو ئێستا کاری توێژینه‌وه‌ی سیناریۆ و هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری زۆر فیلمی دیکۆمێنتی ئه‌نجام داوه‌و[ .،]له بواری فۆتۆگرافیشدا چالاکی به‌رچاوی بووه‌.
ڕاهینه‌ری زاخۆ دگه‌ل حدود سه‌رکه‌فتنی دکه‌ته‌ ئارمانجا خو [ 15 : 07 ] 2012 / / 31 زاخۆ ٣١ / ئایار – مایۆ ( ) - سوبه‌هی ل ڕوژا ئه‌ینی ڕیکه‌فتی ١-٦-٢٠٢٣ ویاریکرنێن گه‌را نه‌هی ژ خۆلا عیراقی یا ته‌پاپی بۆ یانه‌یێن پلا نایاب ول یاریگه‌ها زاخۆ یانوی یانه‌یا زاخۆ دی یاریا خو ژڤی گه‌ری دگه‌ل مێهڤانا خو یانه‌یا حدود که‌ت یانه‌یا حدود شیایه‌ د ٢٧ یاریا دا بتنی سه‌رکه‌فتنه‌کی توماربکه‌ت و٥وه‌ک هه‌ڤیا و٢١ خوساره‌تیا وبینجی هه‌شت گول ل سه‌رهاتینه‌ و١٩ گول تومارکرینه‌.وزاخۆ ژ ٢٧ یاریا ١٢ سه‌رکه‌فتن و٦ خوساره‌ت و٩ وه‌ک هه‌ڤی وشیایه‌ ٣٨ گولا توماربکه‌ت و٢٥ گول یی ل سه‌ر هاتین. محه‌مه‌د قوه‌یێز ڕاهینه‌ری تیما یانه‌یا زاخۆ دبێژت یاریا مه‌ دگه‌ل حدود ب سناهی نابیت چونکه‌ یاریکرنین دگه‌ل حدود نه‌ وه‌ک یاریێن دگه‌ل تیمین مه‌زنن وه‌ک زه‌وا جه‌ویه‌ شیوازی یاریا وان دیاره‌ به‌لی یا حدود هه‌ر یاری ب ڕه‌نگه‌کی تیته‌ نیشان دان ویاریه‌کا گه‌له‌ک باش دگه‌ل ته‌له‌به‌ کرن ڕاسته‌ ماوی به‌رهه‌ڤ کرنی ژ یاریه‌کی بۆ یاریه‌کی کیمه‌ مه‌ به‌رنامه‌کی هه‌یڤانه‌ یی وئه‌م ل سه‌ر کاردکن ومه‌ چ ڕیک ژی نینن ژ بلی سه‌رکه‌فتنی . ژ لایه‌کی دیڤه‌ مسلم که‌ریم ڕاهینه‌ری تیما حدود دبێژت:به‌رهه‌ڤیێن مه‌ دڤی یاریی دا جیاوازن ژ یارین دی چونکه‌ تیما زاخۆ تیمه‌ک بهێزه‌ ومه‌زن وه‌کو دیار ژی گاودانیت تیما مه‌ دڤی دوماهیی دا گه‌له‌ک نه‌باش بویه‌ زیده‌تر ژ گهورینا ڕاهینه‌ره‌کی ده‌رباره‌ی هنگافتنا زیده‌تر ژ یاریکه‌ری به‌شدار نابن ئه‌وژی یاریکه‌ر عه‌لا عه‌لا وحسین حه‌مید ویاریکه‌ره‌ک ل هێلا ناڤین ده‌رباره‌ی لاوازیا دتیما واندا مسلمی گوت جیاوازیا دارایی دناڤ به‌را مه‌ ڤان تیمین دی دا هه‌ی یاریکه‌رین مه‌ هه‌می بتنی خودان موجه‌ نه‌ وچ که‌سی کرێبه‌ست نینه‌ وئه‌م پشت به‌ستنی ب یاریکه‌رێن گه‌نج ولاو دکه‌ن هه‌تا جهی ڕاهینانا مه‌ نینه‌ ئه‌م ڕاهینانا لی بکه‌ن ئه‌ڤه‌ هه‌می ئه‌گه‌رین لاوازیا تیما مه‌نه‌. هه‌ژی گوتنێیه‌ کو یانه‌یا زاخو ب ٤٥ خالا ل ڕێزا شه‌شی دهیت وحدود ب ٨ خالا ل ڕێزا دوماهیی تیت سه‌لیم بلکی: /
ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی زیاترین داهات بۆ کۆمپانیا فیلمسازییه‌کان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن [ 10 : 40 ] 2010 / / 02 – گۆڤاری "فۆربێس" له‌راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی، ناونیشانی پێنج ئه‌کته‌ری ئافره‌تی هۆلیوودی ده‌ستنیشان کردووه که زیاترین داهات بۆ ستۆدیۆ فیلمسازییه‌کان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن، تیایدا "ئان هاتاوی" ئه‌کته‌ری هۆلیوودی له پله‌ی یه‌که‌می ئه‌و لیسته ده‌ستنیشان کراوه‌. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "فارس نیوز"، له ئاکامی ڕاپۆرتی گۆڤاری "فۆربێس" ده‌رکه‌وتووه‌، خاتوو "ئان هاتاوی" سه‌ره‌رِای به‌ده‌ست هێنانی داهاتێکی به‌رچاو له ڕێگای ڕۆڵگێرانی له فیلمه‌کانی سنیه‌مایی، سوود و قازانجێکی زۆری بۆ کۆمپانیاکانی فیلمسازی هێناوه‌ته ئاراوه‌، به شێوه‌یه‌ک که له جیاتی هه‌ر یه‌ک دۆلارێک که له پێناو به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌کانی ئه‌و ئه‌کته‌ره خه‌رج ده‌کرێت، ( 67 ) دۆلار قازانج بۆ کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌گه‌رِێته‌وه‌. ئه‌و ئه‌کته‌ره ساڵی ڕابردوو له فیلمی "ئالیس له وڵاتی سه‌رسۆرهێنه‌ر" له ده‌رهێنانی "تیم بێرتۆن" ڕۆڵی گێرا و ئه‌و فیلمه‌ش زیاتر له یه‌ک ملیارد دۆلار داهاتی هه‌بوو. دووه‌مین ئه‌کته‌ری ئه‌و لیسته "کیت بلانشێت" ئه‌کته‌ری هۆلیوودی به ڕه‌گه‌ز ئۆسترالییه که له ئاکامی خه‌رج کردنی یه‌ک دۆلار له سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌کانی، نزیکه‌ی ( 26 ) دۆلار سوود بۆ کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر مسۆگه‌ر ده‌کات. پرِداهاتترین فیلمه‌کانی ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ش فیلمه‌کانی "رۆبین هوود" و "که‌یسی سه‌رسۆرهێنه‌ری بنجامین باتێن" بووه‌. "جنیفێر ئانیستۆن" و "مریل ستریپ" له‌و لیسته‌دا پله‌ی سێیه‌م و چواره‌میان به‌ده‌ست هێناوه‌. ئه‌و دوو ئه‌کته‌ره‌ش بۆ هه‌ر یه‌ک دۆلار، ( 20 ) دۆلار قازانج ئاراسته‌ی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌که‌ن. "سار جێسیکا پارکێر" له ڕێگای ( 16 ) دۆلار سوود، له پله‌ی پێنجه‌م ده‌ستنیشان کراوه‌. نوێترین به‌رهه‌می ئه‌و ئه‌کته‌ره‌، فیلمی " ı " بوو. گۆڤاری فۆربیس له مانگی ئاگۆستی ڕابردوو، لیستی ئه‌کته‌رانی پیاوی هۆلیوودیشی بڵاو کردبوو، تیایدا "شیا لابۆف" له پله‌ی یه‌که‌م ده‌ستنیشان کرابوو.